گروپێکی فاشیستی تورک سوتانی بازاڕی لەنگەی هەولێری گرتە ئەستۆی خۆی

99
0
هاوبەشی :

گرووپێکی سەربە دەوڵەتی داگیرکەریی تورکیا، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرپرسیارێتیی خۆیان لە سووتاندنی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ڕاگەیاند.

دوێنێ شەو، ئاگر لە بەشێک لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و زیانی مادیی زۆری بە دوکاندارەکانی بازاڕەکە گەیاندرا، هەر دوێنێ شەو خاوەن دوکاندارەکانی بازاڕەکە ڕایانگەیاند، کە ئاگر کەوتنەوەکە دەستی لەپشتەوە بووە

گرووپێک بە ناوی “تەشکیلاتی عەهدی میللی تورکی” لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرپرسیاریتی خۆیان لە ئاگر کەوتنەوەکە ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکردووە، پیرۆزبایی لە سوپا شکۆمەندەکەمان دەکەین، کە ئەو کردەوەیەیان ئەنجامداوە.

هەروەها باسیان لەوەشکردووە، پێشتر ڕێکخراوی نەتەوەییمان بازاڕی کەرکووکی سووتاندووە و ئێستاش بازاڕی لەنگەی هەولێر.

هاوبەشی :