قەرەسوو: پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ سیستەمی دەوڵەت پارێز لەناو دەبات

103
0
هاوبەشی :

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری (کەجەکە) جەختی لەوە کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بە ئافراندنی پارادایمێک کە بوونی تاوانبارانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەناو دەبات. گەورەترین تۆڵەی مێژووی لێیان کردەوە.

قەرەسوو جەختی لەوە کردەوە کە پارادایمی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازانەی عەبدوڵا ئۆجالان خاڵی وەرچەرخانە بۆ مرۆڤایەتی، وتی: ‘ئەو تۆڵەی لە سیستەمی دەوڵەتی ٥ هەزار ساڵەی پیاوسالاری کردەوە. مرۆڤایەتی لە عەقڵیەتی دەوڵەت و هەژموونی دەوڵەت ڕزگار کرد. ئەم هەژموونە دەوڵەت پارێزەی کە بەسەر مرۆڤایەتیدا سەپێندراوە و هەژموونی ئەم ئایدۆلۆژیایەی هەژاند و لەناوبرد. ئێستا چینە دەسەڵاتدارەکان و سیستەمی دەوڵەت پارێز، سەرەتای کۆتایی خۆیان ئەزموون دەکەن. بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، بزووتنەوەیەکی ئایدیۆلۆژی، سەرهەڵدانێکی ئایدیۆلۆژی کە کۆتایی ئەم سیستەمە دەوڵەت پارێزە بەدی دەهێنێت. ئەمە زۆر گرنگە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستا گرنگی مێژوویی ئەم بابەتە ئاشکرا دەبێت، بەڵام زیاتر لێ تێدەگەن”.

مستەفا قەرەسوو بە سڵاو ناردن بۆ بەرخۆدان و ڕێپێوانە درێژخایەنەکان لەسەر بنەمای هەڵمەتی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” وتی: “بەم نزیکانە لە ١٧ی شوبات گردبوونەوەیەکی گەورە لە ئەوروپا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ بەدەست هێنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، پێویستە هەموو کورد بەشداری ڕێپێوانی ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بکەن. لە بەریتانیا، سوید و هەموو ئەوروپا، کەنەدا و ئوسترالیا، کورد لە هەر کوێیەک دەژیت، پێویستە بچێتە کۆڵن. پێویستە گەلی کورد پشتیوانی خۆی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نیشانی هەموو جیهان بدات. پێویستە بە هەڵوێست و تێڕوانینی خۆیان نیشان بدەن کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد مانای چییە. من پێم وایە ئەم بەرخۆدانانە ئەنجامێکی گرنگ بەدوای خۆیدا دەهێنێت”.

مستەفا قەرەسۆ، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، پرسەکانی وەک ڕێپێوانی ئازادی و بەرخۆدانی زیندانیان، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد”، پەرەپێدانی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن عەبدوڵا ئۆجالان؛ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، هەروەها بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو، سیاسەت و هاوپەیمانی دیموکراتیک لە چوارچێوەی هەڵبژاردنە هەرێمییەکانی ٣١ی ئازار، هەروەها بەرخۆدانی فیداییانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بۆ کەناڵی میدیا هەبەر تورکی تاوتوێ و هەڵسەنگاندنی بۆ کردن.

وتو وێژەکەی مێدیا هەبەر لەگەڵ مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

“لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیەکەدا، بە سوپاس و ڕێز بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ ساڵ لە زیندانی ئیمرالیی بەرخۆدانی گەورەی نیشانداوە و نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد و ئیرادەی گەلان دەکات”. لە ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیی (١٥ی شوبات) پیلانگێڕان شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە بە تووڕەیییەکی زۆرەوە لێپرسینەو لە پیلانگێڕان دەکەین و هەم ڕێبەر ئاپۆ و هەم گەلەکەمان ئازاد دەکەین.

ئەم ٢٥ ساڵە بەڕاستی ڕۆژانی مێژوویی بووە بۆ رێبەری گەلی کورد. کەم نییە ٢٥ ساڵ لە زیندان مانەوە، ٢٥ ساڵ نوێنەرایەتی شکۆمەندانە و شایستەی ئیرادەی ئەم گەلە، زۆر گرنگە، هەڵوێستێکی زۆر گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لەژێر شەڕێکی تایبەت و شەڕێکی دەروونی دەژیت. هەموو جۆرە گوشارێکی دەروونی دەخرێتە سەر سەرۆک ئاپۆ. گوشار بۆ سەر گەلی کورد، گوشار لەسەر مرۆڤایەتی و گوشار بۆ سەر ژنان هەمووی بەشێکن لەو شەڕە دەروونییەی کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. سەرۆک ئاپۆ تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش تەسلیمی ئەم گوشارانە نەبووە. نەیگوت فڵان زوڵم و ستەم هەیە، ئەمە هەیە، ئەوە هەیە. ئەو بەو تێگەیشتنەوە دەستی پێکرد کە تۆڵەی هێرشە داگیرکەر و کۆمەڵکوژییەکان دەکاتەوە. ئەمەشی وت کە، لە ڕاستیدا تۆ لە زینداندایت. ئه و قسەیەی بۆ گەلی کورد، گەلان و ئەو کۆمەڵگایانەی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکیان نییە کرد. بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە بە پێگە و ڕوانگەکانی خۆی ئازادە، تەنانەت ئەگەر لە زیندانیش بێت، قەد دەستبەرداری پێگەی ئازادی خۆی نەبووە و بۆ یەک چرکەش دوور لە پێگەی ئازادی خۆی نەژیاوە.

