دانیشتووانی مەخمور: ئەوەی پەدەکە بە سەر ئێمەی هێنا دوژمن بەسەر ئێمەی نەهێنا

116
0
هاوبەشی :

فوڕات نیوز

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە لەلایەن پەدەکەوە زیندانی کرابوون، باسیان لەو ئەشکەنجانە کرد کە لەلایەن پەدەکەوە بەرامبەریان کراوە و جەختیان کردەوە، “ئەوەی دوژمن نایکات، پەدەکە بە سەر کوردانیدا دەهێنێت”.

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانیشەهید رۆستەم جودی (مەخمور) سەبارەت بە کۆچی خۆیان لە باکوورەوە بەرەو باشووری کوردستان و ستەمی پەدەکە لەسەر گەل، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

شوکری نێروەهی رایگەیاند کە ئەوان بە هۆی ستەمی دەوڵەتی تورکەوە ناچاربوون گوندەکانیان چۆڵ بکەن و بەم جۆرە دوا: “ئێمە وتمان روودەکەینە باشوور بۆ ناو کوردەکان، دەچین بۆ کوردستان. لەبەر ئەوەی دەمانوت ئەوان شۆڕشیان کردووە و لەناو عەشیرەتی ئێمەدا لە بۆتان و باکووری کوردستان کەس نەمابوو وەک پێشمەرگە لەو شۆڕشەدا بەشدار نەبووبێت. لەبەر ئەوە روومان کردە ئەوێ. بەڵام بەداخەوە ئێمە لە باکوورەوە هاتوین و لەم کەمپانەدا نیشتەجێبووین، بەڵام ئەوان چییان کرد؟ کاتێک سێ پیاوی کەمپەکەیان بێسەروشوێنکرد. دانیشتوانی کەمپەکە بڕیاریاندا بچن و لە چارەنووسی ئەو کەسانە بپرسن. نزیکەی ١٠٠ کەس چووینە ئاسایش. نێچیرڤان بارزانی هات بۆ دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی قسەی کۆتایی هەر لە سەرەتاوە کرد. وتی، لە باشوور کەسێک لە دەرەوەی بنەماڵەی بارزانی سەر ببزێوێت، سەری پان دەکرێتەوە. هەرگیز ئەو قسەیەم لە بیر ناچێت. واتە ئەمە راستیەکە و تا ئێستاش ئەو راستیە بەردەوامە”.

‘ئەوەی دوژمن نایکات، بنەماڵەی بارزانی بەسەر کوردیا دەهێنن’

