نۆرا مەرینۆ ئاکادیمیسیەنی ئەنتەرناسیۆناڵیست: بەرگریکردن لە ڕێبەر ئ*ا*پ*ۆ بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە

138
0
هاوبەشی :

ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی درێژمەودای “ئازادی بۆ ئ*ۆ*ج*ا*ل*ان” کە هەموو ساڵێک لەلایەن ڕیکخستنی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانەوە ئەنجام دەدرێت، بەردەوامە.

باسکێکی ئەو ڕێپێوانە بڕیارە ڕۆژی ٩ی فێبرییە لە شاری مانهایمی ئەڵمانیاوە، بە پێشەنگایەتیی گەنجان، دەست پێبکات. باسکیکی تری ڕۆژی ١١ی فێبریەش ڕێپێوانەکە لە شاری باسێڵی سویسراوە بە پێشەنگایەتیی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان دەست پێدەکات.

باسکی سێیەمیش ڕۆژی ١٥ی فێبریە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەست پێدەکات و دواتر هەرسێ باسکەکە هەر لەو شارە لە ڕیێپێوانێکی ناوەندیدا دەگەنە یەک. بەشداران لە ١٧ی فێبریەشدا بۆ ڕێپێوانی بەرفراوانی ناوەندی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئامادە دەبن.

نۆرا مەرینۆ ئاکادیمیسیەنی ژنۆلۆژی و ئەنتەرناسیۆنالیست کە هاوکات یەکێکە لە رێکخەرانی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان و ئەنتەرناسیۆناڵیستەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد ئ*ا*پ*ۆی مەزن، لە بارەی ئامانجی ئەو ڕێپەوانە لەگەڵ ئاژانسی گفتوگۆی کردووە.

ئەو ئاکادیمیسییەنە ئەنتەرناسیۆناڵیستە تەئکید دەکاتەوە بەرگریکرن لە ڕێبەر ئ*ا*پ*ۆ بابەتێکی نێونەتەوەییە و بەرپرسیارێتیەکی مێژووییە. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئ*ا*پ*ۆ ئازادیی ئێمەیە.

نۆرا مەرینۆ داوا لە کوردستنیانی نیشتەجێی ئەورووپا و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان دەکات لە ١٥ی فێبرییە بە یەک دەنگ، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار بکەن. ئەو دەڵێت: داوادەکەین گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئ*ا*پ*ۆ کۆتایی بێت. لە ڕێپێوانەکەدا دۆسیە ڕادەستی شارەوانییەکان دەکەین و کارت دەنێرین بۆ ئیمراڵی.

هاوبەشی :