جێگری سەرۆكى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان – قوباد تاڵەبانى، لە هەولێر لە گەڵ وەزیری شەڕی دەوڵەتى تورک – یاشار گولەر كۆبۆوە

138
0
هاوبەشی :

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ شوباتی ٢٠٢٤ جێگری سەرۆكى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان – قوباد تاڵەبانى، لە هەولێر لە گەڵ وەزیری شەڕی دەوڵەتى تورک – یاشار گولەر كۆبۆوە، بەڵام ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتیی کوردستان ئاشکرا نەکرا.

پێشتر سەمیر هەورامی کە ووتەبێژی قوباد تاڵەبانییە ڕایگەیاندبوو، لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی نێوان هەرێم و توركیا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

شایانی باسە ماوەى دوو ڕۆژە شاندێکى دەوڵەتى تورکیە لە هەرێمن و، ئەمڕۆش لەگەڵ هەر سێ بارزانیی دەسەڵاتدار لە هەولێر کۆبوونەوە.

هاوبەشی :