شوکری بێروەهی لە درێژەی قسەکانی وتی، “واتە ئەوەی دوژمن نایکات ئەوان بەرامبەر بە دەستکەوتەکانی کورد دەیکەن. واتە رۆژێک نییە کە گەلی کورد رووبەڕووی خیانەتی ئەوان نەبنەوە. ئەوان خیانەت لە باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات و هەمیش لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا لە باکووری کوردستانی دەکەن. واتە تا ئەمڕۆ لە هەموو روویەکەوە هاوکاری دوژمن دەکەن. ئەوە ئەقڵیەتێکی خراپە. واتە دەبێت گەلی کورد و بەتایبەتی گەلی باشوور لە بەرامبەر ئەوەدا هەڵوێستی هەبێت. هەندێک کەسایەتی هەن کە هەڵوێست نیشان دەدەن، بەڵام بێدەنگبوون بە تاوای لەناوچوونی گەلی کوردە. بۆ نمونە، با ئەوان خۆیان بڵێن، عەبدوڵای بشار ئاغا، عەشیرەتی مچریان، حەمیدێ شەریف چییان بۆ ئەوان کردووە؟ چەندین ساڵ لەماڵی خۆیاندا ئەوانیان حەواندەوە. کاتێک بانگەوازی هاوکارییان دەکرد، بە سەدان مرۆڤ دەچوون بە دەنگیانەوە و هاوکارییان دەکردن. هەرگیزیش نەیاندەوت کە ئێوە کوردی باشوورن، ئێمە بە هاناتانەوە نایەین. واتە بەردەوام بەو جۆرە مامەڵەیان دەکرد و لەهەموو روویەکەوە هاوکارییان دەکردن. باشە بۆجی ئەوان لە بەرامبەر منداڵەکانمان لە بەرامبەر هەڤاڵەکانمان خیانەت دەکەن؟ بۆ نمونە چەند رۆژ بەر لەئێستا دوو هەڤاڵمان لە سەر رێگەی خۆیان بوون، چوون و بۆسەیان بۆ دانان. واتە چ ئەخلاقێک، چ ئایینێک ئەوە قەبوڵ دەکات. . واتە داوای ئێمە لە گەلی باشوور ئەوەیە کە دەستبەجێ پشتیان بەردەن و بەرامبەریان بوەستنەوە. لەبەرامبەر بنەماڵەی بارزانی بوەستنەوە. هەرچوار پارچەی کوردستانیش لەناو بچێت، بنەماڵەی بارزانی بۆیان گرنگ نییە. واتە بۆ ئەوەی دەستکەوتی بنەماڵەکەیان بپارێزن دەتوانن چاوی چوارپارچەی کوردستان دەربهێنن. واتە کە لە مێژوو دەڕوانیت ئیدریس بارزانی وەک پێشەنگێک دەبینرێت. کەس ناتوانێت بە نەرێنی قسە لەبارەیەوە بکات. بەڵام بە داخەوە نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئەوە. بەڵام تا ئەو کاتە ئەو خاوەنی ئەو ئەقڵە دواکەوتوانە بێت هەرگیز وەک کوڕی ئەو نایبینم”.

شوکری نێروەهی باسی لە ماوەی زیندانیبوونی خۆی لە زیندانی پەدەکە کرد و وتی، “من ساڵی ٢٠١٥ لە مێرگی شیشێ دەگەڕامەوە، لەلایەن ئەوانەوە دەستگیرکرام. بۆ ئەوەی من بگرن، ئاشتی کۆچەر دەیگوت تۆ پەکەکەیی، تۆ چوویتە ناو پەکەکەوە. منیش وتم ئەگەر من چووبمە ناو پەکەکەوە کەواتە مەنسور (بارزانی)یش پەکەکەییە. لەبەر ئەوەی ئەویش لە مێرگی شیشێ دەمێنێتەوە. واتە بە ئەقڵیەتێکی بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم. من وتم راستە من پەکەکەییم، من کوردم. بیرکردنەوەی من پەکەکەییە، جیاوازی لەناو کوردەکاندا ناکەم. لەبەر ئەوەی ئەو بیرکردنەوە خراپە لای ئێمە بوونی نییە. رێبەر ئاپۆش ئەو بیرکردنەوە خراپەی فێری ئێمە نەکردووە. واتە ئەو وشیارییەی ئێمە لە رێبەر ئاپۆوە وەرمانگرتووە نەتەوەییە، خوشک و برایەتی و ئاشتییە. ماوەی ٢٠ رۆژ منیان راگرت. رۆژی جارێک دەهاتن و وێنەیان دەگرتم. واتە مامەڵەی کوردەواری بەم جۆرەیە؟ تەنانەت پێم وتن، ئێوە کەسانی سیخوڕ تەنیا بۆ رۆژێکیش لە زینداندا راناگرن. بۆ نمونە ئەو کاتە هەندێک ئەندامی حزبوڵای ئێران دەهاتن بۆ لای عێراق و سوریا، بەڵام نەدەگیران. بە هەوڵەکانی پارێزەرێکی ناسیاوی باوکم من ئازاد کرام. بەڵام بە منیان وت، کە بەمەرجی ئەوەی تۆ لە کوردستانەوە، واتە لە هەولێرەوە نەچیتەوە بۆ مەخمور ئازاد دەکەین. ئەو شەوە بەرەو موسڵ رەوانەیان کردم و لە رێگەی موسڵەوە چوومە مەخمور. واتە بەو جۆرە ئازادکرام”.

