لە کۆڵن بە بەشداری سەدان هەزار کەس چالاکییەکی مێژوویی ئەنجامدرا

121
0
هاوبەشی :

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە بەشداری سەدان هەزار کەس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجامدرا.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات و لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد، ڕێپێوان و گردبوونەوەی کۆتایی ئەنجامدرا.

گرووپی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان

گرووپی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بە پۆستەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و جەماوەر پانکارتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر ڕێگەکە هەڵواسی.

گرووپە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە ٧ وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون و چەندین جار گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

لە ساڵی ١٩٩٩ ـەوە ئەمە یەکەمجارە گەنجانی ئەڵمانیا بەم بەربڵاوییەوە بەشداری چالاکی بکەن.

هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆنی پۆلیس بەرامبەر گرووپە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی جەماوەر بووییەوە.

ئەو دەمەی دەیان هەزار کەس لەسەر پردی سێڤەرینبروک لەسەر ڕووباری ڕاین تێدەپڕین، لەرینەوەی پردەکە بووە مایەی ترس.

پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان

گۆڕەپانی گردبوونەوەکە لە نزیک ڕووباری ڕاین بە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەخشێنرا، گردبوونەوەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکانی کەنەکە، نەیلوفەر کۆچ و ئەحمەد کاراموس، هاوسەرۆکی کەجەدەکە زوبەیدە زومروت، ئەنگین سەڤەر، نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا، سیاسەتمەدارانی کورد لە تاراوگە، هونەرمەند و ڕێکخراوەکانی ژنان بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین

زوبەیدە زومروت گوتی: ” هەزاران جار سڵاوی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین. لەم گۆڕەپانەوە هەزاران جار سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی دەکەین. ئەمڕۆ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مێژووتان نووسییەوە. ٤ پارچەی کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەن. ئەمڕۆ مێژووتان تۆمار کرد. ٢٥ ساڵ لەمەوبەر هێزەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لاپەڕەیەکی ڕەشیان بۆ گەلی کورد کردەوە. بەڵام ئەمڕۆ گەلی کورد و دۆستەکانیان لە ئەڵمانیا لاپەڕەیەکی نوێیان کردۆتەوە. مێژوویەکی نوێیان نووسییەوە. هەنگاوێکی نوێ بۆ ئازادی نرا. گەلی کورد لە ساڵی ١٩٢٥ەوە تا ئێستا سەری بۆ ستەم نەوی نەکردووە. گەلەکەمان کە هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەمی دەست پێ کرد، لە هەموو جێیەک ڕژاوەتە گۆڕەپانەکان. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەمووان بۆ تێکۆشانێکی جڤاکی، دیپلۆماتیک و یاسایی لە گۆڕەپانەکانن. گەلەکەمان لە گۆڕەپانە، ئێمە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین”.

ئەو ڕێبەرێکی نێونەتەوەییە

ئەنگین سەڤەر ڕای گەیاند، ئامانجیان ئەوە بوو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبیر بکرێت، گوتی: “ڕێبەرێتی ئیرادەی ئێمەیە، کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت، ڕێبەر ئاپۆ ئیتر تەنها ڕێبەری گەلی کورد نییە، هاوکات ڕێبەرێکی نێونەتەوەییە. ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ”.

پەیامی دۆستانی گەلی کورد

لە گردبوونەوەکە پەیامی سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوڵاتیانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، پرۆفیسۆر کاریان وێسترهایم خوێنرایەوە، لە پەیامەکەی ئاماژە بەوە دەکات کاتێک بیر لە چارەسەری پرسی کورد و هەوڵی ئاشتی دەکەینەوە گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر دەردەکەوێت، هەروەها تیشکی خستەسەر بڕیاری هەڵەی وڵاتانی ئەوروپا ئەو دەمەی ٢٥ ساڵ پێش ئێستە مافی پەنابەرێتیان نەبەخشییە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم بڕیارە ڕێگەی بۆ توندوتیژی لە کوردستان کردەوە و هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا.

هەروەها بێدەنگی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی شەرمەزارکرد و هاوکاری ئەم دامەزراوانەی بۆ تورکیا وەک ڕێخۆشکەرییەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەها دیموکراتیکەکان و بەهێزبوونی مەیلی پاوانخوازی ناساند.

