وەزیرى بەرگریى دەوڵەتى تورک و فەرماندەى سوپاى ئەو وڵاتە لە شارى هەولێر لەگەڵ سێ بارزانییەکە کۆبووەوە

122
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ چواڕشەممە، ٧ \ ٢ \ ٢٠٢٤ وەزیرى بەرگریى دەوڵەتى تورک و فەرماندەى سوپاى ئەو وڵاتە لە شارى هەولێر لەگەڵ سێ بارزانییەکە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخى شنگال و چەند پرسێکى دیکە کراوە.

پێشنیوەڕۆى دوێنێ، شاندێکى دەوڵەتى داگیرکەریى تورک، کە پێکهاتوون لە یەشار گولەر وەزیرى بەرگریى و مەتین گوراق فەرماندەى سوپاى دەوڵەتى تورک گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبونەوە و شەوى ڕابردووش گەشتنە هەولێر.

ئەمڕۆش شاندەکەى دەوڵەتى تورک لە شارى هەولێر لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانى سەرۆکى پەدەکە، نێچرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى لە شارى هەولێر کۆبونەوە.

بەپێى ڕاگەیاندراوى نووسینگەى سێ بارزانییەکە لە میانەى کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیرى بەرگریى و فەرماندەى سوپاى تورک باسى دۆخى شنگال و چەند پرسێکى دیکە کراوە.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى ٢٢ـی مانگى ڕابردوو ئیبراهیم کاڵن سەرۆکى دەزگاى سیخوڕى تورک سەردانى عێراقى کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ژمارەیەکى دیکەى لە بەپرسانى عێراق کۆبوەوە و هەروەها لە ڕۆژى ٢٨ ـی مانگى ڕابردوو سەردانى هەرێمى کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانى سەرۆکى پەدەکە کۆبوەوە.

هاوبەشی :