زۆزان چەولیک: یەژا ستار گەورەترین بەختی سەدەی بیست و یەکە

91
0
هاوبەشی :

زۆزان چەولیک، فەرماندەی ناوەندی بڕیارگەی یەژا ستار، ڕایگەیاند کە ئەوان لە دامەزراندنی بنەماکانی خۆپاراستنی تێکۆشانی ژنانی هەرێمی بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و وتی؛ “ئێمە بە هێزی ژن، ژیان، ئازادی، کۆتایی بە دوژمن دەهێنین.”

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار زۆزان چەولیک بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد. دەقی چاوپێکەوتنەکەی زۆزان چەولیک بەم شێوەیە:

ئەو شەڕەی لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی سەندووە، چ کاریگەریەکی لەسەر ژیانی ژنان هەیە؟

لەم کاتەدا ئێمە بە “بە ژیانی ئازادەوە بەرەو شۆڕشی ژنان” دەستمان پێکردووە. سەرەتا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار پیرۆز دەکەم و دەمەوێت بڵێم کە ئێمە ئیرادە و دڵنیایی دەدەین کە ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادییەوە، کۆمەڵگایەکی ئازاد لەسەر بنەمای مرۆڤێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد بنیات بنێن. بە ڕێز و حورمەت و پێزانینەوە ڕێبەر ئاپۆ بە بیر دەهێنمەوە کە بۆ ئازادیی وتێکۆشانی ژنان ڕەوڵێکی سەرەکی هەبووە لە ڕزگاری و دەرهێنانی ژنان و بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن هەوڵێکی زۆری داوە هەتا ژیان لەسەر بنەمای ئازادی بژیت، لە هەموو بارودۆخێکدا باوەڕی بە ژن هەبوو و پێشەنگایەتی دەکرد. ٨ی مارس مێژووی ئەو ژنانەیە کە لە پێناو مافی کار و ژیاندا خەباتیان کردووە و بەو هۆیەوە کوژراون و ژیانیان لەدەستدا، واتە لە مێژوودا لە پێناو ئازادییان باجیان داوە. من لە کەسایەتی ١٢٣ ژنی کرێکار کە لە کارگەیەکدا بە زیندووی سووتێنران و گیانیان لەدەستدا، کلارا زەتکین، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، خوشکەکانی میرابێل، بەسێ، زەریفە، ژنانی خۆڕاگری ئەفغانستان کە لەلایەن تاڵیبانەوە کوژران، ساکینە جانسز، مێهرەبان ساران، بەسێ ئانووش، ڕەحیمە قەهرەمان، بەنەڤش ئاگال، گوڵناز کاراتاش، زەینەپ کناچی، سەما یوجە، ئاینور نارین، ئەندریا وۆڵف، هەڤرین خەلەف، ڕەیحان عامودێ، هێلین چەرکەس، شیلان کۆبانێ، ئەلەفتریا فۆرتولاکس، ئازێ مەلازگرت، دەلال ئامەد، ئەڤین گۆیی، ڕاپەرین ئامەد، بێریڤان زیلان، ئەڤا ماریا شتایگر، بیشەنگ بروسک، سۆرخین ڕۆژهەڵات، لەیلا سۆرخین، دۆغا ڤیان، سارا و ڕووکەن، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە جیهاندا بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە. ئێمە لەوان فێربووین و لەسەر ڕێبازی ئەوان دەڕۆین. لە یادەوەرییەکانیاندا هێز وەردەگرین و بەرەو شۆڕشی ژنان تێدەکۆشین.

