پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەورووپا جارێکی تر پێداگری لەسەر بە تیرۆریست ناساندانی سپای پاسداران دەکەن

120
0
هاوبەشی :

پەرلەمانی ئەورووپا بۆ جاری دووەم داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا کردووە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی “ئێران‌وایەر”، پەرلەمانتاران هەروەها داوایان لە وڵاتانی ئەندام کردووە دەست بە لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە بەرپرسانی ئێرانی بەرپرس لە پێشێلکاریی جیددی مافی مرۆڤ بکەن. هەروەها کارئاسانی بۆ وەرگرتنی ڤیزا و مافی پەنابەری و بەخشینی بەپەلە بۆ ئەو کەسانەی بە ناچاری ئێران بەجێدەهێڵن بکەن.

لە بڕیارنامەیەکەدا کە لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی فێبرییەی پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند کرا، لە لایەن پارلەمانی یەکێتیی ئەوروپاوە ئەرێ کرا، پەرلەمانی ئەوروپا بۆ جاری دووەم داوای لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە کردەوە کە سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی ترۆرسیتی ڕابگەیەنێت و گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر کاربەدەستانی باڵای ڕژیم. بە دیاریکراویش عەلی خامنەیی ، ئیبراهیم ڕەئیسی و محەمەد موەحیدی‌ئازاد سەرۆکی داواکاریی گشتیی وەک سێ بەرپرسیاری سەرەکیی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ناویانی بردووە.

هاوبەشی :