داوای کرد دەوڵەتانی ئەوروپا دان بە هەڵەکانیاندا بنێن و هەوڵی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بدەن، گوتی: “عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی چەندین کتێب و وتاری نوسیوە و ڕوانگەی سیاسی و فەلسەفی خۆی وەک کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و فێمێنیزمی ڕادیکاڵ و مافی چارەنووسی کوردانی دەربڕیوە.

بەم نوسینانە نەوەک هەر بۆتە مامۆستای گەلەکەی، بەڵکو زیاتر وەک مامۆستای دنیا دێتە بەرچاو”.

نوێنەری هیند: با دەنگی هاوبەشمان دەربکەوێت

لە سەرەتای پەیامی نوێنەری تەڤگەری یەک ملیار لە بەرخۆدانی هیندستان/ڕێکخراوی جڤاکی دادپەروەر و یەکسان، جاگۆری گرامین هاتبوو: “هەموومان دەخوازین، فەیلەسەف و نوسەر و تێکۆشەر، عەبدوڵا ئۆجالان دەمودەست ئازاد ببێت”،

تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بۆ سیستەمێکی نوێی جیهانی بەپێی دیموکراسی فیدراڵ و بێ دەوڵەت، گوتی: “وەرن لێپرسینەوە لە هەموو تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی بکەین و دەنگ و داخوازییە هاوبەشەکانمان لە پەرلەمانەکانی جیهان دەربخەین”.

جۆسانۆ: ئێستە دەنگەکان بەرزتر بوون

وەزیری دادی پێشووی ئایسلەندا و ئەندامی ئەندامی دەستەی ئیمراڵی، ئۆگوماندەر جۆسانۆ تیشکی خستەسەر تێکۆشانی چەند ساڵەی گەلی کورد بۆ پاراستنی هەبوون و چاند و زمان و ئازادی خۆی، ڕایگەیاند لە سەردەمی گەنجیمەوە گوێم لە دەنگی کوردان بووە، بەڵام ئێستە ئەم دەنگە بەرزتر بووە.

داوای کرد جڤاکی نێونەتەوەیی هاوکاری تورکیا نەکات و تاوانەکان لەیاد نەکرێت، هەروەها جەختی کردەوە بۆ وەستاندنی شەڕەکان ڕێککەوتن و دانوستان بۆ کورد و تورکیا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین پێویستە، گوتی: “دەکرێت ئاشتی لەوێ ببێتە مایەی ئاشتی لە شوێنەکانی تر… با دەرفەتێک بدەینە ئاشتی. بۆیە دەڵێم: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان- ئاشتی بۆ کوردستان”.

پەیامی سەندیکاکانی ئیسپانیا

ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئیسپانیا ڤالەنتین بورگۆس سالێس پەیامی سەندیکاکانی ئیسپانیای خوێندەوە، تیشکی خستەسەر ئەوەی بە گرنگییەوە دەڕواننە ئەزموونە سیاسییەکان لەسەر بناغەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک.

هاوکات هێرشەکانی بۆ سەر غەززە شەرمەزارکرد، پاشان بەتوندی هێرشەکانی ڕژێمی ئەردۆگانی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد، هۆکاری هێرشەکانی گەڕاندەوە بۆ بێدەنگی جڤاکی نێونەتەوەیی و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ناتۆ. گوتی: “لە باکور تا باشور، لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا… بەهەموو شێوەیەک تێکۆشان بەردەوامە. چارەسەری دیموکراتیک و دادپەروەر بۆ گەلی کورد! ئازادی بۆ ئۆجالان!”.

ماپێلی

لە پەیامەکەی سەرۆکی کۆمەڵەی چاندی پونتۆ ڕۆسۆ و سەرنووسەری چاپخانەی پونتۆ ڕۆسۆ، ڕۆبێرتۆ ماپێلی تیشک خرایە سەر قەیرانە هەمەجۆرەکان بەهۆی سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوە.

دووپاتی کردەوە پێویستمان بە ڕوانگە و فیکرێکی نوێیە، ئەمەش لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست دەکەوێت کە ئێستە لە زیندانە.

جەختی کردەوە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت جیهان لە شەڕ ڕزگار بکات.

هاوبەشی :