فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، گەلی ڕەش و کەم کۆڕایان لە سنووری برادۆستى سەر بە پارێزگاى هەولێر بۆردومان کرد
کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، گەلی ڕەش و کەم کۆڕایان لە سنووری برادۆست-ى سەر بە پارێزگاى هەولێر بۆردومان کرد، تا ئیستاش زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکە نەزانراوە.
بەپێى سەرچاوە هەرێمیەکان، کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، گەلی ڕەش و کەم کۆڕایان لە سنووری برادۆستى سەر بە پارێزگاى هەولێر بۆردومان کرد .
هاوکات، تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکەى دەوڵەتى تورک بۆسەر ناوچەکە نەزانراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورک سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەر سێ بارزانییەکەدا کۆبوەوە.