کاڵکان: دەکرێت هێرشی پیلانگێڕی شکست بدرێت، دەبێت بڕواتان بەوە هەبێت-٢

72
0
هاوبەشی :

کاڵکان رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی سیستمێک کە رۆژی ١٠ جار دەتوانێت ئەو بکوژێت، ٢٥ ساڵە خۆڕاگری دەکات و وتی، “ئەمە دەرخەری چییە؟ سیستمی ئیمراڵی دەتوانرێت هەڵبوەشێندرێتەوە، ئازادی رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت مسۆگەر بکرێت، دەبێت مرۆڤ بڕوای بەوە هەبێت”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان وتی، “پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دڕندانەترین و بێ ئامانترین هێرشە لە دژی مرۆڤایەتی. ئەوە راستیەکە. بەڵام هێرشێکی بەو جۆرە نییە کە لەناو نەبرێت و شکستی پێنەهێنرێت. پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە سەر ئەوە داڕێژرابوو، کە لە رۆژێکدا لە چرکەساتێکدا رێبەر ئاپۆ لەناوببرێت. ٢٥ ساڵ بە سەر ئەوەدا تێپەڕبوو، تائێستاش نەیتوانیوە لە ناوی ببات و بیسڕێتەوە. دواتریش بۆ لەناوبردن هەموو رۆژێک هێرشیان کرد. سیستمی ئیمراڵی وەک سیستمێکی بەو جۆرەیە کە هەموو رۆژێک ١٠ جار مرۆڤەکان دەکوژێت. ٢٥ ساڵە لە دژی سیستمی ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات. رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە دژی هێرشەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی خۆڕاگری دەکات. هەمووی پوچەڵکرانەوە، هەرەسیان پێهنرا. ئەوە دەرخەر و نیشانەی چییە؟ دەریدەخات کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەتوانرێت شکستی پێبهێنرێت. سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی دەتوانرێت هەڵبوەشێندرێتەوە. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت مسۆگەر بکرێت. دەبێت مرۆڤ باوەڕی بەوە هەبێت”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە بەشی دووەمی هەڵسەنگاندنەکەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە تایبەتمەندییەکانی بەرخودانی مێژوویی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی کرد و ئاماژەی بە هەڵوێستی هێزە ئازادیخوازەکان لەبەرامبەر ئەو بەرخودانە کرد.

کاڵکان بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی کرد؛

لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی، تایبەتمەندی بەرخودانی مێژوویی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چییە، کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە؟ دەمانەوێت راوەستە لە سەر ئەوانە بکەین. لە بەرامبەر ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن لە ئیمراڵی بەرخودانێکی چۆن بەڕێوەدەبرێت؟

٢٥ ساڵە رێبەر ئاپۆ بەتەنیا لە ناو بڕیارگەی دوژمن بە چ شێوەیەک بەرخودانی کردووە؟ ئەوانەی ئەویان بردووەتە ئەوێ و دەیانویست ئەو دادگایی بکەن، ئەو ئەوانی دادگایی کرد و لە بەردەم مێژوودا تۆمەتی بەسەردا ساغکردنەوە. بەرخودانێکی بەم جۆرە سەلمێنەری چییە؟ هێزی خۆی لە کوێوە بەدەستهێنا؟ چ تایبەتمەندییەک وایکرد کە ماوەی ٢٥ ساڵ هەم خۆڕاگری بکات و هەمیش ئەو هەمووە پەرەسەندنە مێژووییانە بخوڵقێنێت. ئێمە باش دەزانین کە رێبەر ئاپۆ تەنیا خۆڕاگری ناکات. ئەو شوێنەی کردووە بە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی تیۆریک. گۆریویەتی بۆ ناوەندی بەرهەمهێنانی ئەندێشە، گۆریویەتی بۆ ئەکادیمیا و قوتابخانەیەک. گەورەترین وشیاری و شۆڕشی ویژدانی مێژووی هێنایە ئاراوە. شۆڕشێکی هزر و رامانی هێنایە کایەوە. پاڕادایمێکی نوی بۆ کورد خوڵقاند کە پرس و کێشەکانی کورد، ژنان و هەموو چەوساوەکان چارەسەر دەکات و رێگەی رزگاری نیشان دەدات. لە شوێنێکی لەو جۆرەدا کە هەموو سات و چرکەیەک گوشاری دوژمن هەستی پێدەکرێت، گوشار و پەستانی فکری و دەرونی لەبەرزترین ئاستدایە، هەموو شتێک قەدەغە کراوە، هەموو ساتێک لە ژێر هەڕەشەدا رادەگیرێت، رووبەڕووی گوشار دەبێتەوە، گەورەترین بەرخودانی مێژوویی و شۆڕشی گەورەی هزری هێنایە ئاراوە.

ئایا لەسەر بنەمای چ شتێک ئەوەی بە ئەنجام گەیاند؟ دەبێت ئێمە چۆن لەو بەرخودانە تێبگەین؟ دەبێت لە بەرامبەر ئەو بەرخودانە هەڵوێستمان چۆن بێت؟ دەبێت چۆن نوێی بکەیەنەوە، بەرەوپێشی ببەین؟ دەبێت چۆن خۆمان بگەیەنینە هێز و بەشداربوونێکی دروست کە نوێنەرایەتی بەرخودانێکی بەو جۆرە بکات؟

دەبێت هەموو شۆڕشگێر و وڵاتپارێزان بە دروستی وەڵامی ئەو پرسانە بدەنەوە. هەموومان، بە تایبەتی جەنگاوەرانی پەکەکە و پاژک، ئەوانەی دەیانەوێت ببنە هاوڕێی رێبەر ئاپۆ دەبێت دروستترین و گونجاوترین وەڵامیان هەبێت. دەبێت راستی بەرخودان باش هەست پێبکەن. دەبێت بە قووڵی تێیبگەن، دەبێت لەسەر بنەمای تایبەتمەندییەکانی بەرخودانێکی لەو چەشنە، شۆڕشی وشیاری و ویژدانی جێبەجێ بکەن و خۆیان نوێ بکەنەوە، سەرلەنوێ خۆیان بخوڵقێننەوە، شۆڕشی کەسی خۆیان بە ئەنجام بگەیەنن. هەڵبەت دەبێت لەو شۆڕشەدا بژی و بە زیندوویی رایبگرێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک بیکات بە کردار.

پێش پیلانگێری ١٥ی شوباتیس هەیە. پیلانگێڕی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ هاوکات لەگەڵ چوونە دەرەوەی رێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد. دواتر دژوارترین چاودێری مێژوو ساز بوو. ئەوە هاوکاری پێشەنگانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، هێزە پیلانگێڕەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل بوو. ئێمە باش ئەوە دەزانین. ئەو هێزانە هەموو تواناکانیان خستە ئامادەباشیەوە و ویستیان ئەم جیهان بۆ رێبەر ئاپۆ بچووک و تەنگەبەر بکەن. هەموو جۆرە هێزی دەوڵەت و دەسەڵات هێندەی پێویستی لەو هێرشەدا بە کارهێنرا. ویستیان بە هێرشی نێونەتەوەیی رێبەر ئاپۆ بسڕنەوە و لەناوی ببەن. بەم جۆرە پەکەکە پاکتاو بکەن و قڕکدنی کوردان بگەیەننە ئەنجام. بۆ ئەوەش وەک راوی بەکۆمەڵ چاودێرییان کرد، روویان کردە رێبەر ئاپۆ. ئامانجەکەیان تەنگ کردەوە و بچوبایە هەر شوێنێک دەیانخستە ژێر قورسترین چاودێری مێژوویی. لە روسیا ئەوەین کرد، لە رۆما، لە یۆنان لە کینیا ئەوەیان کرد. لە رێگەی دەیان هێرشەوە ویستیان رێبەر ئاپۆ پاکتاو بکەن. رێبەر ئاپۆ هەر خۆی بە تەنیا سەرجەم ئەو هێرشانەی پوچەڵکردەوە. هەموو جۆرە پلانێکی هێرشکردنی شکستپێهێنا. هەڵبەتە پیلانگێڕییەکەسی ریسوا و شەرمەزار کرد. بۆ وێنە ١٥ی تشرینی یەکەم لە رووسیا، دواتریش ٢٥ی تشرینی یەکەمیش هەڵسەنگاندنی فرەلایەنی خستەڕوو و هێرشی پیلانگێریی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرد. لە رۆما داوای لە کۆمەڵگا کرد کە لە دژی پیلانگێڕی هەستیار بن. بە دەیان هەزار کورد و سۆسیالیستی دیموکراتیک، گۆڕەپانەکانی رۆمایان پڕکردەوە. بۆ چەندین هەفتە ئێشکیان گرت. بە تایبەتی لە زیندانەکان، لە هەموو گۆڕەپانێک لە سەر بنەمای دروشمی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێەم تاریک بکەن’ گەورەترین بەرخودانی گیانبازی ئەنجامدرا. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ پێشخرا. لە گەریلاوە تا گەلی وڵاتپارێز، ژنان، گەنجان، منداڵان، بەتەمەنەکان، مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک خاوەندارییان لە رێبەر ئاپۆ کرد و چالاکی گیانبازانەیان ئەنجامدا. ئاڵقەیەکیان بە دەوری رێبەر ئاپۆوە دروست کرد. لە دژی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بە ئازایەتی زۆرەوە رێیان کرد و بە پیلانگێڕییەکەیان وت بوەستە. هۆشدارییان دا بە هێزە پیلانگێڕەکان. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو کاتەدا کە پیلانگێڕیەکەی جێبەجێ کرد و بەڕێوەی برد، بە وتنی “چاوەڕێی کاردانە بووین، بەڵام چاوەڕێی ئەو هەمووە نەبووین” دانینا بە گەورەیی کاردانەوەی گەلی کورد و دۆستانی لە دژی پیلانگێری. ترسی خۆیشیانی لە کاردانەوەکان ئاشکرا کرد.