ئەگەرچی لە بارودۆخی ئێستادا لە یاسای دەوڵەتاندا بە فەرمی باسی نەکراوە، بەڵام لە ڕاستیدا لە دۆخی شەڕی جیهانی سێیەمەدا دەژین. وەک ڕێبەر ئاپۆ پێناسەی کردووە، شەڕی جیهانی سێیەم هەندێک جار شێوەی شەڕی گەرم و هەندێک جار شەڕی دیپلۆماسی بەخۆیەوە دەبینێ، بەڵام بەردەوامە و لە پەرەسەندایە. دەسەڵاتداران هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەی خۆیان دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی وێرانکاری و ئێش و ئازار و زیانێکی گەورە و داڕمانی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە. وەک دەزانرێت قەیرانی پێکهاتەیی سیستەم و ئەو شەڕەی کە لە هەموو کێشەکان سەری هەڵداوە. هەروەها ئەمەش دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەڕەخسێنێت. سەدەی بیست و یەکەم بە “سەدەی ژنان” پێناسە دەکرێت. ڕاستی ئەم بابەتە هەم کێشەکە ڕوون دەکاتەوە و هەم دەرفەتێک بۆ چارەسەری دەڕەخسێنێت. بە پێچەوانەی ئەمە، شەڕی جیهانی سێیەم، لەسەر بنەمای لەناوبردنی ئازادی ژنان و دەستوەردان و ململانێ جێندەری، سیاسەتەکانی دەسەڵات جێبەجێ دەکرێن. ڕێکخراوەکانی ژنان دەکرێنە ئامانج و باس لەسەر مافەکانی ژنان لە وتارە سیاسیەکاندا لە جیهاندا زیادی کردووە. سەرەڕای ئەمانەش توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو شوێنێک پەرەی سەندووە. بەشداریکردنی ژنان لە نێو زۆربەی سوپای دەوڵەتاندا لەسەر بنەمای هۆشیاریی ناسنامەی ژن نییە. بەڵکوو بۆ ئەوەیە بزووتنەوەی ڕێکخستنەکانی ژنان کۆنترۆڵ بکەن و واتایان ،پێ نەدەرێت دەکرێت. بۆ نموونە سەرەڕای ئەوەی کە ناتۆ ڕێکخراوێکی شەڕ و وێرانکارییە، ژنانی نوێنەری دەوڵەت کە لە ناتۆدا بەشدارن دەڵێن “ناتۆ ئێمەین”. ئەمەش ڕاستی ژن وەک کەرەستە بەکار دەهێنێ، ئازادی ژن و پێگەی ڕێکخستنی ژن لە ڕاستی خۆی دوور دەخاتەوە. ئەم ڕێبازە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر ژنانە و مەترسیدارە. هەموو ئەمانە پێویستە وەک هێرشێک لە سەر ژنان بە بنەمای شەڕی تایبەت لەم سەردەمی شەڕی جیهانی سێیەمدا ببینین.

لەو چوارچێوەیەدا داگیرکاری سەربازی و هێرشە وێرانکارییەکان زیادی کردووە. بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕەکە چڕ بووەتەوە، هەم چەتە بەکرێگیراوان هێنراونەتە ناوچەکە و هەم هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای دەوڵەت بە مەبەستی وێرانکاری گەلان بەتایبەت ژنان بە ئامانج دەگرێت. داگیرکردنی وڵاتان، هێرشی چەتەکان، شێوازی شەڕی تایبەت بە ڕێوەدەبرێن و ئەمەش بوەتە هۆی ئەەوی ژنان ڕووبەڕووی هەر جۆرە توندوتیژییەک ببنەوە. کوشتنی ژن و منداڵان لە شەڕەکاندا زیادی کردووە. سیاسەتی کۆمەڵکوژی فیزیکی دەبێتە هۆی هێرش بە ئامانجی لەناوبردن و تێکدانی پەیوەندییەکانی وڵات لەگەڵ کۆمەڵگا و ژناندا. لەسەر بنەمای ستراتیژی چۆڵکردن و داگیرکردنی ناوچەکان، یان مردن یان هەڵهاتن بە سەر کۆماڵگادا دەسەپێنرێت. شوێنی نیشتەجێیە مەدەنییەکان بە توندی دەکەنە ئامانجی هێرش و بە لەناو بردنی بەرخۆدانی گەلان ناوچەکەیان داگیر دەکەن. لە خاڵی قووڵی شەڕی ئۆکرانیا – ڕووسیا، حەماس – ئیسرائیل، ئەوەی ڕوویدا لە دوای بەدەستهێنانی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، شەڕەکانی وڵاتانی سوریا، عێراق، یەمەن، لیبیا و هتد، ، وەک هەمیشە ژنان بەئامانج گیران. ژنان دەکوژرێن و لە وڵاتەکانیان دەڕفێندرێن و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێکی دەستدرێژی دەبنەوە. بۆیە هەموو ئەو مەرجانەی کە بۆ بەردەوامی ژیان پارێزراوە بە تەواوی لەناو دەبەن.

