زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە لە پەیامێكیدا داوادەكات هاوڵاتیانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و تەواوى ناوچەکانى دیکەى ئێران بایکۆتى هەڵبژاردنەکان بکەن
زەینەب جەلالیان زیندانىکراوى سیاسى کورد لەناو زیندانەوە پەیامێکى لەبارەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکانى ئێران بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا زەینەب جەلالیان دەڵێت، داوا دەکەم هاوڵاتیانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و تەواوى ناوچەکانى دیکەى ئێران بایکۆتى هەڵبژاردنەکان بکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، من بەهۆی داواکردنى مافەکانى هاوڵاتیان لە زیندان ماومەتەوە، بۆیە داواکارم ئێوەش لەبەر من لە ماڵەکانتان بمێننەوە و بەشداری هەڵبژاردن مەکەن.
زەینەب جەلالیان ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و زستانی ساڵی ٢٠٠٨ لە کرماشان دەستبەسەر کراوە، ئەو بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی و شەڕ دژی خودا بە سێدارە سزادرا، بەڵام دادگایی پێداچوونەوە حکومەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکردەوە.