ئەو چەتانەی ئەندامێکی ئاسایشیان لە شاری ڕەققا شەهید کردبوو ، دەستگیر كران

117
0
هاوبەشی :

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەبارەی قۆڵبەست کردنی چوار چەتەی داعش، کە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە ئەندامێکی ئاسایشیان لە شاری ڕەققا شەهید کردبوو، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی ئاسایش لە دەوری حەشارگەی ئەو چوار چەتەیە لە هەرێمەکە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام داوە و هەموویان قۆڵبەست کراون. هەروەها دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە، کە چەتەکانی داعش بۆ کاری تیرۆریستی بەکاریان هێناون.

هاوبەشی :