کەجەکە پەیامێک ئاڕاستەی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت دوور بکەونەوە لە بنکەکانی تورکیا.

111
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان بەیانامەی پیرۆزبای دەرکرد و پەیامێکیشی ئاڕاستەى پێشمەرگە کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە ” جارێکی دیکە هۆشداریی دووبارە دەکەینەوە، سەرجەم هێزەکان بە تایبەتی پێشمەرگە دەبێت لە سوپای داگیرکەری تورک و بنکەکانییان دووربکەونەوە.”

دوای ئەوەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئۆپراسێۆنێکیان دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند.

کەجەکە سەبارەت بە هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ سوپای تورکیا هۆشداری داو ڕایگەیاند نابێت کەس پشتیوان و هەماهەنگی لە سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر کورد بکات.

هاوبەشی :