یەکێک لە سیاسەتەکانی شەڕ سەپاندنی کۆچبەرییە، وڵاتەکەیان بەجێدەهێڵن و کۆمەڵایەتیبوون لەدەست دەدەن و بەئاسانی ڕووبەڕووی هەرجۆر هێرشێک دەبنەوە. هەم ڕووبەڕووی شەڕەکان دەهێڵدرێنەوە و وەک چەکێک بەکاردێن و دەبنە قوربانی. مرۆڤ دەتوانێت هەزاران نموونەی پەیوەست بەم بابەتانە باس بکات. یاسا نێودەوڵەتییەکان و شتی تر ژن و کۆمەڵگا ناپارێزن. تەنیا کاتێک کە پێویست بە شەڕێکی دیپلۆماسی لە نێوان دەوڵەتەکاندا هەبێت، ئەم یاسایانە وەک ئامرازێک لە دژی یەکتر بەکاردەهێنن و ئەمەش لەوە زیاتر تێناپەڕێت. کاتێک تاوانی شەڕ زیاد دەکات هەر جۆرە بازرگانیەک بە جەستە و ژیانی ژنانەوە دەکرێت. هەر لە مافیای مادەی هۆشبەرەوە بگرە، بۆ کەرتی لەشفرۆشی، هێزی کاری هەرزان، سەپاندنی سیخوڕی و هەڵوەشاندنەوەی ئەخلاقی، هەموو جۆرە شێوازێکی گڵاو بەکاردەهێنرێت و بەمشێوەیە ژنان زۆرترین قوربانین. لە جەوهەردا شەڕ زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان هەیە و کۆمەڵگا لە کەسایەتی ژندا دەکرێتە ئامانج.

 

ئێوە لەسەر سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە دژی ژنانی کورد چی دەڵێن؟ ئەم سیاسەتە چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان دەکات؟

لە کوردستاندا ئازادی ژن بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد. دەوڵەتانی چەوسێنەر هێرشیان کردە سەر ناسنامەی کوردانی ئازاد، کوردستانی ئازاد و چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک. بەم شێوەیە ئەو بنەمایەی کە کۆمەڵایەتی بوون زۆرترین گەشەسەندنی تێیدا ڕوودەدات ڕووبەڕووی هێرش بوویەوە. لەم بوارەوە سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە دژی ژنان بەڕێوە دەچێت. لە هێرشی داگیرکاری و وێرانکاریدا دوژمنەکانمان ڕێکخستنەکانی ژنان و پێشەنگەکانیان دەکەنە ئامانج. بۆ بێ کاریگەرکردنی فکری گەشەسەندنی ئازادی و نوێنەرایەتیکردنی کاردەکات. لەسەر ئەم بنەمایە هەم هێرشی سەربازی و هەم شەڕی تایبەتی فرەلایەنە ئەنجام دەدرێت. هێزەکانی گەریلامان لە کاتی هێرشە داگیرکەرییەکان دەکرێنە ئامانج. ناوچە مەدەنییەکان بوردومان دەکرێن، هەموو ژنانی ئازاد دەکرێنە ئامانج. لەبەر ئەوە نایانەوێت ژنان بەشداری سیاسەت بکەن، بۆیە هەرجۆرە شێوازی لەناو بردنی ڕێکخستن، گرتن و توندوتیژی بەکاردەهێنن و هەوڵی سەرکوتکردنی ئیرادەی ژن دەدەن. لە ڕاستیدا شەڕی تایبەت حەقێقەتی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد بە ئامانج دەگرێت و هەوڵی لاوازکردنی کۆمەڵگای پێشکەوتوو دەدات. هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژ بە ناوەندەکانی بەرخۆدان ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی چۆڵکردنی کوردستان، بە شێوەیەکی سەرەکی کۆچبەری دەسەپێنن. بۆ لاوازکردنی پەیوەندی ژنان و کۆمەڵگا، هەوڵ دەدەن ژن بکێشنە ناو ژیانی مۆدێرنیتە و لە کۆمەڵگا دوور بخرێنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕێگەی فشاری سەربازیی و لە ڕێگەی ڕێکخراوە هاوبەشەکان و پڕوپاگەندەی گڵاوەوە هەوڵی ترساندن و هەڕەشە دەدەن. لە ئەنجامی شەڕدا کۆچکردن پەرە دەستێنێ. بۆ بەکارهێنانی ژنان، ئەو کەسانەی لە سیستەم و کۆمەڵگاکەیان دابڕاون، هەموو جۆرە مەرجێکی بەکارهێنان دەسەپێنن. بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری لەسەر بنەمای ماددە هۆشبەرەکان و دروستکردنی هەستی ناڕاست و گەڕان بەدوای ژیانی ساختەدا ژنانی گەنج دەکرێنە ئامانج. یان بە سیخوڕیکردن ژن و کۆمەڵگا دەخاتە دۆخێکەوە کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە کۆمەڵگا.

ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، ڕزگاری کۆمەڵگا بە ڕزگارکردنی ژنان ئازادەوە بەدی دێت و ئەمەش لە بواری کردارییەوە کراوە و دەکرێت. دوژمن بۆ شکاندنی ئەم بازنەیە بە دەستی ژن کۆنسەپتی شکاندنی بەرخۆدان و لەناوبردنی کۆمەڵگا بەڕێوە دەبات و هەوڵ دەدات تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەی ئازادی بکاتەوە. لە کوردستان بەشێوەی فرەلایەنە شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت، ئەگەر سەرنج بدەین، لە ساڵی ٢٠١٥ــەوە لەگەڵ هێرشەکانی سەر کوردستان دەستدرێژی بۆ سەر ژنان زیادی کردووە. ژن دەکاتە ئامانج، هەوڵ دەدات کەسایەتی ژن بشکێنێت و ترس لە کۆمەڵگادا بڵاو بکاتەوە کە ناتوانێت وەڵامدەری ئەم دۆخە بێت و قبوڵی بکات. بەم شێوەیە ئامانجی بەدیهێنانی واقیعی کۆمەڵگایەکە کە لە بەهاکانی دوورخراوەتەوە. هەوڵ دەدات بە سیخوڕییەوە یەکڕیزی ژنان بشکێنێت و بێ باوەڕی پێشکەوێت. داگیرکاری دەکات و بە ئابڵۆقەی ئابووری برسییەتی ڕەواج دەدات و لە بەرامبەر پارەدا مەجبووری دەکات خیانەت لە خۆی و کۆمەڵگا بکات، بەم شێوەیە ئامانجی لەناوبردنی پێوەرە ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگایە. هەروەها دژی ژنان کە گەورەترین ناوەندی بەرخۆدانن، بێ ناسنامەیی و بێ ناو نیشان هێشتنەوەیان بەسەردا دەسەپێنێت. کەرتی لەشفرۆشی کە هەمیشە وەک ڕێبازێکی شەڕی تایبەت کاریگەری هەیە، لە ڕێگەی ڕەشبگیرییەوە هاندانی ژنان لەو بوارەدا لە لایەن دەوڵەتانەوە کاری بۆ دەکرێت. ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەڕفێنرێن و هەر جۆرە هێرشێکی نامرۆڤانە لە ڕێگەی چەتەکانەوە ئەنجام دەدرێت. لەلایەک جەستەی لەناودەبرێت، لەلایەک کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی بوون لەناو دەچێت، لەلایەک داڕمانی ئابووری، لەلایەک هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکان، لەلایەک گرتن و دیلکردنی ژنان، لەلایەک لە بواری کۆمەڵایەتی، مەیدانیان بۆ دەسەڵاتداری پیاوان و زەمینەی توندوتیژییان دەکرێتەوە و پشتیوانیان لێدەکرێت. هەموو ئەم شێوازانە پێکەوە بەکاردەهێنرێن. ئاسمیلەکردن و هاندان بۆ ژیانی ساختەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەردەوام بەکاردێن. پێشکەوتنە ئازادیخوازانەکان کە بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهاتووە، ئەخلاقی و ڕێکخراوەیی و پێگەی کۆمەڵایەتی و هۆشیارییەکی شوناس و گەشەسەندنێکی لەسەر ئەو بنەمایە خوڵقاندووە. لە لایەکی ترەوە دوژمن بە هێرشەکانی هەوڵی شکاندن و تێکشکاندنی ئەم پێشکەوتنانە دەدات.

هاوبەشی :