لەسەر ئەو بنەمایە، هێزە پیلانگێڕەکان کە نەیانتوانی رێبەر ئاپۆ لەناوببەن، وەک هەنگاوی دووەمی هێرشەکە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩یان ئەنجام دا. ئەوە چی بوو؟ ئامانجی رفاندنی لە کینیا، رادەستکردنی بە تورکیا مسۆگەرکردنی لەسێدارەدانی بوو. لە ١٥ی شوباتدا ئەو پیلانگێڕیی و گەلەکۆمەیان کرد و رێبەر ئاپۆیان خستە ناو سیستمی ئیمراڵییەوە. ئەوەی ئەو پیلانگێڕییەی ئەنجامدا هەمان ئەو هێزانەن کە کوردستانیان کردە چوار پارچە و ١٠٠ ساڵە لە دژی کۆمەڵگەی کورد هێرشی قڕکاری ئەنجام دەدەن. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ ئیرادەی هەبوون و ئازادی کوردان بوو، کرایە ئامانج. لە رێگەی لەناوبردنی ئەو ئیرادەوە ویستیان بینای رێکخروەییەکەی، واتە پەکەکەش پاکتاو بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە کوردان جینۆساید بکەن. هەر ئەوان سیستمی ئیمراڵییان ئامادەکرد. سیستمی ئەوان بوو. پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، ئەوان رێکیانخست. رێبەر ئاپۆ لە بارەی رۆڵی تورکیا لە پیلانگێڕییەکەدا وتبووی، “رۆڵی تورکیا لە پیلانگێڕییەکەدا هیچ نییە جگە لە پاسەوانێک”. دەوڵەتی تورک لەو پیلانگێرییەدا تەنیا کاری پاسەوانی دەکات.

ئێمە هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە هێرشی ١٥ی شوبات دەزانین. لە پارێزنامەی خۆیدا نوسیبووی کە بە هۆی کاردانەوەکان سەرەتا بڕیاریداوە قسە نەکات. بەڵام لەماوەی کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێردا سەرلەنوێ دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت و تێبینی ئەوەی کرد کە پیلانگێڕان دەیانەوێت هەموو شتێک لە تاریکیدا بهێڵنەوە.

