کۆمیەتی ئازادیی ئ-ۆج-الان راگەیاندراوێکی لەبارەی رێگرییکردن لە خۆپیشاندانەکەی دویێنێ بڵاوکردەوە

107
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی ئازدیی ئ-ۆ-جا-لان، لەبارەی رێگرییکردن لە خۆپیشاندانی ئازادیی بۆ رێبەر ئ-ۆ-جا-لان لە شاری سلێمانیی رایگەیاند، هەرکەس و لایەنیک، بڕواتە چوارچێوەی دژایەتیی هەڵمەتی ئازادیی ئۆج..الان ئەوا بەدڵنیاییەوە پێشێلی پرینسیپی ئەخلاقیی نەتەوەیی دەکات و بەشداریی ئەو پیلانگێڕێیە کە دژ بە بزوتنەوی ئازادییخوازیی دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، کۆمیتەی ئازادیی ئ-ۆج-ا-لان لە باشوری کوردستان لەبارەی رێگرییکردن لەو خۆپیشاندانەی کە بڕیار بوو دوێنێ لە شاری سلێمانیی بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان بەڕێوەبچێت راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە: بە پێچەوانەی زۆر شوێنی تری دونیاوە، بە بڵاوەپیکردنی ‌هێزێکی زۆر ڕیگرییان لەگردبونەوەکە کرد، نەک هەر ڕێگریی، بەڵکو دوور لە هەموو پرنسیپێکی دیموکراسیی، چەندین ڕۆژنامەنووس، هەر لەسەرەتاوە ناچار بەدورکەوتنەوە لە شەقامی سالم کران و دواتر زیاتر لە سیی کەس دەستگیرکران، کە لە نێویاندا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی بوون، لەگەڵ سێ ڕۆژنامەوان.

دەقی راگەیاندراوەکە:
بۆ ڕایگشتی و تەواوی ئازادییخوازان

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، ساڵوەگەڕی پیلانگیڕیی نێودەوڵەتیی دژ بە بەڕێز عەبدوڵا ئ-ۆ-ج- الان ڕێبەری گەلی کورد، هاوشان بە ئەو هەڵمەتە جیهانییەی کە بۆ ئازادیی بەڕێزیان دەستی پێکردووە، بڕیاربوو لە شاری سلێمانییش وەک زۆر لە شارەکانی کوردستان و جیهان، ڕۆژی ١٥ی شوبات وەک هەموو ساڵانی تر، ئەو یادە بکەینەوە، بەڵام مەخابن ئەوەی کە گەلەکەمان چاوەڕێی نەدەکرد، لە ئیدارە و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی ڕویدا، ئەویش ڕێگریی بوو لە ئەنجامدانی چالاکییەک (کە لەم ڕۆژەدا لە هەموو شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچووە)، بە پێچەوانەی زۆر شوێنی تری دونیاوە، بە بڵاوەپیکردنی ‌هێزێکی زۆر ڕیگرییان لەگردبونەوەکە کرد، نەک هەر ڕێگریی، بەڵکو دوور لە هەموو پرنسیپێکی دیموکراسیی، چەندین ڕۆژنامەنووس، هەر لەسەرەتاوە ناچار بەدورکەوتنەوە لە شەقامی سالم کران و دواتر زیاتر لە سیی کەس دەستگیرکران، کە لە نێویاندا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی بوون، لەگەڵ سێ ڕۆژنامەوان.

ئێمە لە کۆمیتەی ئازادیی ئۆ..جالان لە باشوری کوردستان، سەرەڕای تێگەیشتنمان لە بارودۆخی سیاسیی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لەسەر ئیدارە و خەڵکی سلێمانیی، بەڵام ئەوە دەخەینە ڕوو، ئەگەر تورکیا بیانووی فشارەکانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆی بێت، ئەوا بەئیرادەیەکی شۆڕشگێڕییەوە ئەوە بەدەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان دەڵێین کە هەر کەس و لایەنیک، بڕواتە چوارچێوەی دژایەتیی هەڵمەتی ئازادیی بۆ بەڕێز ئۆج..الان ئەوا بەدڵنیاییەوە پێشێلی پرینسیپی ئەخلاقیی نەتەوەیی دەکات، ئەویش بەشداریی و چوونە ناو درێژەی ئەو پیلانگێڕێیە کە دژ بە بزوتنەوی ئازادییخوازیی باکور و سەرکردەکەی دەکرێت، جا هەر لایەنێک لەو پرسەدا هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بێت، دوێنێ بێت یان ئەمڕۆ یان لە ئایندەدا، میژووی نیشتیمانیی و نەتەوەی خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە کۆتایدا ئەوە دووپات دەکەینە، ئازادیی بۆ ئۆج..الان چارەسەریی پرسی کورد، لەهەر چوارپارچەی کوردستان نزیکتر دەکاتەوە.

ئازادیی بۆ ئۆ..جالان
١٦شوباتی ٢٠٢٤

کۆمیتەی ئازادیی ئ-ۆجا-لان /باشور

هاوبەشی :