‘هەڕەشەی ئەشکەنجەدان و فرۆشتنیان لە ئێمەکرد’

تەکین قەواڵی باسی لەوەکرد کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی روویان کردبووە لای شەمزینان و وتی، “کاتێک کارەکەمان تەواوبوو ویستمان بگەڕێینەوە. هاتین بۆ دۆڵی زاوێتە و لەوێ ئێمەیان گرت و تا ئاسایشی دهۆک چاودێرییان کردین. لەبر ئەوەی لە دەوروبەرمان ئۆتۆمبێل هەبوو نەماندەتوانی بە هیچ لایەکدا برۆین. ئێمەیان بردە ئاسایشی گشتیی دهۆک. لەوێ وەک ئەوەی شتێکمان کردبێت، ئێمەیان لە ئۆتۆمبێل دابەزاند. خۆی لە خۆیدا لە کاتی پشکنیندا هیچ شتێکمان پێنەبوو کە مەترسی دروست بکات. بەڵام بۆ ماوەیەک ئێمەیان لەوێ راگرت. ئەو ماوەیە زۆر ناخۆش بوو، مامەڵەی ئەوان، شێوازی ئەوان نائەخلاقی بوو. واتە ئەگەر دوژمنی مرۆڤ کردەوەیەکی بەو جۆرە بکات، دواجار دوژمنە، مرۆڤ هەست بە ئازار ناکات. بەڵام ئەوان لەلایەکەوە بە کوردی قسەت لەگەڵ دەکەن و لەلایەکی دیکەوە مامەڵەیەکی بەو جۆرە دەکەن. لەبەر ئەوەش مامەڵەی ئەوان خراپ بوو. بە چاوێکی خراپ لە ئێمەیان دەڕوانی. تەنانەت دەیانوت ئێمە رادەستی تورکەکانتان دەکەین، دەتانبەین و لە دەروازەی خابور دەتانفرۆشین. هەروەها هەڕەشەی ئەشکەنجە و لێدانیان لە ئێمە کرد. هۆکارەکە چی بوو؟ ئێمە بۆ دابینکردنی بژێویمان چووبووینە ئەوێ، کارمان کردبوو. واتە تەنیا بۆ ئەوە. واتە ئەگەر بە راستیش شتێکمان کردبوویایە و شتێکمان پێوە گیرابوایە، رێیتێدەچوو، بەڵام بەو جۆرە نەبوو”.

‘هەواڵگری پەدەکە و تورکیا پێکەوە کاردەکەن’

تەکین قەواڵی دەستنیشانی کرد کە ئەوان لە لایە هەواڵگری پەدەکەوە دەستگیرکرابوون و بەم جۆرە بەردەوام بوو: “لە بنەڕەتدا نەک هەر هەواڵگری پەدەکە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لەلایەن هەردوو هەواڵگریەکەوە دەستگیرکرابوون. لەبەر ئەوەی لە تەلەفونەکانماندا هەندێک نوسراوی تورکی هەبوو، ئەوان دەیانزانی و بۆیان دەخوێندینەوە. واتە دیاربوو کە لەگەڵ هەواڵگری تورکەکان کاریان دەکرد. دوای ئەوەی زانیان دانیشتووی کەمپەکەین، دانیشتووی مەخمورین ئەمجارەیان بە تەواوەتی شێوازی خۆیان گۆری. لەبەر ئەوەش بە سەر ئێمەیاندا دەسەپاند کە بڵێین ئێمە هەڤاڵین، ئێمە گەریلاین. واتە سەرباری ئەوەی ناسنامەی پەنابەریمان هەبوو، دەمانگوت کە هاوسەرگیریمان کردووە، بنەماڵەمان هەیە، بۆ بژێوی بنەماڵەکانمان هاتووین، بەڵام پەستانیان دەخستە سەرمان کە بڵێین، ئێمە هەڤاڵین. بۆ وێنە بەردەوام لە منیان دەپرسی تۆ لەکام پارچەی کوردستان لە چ هەرێمێک گەریلایەتیت کردووە؟ ئەرکی تۆ لەوێ چی بوو؟ واتە بە زۆرەملێ دەیانویست بڵێین ئێمە گەریلاین. کاتێک ئەو سەپاندنەی ئەوانمان رەتیشدەکردەوە، ئەم جارەیان بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان دەکرد. واتە ئەمچارە بە بەستنی چاو، بە کەلەپچەکردن، لە تاریکیدا بە تەنیا هێشتنەوە، دەیانویست بمانترسێنن بۆ ئەوەی بچینە ژێرباری ئەو شتەی دەیانویست بەسەر ئێمەدا بیسەپێنن. بەڵام ئەوەمان قەبوڵ نەکرد کە دەیانویست بیسەپێنن. واتە راستیەکە چی بوو ئێمە باسی ئەوەمان دەکرد. لەبەر ئەوەش تا ماوەیەک لەوێ ئێمەیان هێشتەوە. خۆی لە خۆیدا لەوێ هیچ شتێک بە ناوی یاسا و دادپەروەری بوونی نەبوو. واتە بۆ ئەوەی بچمە بەردەم دادوەر دەبوایە شەش مانگ بۆ ساڵێک لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بوومایە. لەبەر ئەوەش ئەو نادادی و بێ بەزەییەیان هەبوو.

ئەو کاتە هەڕەشەیەکی بەو جۆرەیان لە ئێمە کرد؛ وتیان ئەگەر جارێکی دیکە بێیتە بۆ ناوچەی بادینان ئێمە دەتکوژین، رادەستی تورکەکانتان دەکەین. ئێستا رۆیشتن بۆ بادینان لەمن قەدەغەکراوە. واتە ئەگەر بجم یان دەمکوژن یان رادەستی تورکەکانم دەکەنەوە. یان بەو مەرجە ئازادم دەکەن. تەنانەت بەڵێننامەشیان بە من واژۆکرد. خۆی لە خۆیدا هیچ شتێک بەسەرماندا ساغ نەکرایەوە و چەند لایەنێکیش هەوڵەکانیان خستەگەڕ، بوونە کەفیل. کەفیلەکانیش بۆ ئەوەبوو کە ئەگەر من شتێک بکەم، ئەوان دەستگیر دەکرێن. واتە بەم جۆرە بوونە کەفیل. هەربۆیە ئازاد کراین. بۆ نمونە من لە شوێنی دیکەش زیندانی کراوم. بۆ وێنە لە باکور چەند جار زیندانی کرام. بەڵام لە هیچ شوێنێک وەک ئەوێ رووبەڕووی بێئەخلاقی و نادادی نەبوومەوە. تەنانەت بەمنیان دەگوت کە رادەستی تورکەکانت دەکەین. من بەوانم دەگوت من کوردم و تۆش کوردی ئەگەر ویژدانت قەبوڵی دەکات تەواو، رادەستم بکە. لەبەر ئەو قسەیەشم زۆر ئازاریان دام. بەراستیش زۆر شت هەیە مرۆڤ بیڵێت، بەڵام لەبەر ئەوەی نائەخلاقین مرۆڤ ناتوانێت بیانڵێت. رەنگە پەدەکە لە دۆخێکی جیاوازیشدا بێت بەڵام دیسان داوای ئێمە ئەوەیە کە لەو خیانەتە پاشگەز بێتەوە. ئێستا سێ شاری وەک هەولێر، دهۆک و زاخۆ بە تەواوەتی بوونە شاری هەواڵگری، کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکەکان. با پەدەکە لەو خیانەتە بگەڕێتەوە و ئەوەی بەسەر گەلی کوردی هێناوە دووبارە نەکاتەوە”.

هاوبەشی :