پاشان ڕایگەیاند کە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە بە تیکۆشین لە دژی پیلانگێڕی، پێویستە ئەم پیلانگێڕییە بێ کاریگەر بکرێت، بۆ تێکشکاندنی ئەم پیلانگێڕییە هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و تێکۆشانی دەست پێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ چۆن لە دژی جێبەجێکردنی پیلانی ١٥ی شوبات وەستایەوە؟ یەکەم پەیامی کە هەناردبووی، ئەوە بوو “هەموو شتێکی خۆم دەخەمە ژێر پرسیارەوە، لە قژمەوە تا نینۆکەکانی پێم لێپرسینەوە لە خۆم دەکەم”. با هەمووان هەمان شت بکەن. بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان پێداچوونەوە بە خۆماندا بکەین. ئێمە گۆڕان و گۆڕانکاری دەکەین. چونکە هێرشەکە ئەوەندە جدییە. بۆ ئەوەی بە باشی لەو هێرشانە تێبگەین و بەو پێیە تێکۆشانێکی سەرکەوتوو ئەنجام بدەین، پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە لێپرسینەوە لە خۆمان بکەین. پێویستە لە ڕووی عەقڵیەت، ویژدان، شێواز، کەسایەتی و ڕێکخستن، سیستەم و ئامانجەوە گۆڕان و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە خۆماندا دەست پێبکەین. پێویستە هەموو هەڤاڵان بەم شێوەیە لە پرۆسەکە نزیک ببنەوە، و لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێرشی سێدارەدان تێکۆشانی کرد. لە پارێزنامەی خۆیدا بەناونیشانی ” چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد”، پیلانگێڕی و ئامانجەکانی ئاشکرا کرد و زیاتر تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەو پیلانگێڕییەی کە تورکیای بە ئامانج گرتووە، بە شیکردنەوەی ئامانجەکانی پیلانگێڕی لە دژی تورکیا، هەوڵیدا تورکیا هوشیار بکەتەوە.

لە لایەکی ترەوە لە دادگا هەڵوێستێکی نوێی لە دژی پۆلیس نیشان دا، هیچ لەو هەڵوێستەی نیشان نەدا کە هێزە پیلانگێڕەکان پێشبینیان دەکرد. بەپێچەوانەوە ئەو هەڵوێست و ئیرادەی بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکە و شکست پێ هێنانی ئەنجامدا. ژینگەی دادگا وەک سەکۆیەک بۆ گەیاندنی پەیامێک بە ڕای گشتی و گەلانی تورکیا بەکار هێنا. ڕێبەر ئاپۆ داوای چارەسەری کرد. سەرەتا بۆ کێشەی کورد و بۆ ئەو کێشانەی تورکیایان خستووەتە قەیرانەوە و بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە مێژووییە کە بە هۆی پرسی کوردەوە سەریهەڵداوە داوای ئاشتی کرد. کەس چاوەڕوانی ئەمەی نەدەکرد.

هەمووان پێیان وابوو کە ڕێبەر ئاپۆ شەڕێکی بەرفراوان دەست پێدەکات. چونکە بەو شێوەیە چاوەڕیان لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرد. ڕێبەر ئاپۆیان بە “تیرۆریست” دەناسی. وتیان: “ئەو جگە لە چەک هیچی تر نازانێت. هەبوون کەسانێ دەیاننووسی و دەیانگوت بەرگری ناکەم. وا بیر دەکرایەوە کە تا کۆتایی شەڕ دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی لەسێدارەدانی. بەڵام چ له لێکۆڵینەوە و چ له دادگادا، بەکەسایەتی سیاسی ، سەبر، ڕاستگۆیی قووڵ و بیرمەندی ڕێبەر ئاپۆ ڕووبەڕوو بوونەوە. سەرکردەکانی تورکیا کە بەدواداچوونیان بۆ دۆخەکە دەکرد، وەک هێزی پیلانگێڕ، لەبەردەم هەموو گەلدا ڕووبەڕووی ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوونەوە. بەم شێوەیە هەنگاوێکی گرنگی لە تێکشکاندنی ئامانجەکانی هێزە پیلانگێڕەکان هەڵگرت. پاشان لە ٢ی تەباخدا داوای ئاگربەستی بێ کۆتایی لە دژی پیلانگێڕییەکە کرد. داوای کشانەوەی گەریلاکانی کرد. پاشان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم داوای گروپی ئاشتی لە شاخ و ئەوروپا کرد. بەم هەڵوێستانە ئامانجی لەسێدارەدان کە لەلایەن پیلانگێڕانەوە بەرنامەی بۆداڕێژرا بوو، پووچەڵکرایەوە و لە دژی تێکۆشان دەستی پێکرد. بزووتنەوە و گەلەکەمان بە دەم داواکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆیشتن و بەشداری ئەو تێکۆشانەیان کرد و پشتیوانیان نیشاندا. گرنگترین شت ئەوەیە، لەگەڵ گەشەکردنەکەدا، خۆی لە نێو یەکێتیەکەدا هێشتەوە و وەک بزووتنەوە و گەل بوونە بازنەیەک لە دەوری ڕێبەر و لە تێکۆشانی دژ بە لەسێدارەدان پشتیوانیی کرا. لە ئەنجامدا دەوڵەتی تورک ترسی لە سێدارەدانی هەبوو. دەیبینی کە لەسێدارەدان ڕووداوێک دەبێت کە زیانێکی زۆر بە وڵات دەگەیەنێت، و ڕێگا بۆ سەرهەڵدان و بەرخۆدانی کوردان دەکاتەوە. ئەمە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکدا نەبوو، بۆیە لە ئیمرالی سیاسەتی درێژخایەنی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی خستەبواری کارەوە، قڕکردنی بە بنەما وەرگرت و لە بەرژەوەندی خۆیدا زانی. لە ڕاستیدا حکومەتی ئەجەویت لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ ڕایگەیاند کە ئەوان لە سێدارەدان ئەنجام نادەن. بەم شێوەیە پرۆسەیەکی نوێ لە تێکۆشان دژی پیلان و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد. تێکۆشین لە ئیمرالیەوە دەستی پێکرد. ئەوانەی سیستەمی ئەشکەنجە ،گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ئیمرالییان دامەزراند، دەیانگوت “رۆژانە 10 جار مرۆڤ لێرە دەمرێت”. وتیان بە سێدارەدان مرۆڤ بە یەکجار دەمرێت. بەڵام لە سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکەری ئیمرالی، ڕۆژانە 10 جار مرۆڤ دەمرێت” و بە ڕوونی بۆ ڕای گشتی ڕایانگەیاند کە سیستمی ئیمرالی سیستمی قڕکردنە. ئەمەیان لە بڵاوکراوە میدیاییەکاندایە باس دەکرد.

