پەدەکە بە دەمامکی پاسەوانی سنوور خیانەتەکانی دەشارێتەوە

117
0
هاوبەشی :

فوڕات نیوز

زانرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ پلانە داگیرکەریەکانی داوای لە پەدەکە کردووە، زیاتر گوشار بخاتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا. بۆ ئەوەی بەر بە ناڕەزایەتی رای گشتی کورد بگیرێت دەمامکی یەکەکانی پاسەوانی سنوور بەکاردەهێنرێت.

هەندێک زانیاری لە چوارچێوە پلانە نوێکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا، پشت پەردەی جموجۆڵی سەربازی کە پەدەکە لە سەر ناوی یەکەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بەرەو هەڕێمەکانی گەریلا ئەنجامیدابوون، روونتر دەکاتەوە.

لە هەندێک وێنە و دیمەندا کە ئاژانسی هەواڵی فورات بەدەستیهێناوە، ئاشکرا بووە کە هەموو یەکینەکانی پاسەوانی سنوور سەر بە پەدەکەن. هێزەکانی ناسراو بە زێرەڤانی لەناو ئەو هێزانەدان کە رەوانە کراون، هێزەکانی گوڵان و پاراستنی سەر بە مەسرور بارزانیش رەوانەی گۆڕەپانەکانی گەریلا کراون.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەست ئاژانسەکەمان کەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای لە پەدەکە کردووە کە زیاتر پەستان و گوشار بخاتە سەر هەرێمەکانی گەریلا، بۆ ئەوەی پلانە داگیرکەرییەکان سەربکەون. ئەوەش خراوەتەڕوو کە پەدەکە لە سەر ئەو بنەمایە هەنگاوی ناوە و راگەیەندرا کە دەبێت لە ژێر ناوی عێراق ئەوە بکەن، بۆ ئەوەی رای گشتی ناوخۆیی لە باشووری کوردستان کاردانەوەی نەبێت.

دەیانەوێت عێراقیش پەلکێشی ناو پلانەکەیان بکەن

لەم چوارچێوەدا ئەوە بینرا کە پەدەکە بە پلانی جیاجیا دەیەوێت عێراقیش پەلکێشی ناو سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە بکات و بە مەبەستی چەند دیدارێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی شاندێکی رەوانەی بەغدا کردووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، کە شاندی پەدەکە لە بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی ناوەندی کۆببووەوە و بە پاساوی رێگریکردن لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتی سەر سنوور، داوای جوڵاندنی هێزی لە حکومەتی ناوەندی کردووە. ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە سەر بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتی هەردوولا رێککەوتوون، کە لە سەرناوی یەکەکانی پاسەوانی سنووری عێراقدا هێز رەوانەی سنوور بکەن. بەڵام پەدەکە لە ژێر ناوی ئەو هێزەدا هەندێک هێزی خۆی رەوانەی هەرێمەکانی گەریلا کردووە.

دلێر فەرزندە سەردەستەی هێزەکەیە

زانرا کە هەموو یەکەکانی پاسەوانی سنووری عێراق کە رەوانەی هەرێمەکانی دهۆک و شێلادزێ کراون، هێزەکانی پەدەکەن. ئاشکراش بوو، کە بەرپرسی ئەو هێزە برازای وشیار زێباری دلێر فەرزندەیە. دەوترێت کە فەرزندە سەردەستەی ئەو هێزەیە کە چوونە شێلادزێ. باس لەوەدەکرێت کە حکومەتی ناوەندی عێراق دژی ئەو جۆرە هەوڵانەی پەدەکەیە و لەو دۆخە نیگەران و توڕەیە و بە پەدەکە راگەیەندراوە کە جێگیرکردنی یەکەکانی پاسەوانی سنوور بەو جۆرە بە گوێرەی ئامانجەکانی عێراق نییە و لە دژی ئەوەن.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەو کاربەدەستانەی عێراق لە گەڵ پەدەکەدا دیداریان ئەنجامداوە و وتوویانە، “ئێوە شتێکی دیکەتان بە ئێمە وت، بەڵام لە گۆڕەپانەکە شتێکی دیکە لەئارادایە”.

هاوبەشی :