ئەردۆگان و وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبونەوە، بەڵام ئەنقەرە بێدەنگی كردوە لە ئەنجامی كۆبونەوەكە

583
0
هاوبەشی :

لە عەرەبیەوە وەرگێڕاوەتە سەر كوردی:-هیوا كاكەوڵا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەستەنبوڵ، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن كرد، ئەم چاوپێكەوتنە لە ناوەندێكی نهێنیدا بەڕێوەچوو و ئەنقەرە  درێژەی چاوپێكەوتنەكەی بە شاراوەی هێشتەوە.

 ڕاگەیەندراوە پەیوەندیدارەكان بە ئۆفیسی سەرۆكایەتی توركیا ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیانراوێكدا ڕایانگەیاند کە ئەردۆغان لە کۆشکی وەحیدودین لە ئەستەنبوڵ بۆ ماوەی 40 خولەک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە.

لە راگه یندراوەكەی تورکیا دا ئاماژە بە وردەکاری کۆبوونەوەکە نەکراوە، بەڵام بەپێی ئەو هەواڵەی میدیا عیراقیەكان بڵاویان كردۆتەوە، فوئاد حسێن بانگهێشتنامەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕادەستی ئەردۆغان کردووە و تیایدا بانگهێشتی کردووە بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێ، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

پێشتر ڕۆژی شەممە ، وەزیری بەرگری تورکیا ، خەلوسی ئاکار بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا هیچ تەماحێکی لە خاکی عێراقدا نیە و تەنها توركیا لە باكوری عێراقە بۆ شەڕی پەکەکە.

لەم دواییانەدا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕۆژانە و بە بەردەوامی و شوێنی گوندنیشان و باخ وباخاتەكانیان چەنبارە بۆردومان دەكات و دەیان سوتێنێت كوژراوو برینداری زۆری لێدەكەوێتەوە ئەمە جگە لە زەرەرو زیانی ماڵی زۆر، لە ناوچەی قەندیل دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، لە هەمان كاتدا سوپای تورکیاش ڕێگری ی کردووە لە گەڕانەوەی گوندنشینان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە گوندە سەر سنوریەكان

سەردانەکەی حوسێن بۆ ئەنقەرە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی جومعە عناد سعدون وەزیری بەرگری عێراق بۆ قاهیرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی بەرگری هاوبەش .

هاوبەشی :