ئەجەویت بیری لەوە دەکردەوە و پێی وابوو کە حکومەتەکەی بە پرۆژەی مافی تاکەکەسی بە قسە پرسی کورد چارەسەر دەکات و بەرخۆدانی کورد کۆتایی پێدێنێت و بەم شێوەیە سیاسەتی کوشتن وکۆمەڵکوژیی بە تێپەڕبوونی کات لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەست پێکرد. ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجێکی وەها ڕادەگرن کە هەموو جۆرە گوشار و بەربەستێک بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەوەی نەتوانێت بیربکاتەوە و بیرۆکە و ڕێبازی خۆی بخوڵقێنێ. بە گوتەی ئەوان، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت بیرۆکە بخوڵقێنێ، پەکەکە ناتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و پارچە دەبێت. بە پێی بۆچوونی ئەوان پەکەکە توشی داڕمان دەبێت و ڕێبەر ئاپۆ پشتیوانی لە گەلێکی پەرت و بڵاو ناکات و بە ئامانجەکەیان دەگەیشتن. بۆچوونەکانیان وەها بوو. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو جۆرە زوڵم و دڕندەییەکیان ئەنجامدا. قەد دەرفەتیان نەدا. قەڵەم و کاغەز و کتێبیان پێی نەدەدا. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەموو جۆرە گوشارێکیان بە بەردەوامی ئەنجامدا. کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە لەو ژینگەیەدا، لە چوارچێوەی مافە یاساییە سنووردارەکاندا، لێکۆڵینەوە، بیرکردنەوە، بیرۆکەی نوێ بەرهەم بهێنێت و بە نووسینی بیرۆکەکانی هزر و ڕێنماییەکانی بگەیەنێتە دەستی بزووتنەوە، گەل و ڕای گشتی. کەس باوەڕی نەدەکرد لەوێ بتوانێ تێکۆشان بکات. هەمووان دەیانگوت: ئەم کارە کۆتایی هاتووە. واتە چەکەکان شارانەوە و چیتر ئاشکرا نابن. نووسەرانی تورکیا دەڵێن، “چیتر دۆسیەی ئاپۆ لە تابووتی ئیمرالیدا یاد ناکرێتەوە”. ئەوان پێیان وابوو ڕێبەر ئاپۆ هیچ ناکات و بە ڕوونی ئەمەی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. ئەمەش کاریگەری لەسەر بواری وڵاتپارێزانەوە هەبوو. هەمووان دەیانگوت مەحاڵە بەم شێوەیە تێکۆشان بکرێت و پێویستە پەکەکە شێوازێکی نوێی تێکۆشان هەڵبژێرێت. کەسانێک هەبوون بە ئاشکرا ئەمەیان دەگوت، تەنانەت کەسانێک بە هەڕەشەوە وایان دەیانگوت. کەسانێک هەبوون کە دەیانویست دەرفەتەکانمان بەکار بهێنن، دەهاتن و سەردانی ئێمەیان کرد.

هاوبەشی :