خۆڕاگری ئێوە ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات، هەوڵێکی گەورە بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕان لە ئارادایە

لەم بارەوە تێکۆشانی ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ بەڕاستی شایەنی لێکۆڵینەوەیە، بە چ هەستێکەوە ژیاوە؟ چۆن ڕۆژەکانی بەسەر بردووە؟ بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئەم گەلە بۆ ئازادی و ڕزگاری ژنان لە سیستەمی پیاوسالار چ سەرەنج و لێکۆڵینەوەیەکی ئەزموونی ئانجامدا و ویستی چی بکات؟ بەڕاستی دەبێ ئەم لێکۆڵینەوەیانە دکیۆمێنت بکرێن، بنووسرێن و بکرێنە بابەتی ڕۆمان و ئەدەبیات و لێکۆڵینەوە و شیکارییان بۆ بکرێت. چونکە ئەو هەلومەرجەی کە ڕێبەر ئاپۆ تێیدا دەژی زۆر قورسە. لە زیندانێکی تاکەکەسی لە دوورگەیەکدا ڕاگیراوە. دواتر چەند هەڤاڵێکی هێنران بۆ لای. بەڵام پێش ئەوە هەمیشە لە ژوورێکی تاکەکەسی لە دوورگەیەکدا دەمایەوە. زۆر شت هەیە کە سەرۆک ئاپۆ لە کاتی شەڕ و تێکۆشاندا وتی: “من لێرە لەسەر پێگەی خۆم پتەو ڕاوەستاوم و بۆ بەدیهێنانی ئارمانجەکانی بەرخۆدانی “ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن” و شەهیدان تێدەکۆشم. وتی هێزێکی زۆرم لە بەرخۆدانی ئێوە “ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن” وەرگرتووە. بەم بۆنەیەوە یادی هەموو شەهیدان کە بە دروشمی “ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن” بوونە بازنەیەک لە دەوری سەرۆک، لە ئەوروپا و تورکیا و سەرتاسەری جیهان، جێگای ڕێزە، بەو کارەیان تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجامدا. ئەمڕۆ ئەگەر پیلانگێڕان سەرکەوتوو نەبوون و ململانێیەکی گەورە لە دژی پیلانگێڕیی لە ئارادا هەیە، ئەوە بەهۆی ئەو هەوڵە گەورەوە هەیە. دەبێت بەردەوام بە بیریان بهێنینەوە. دیسانەوە لەگەڵ ڕێز و پێزانین بۆ هەموو تێکۆشەرانی بەرەی بەرخۆدانی ناو زیندانەکان کە لە ساڵانی ٢٠١٩ – ٢٠١٨ کە لە بەرامبەر گوشارە قورسەکانی سەر سەرۆک ئاپۆدا، لە زیندانەکاندا گیانیان بەخت کرد، یادیان بەڕێزدارییەوە دەکەینەوە.

ئەمڕۆ لە زیندانەکاندا بەرخۆدانێکی گەورە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. لێرەدا لەگەڵ ڕێز و پێزانین، هەڤاڵ ڤیان سۆران بەبیر دەهێنمەوە کە لەدژی پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجامدا. ڕاشکاوانە وتی: “بێ سەرۆک ئاپۆ ژیان نابێ” پێگە و پێناسەی هەموو مرۆڤایەتی و گەلەکەمان و کادر و هەموومانی لە دژی دیل گرتنی داسەپاوی سەر ڕێبەر ئاپۆی دیار کرد.

دەبێت لە بەرامبەر بە دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بگیرێتەبەر. ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی ١٥ی شوباتی بە “ڕۆژی کۆمەڵکوژی کورد” پێناسە کرد و ئەمڕۆش وەک هەموو ساڵێک باوەڕم وایە هەموو گەلەکەمان درێژە بەو نەریتە دەدەن و لە ١٥ی شوباتدا بە ڕۆژوو دەبن.

کوردان لە هەر کوێیەک لە ئەوروپا دەژین، پێویستە بەرەو کۆڵن بڕۆن

بەڕاستی نە گەلەکەمان لەبەرامبەر دیل گرتنی ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، بێکار ڕاوەستا و نە هەڤاڵانمان لە زیندان بێدەنگ بوون. بەڕاستی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی گەورەیان دەست پێکرد. لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ١٧ی شوبات لە ئەوروپا ڕێپێوانێکی گەورە بۆ ئازادیی ڕێبەر و مسوگەرکردنی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە باکور کوردستان ڕێپێوانێکی گەورە بەڕێوە دەچێت. هەڵمەتی بە دروشمی “ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان” دەستیپێکردووە. ئەمڕۆ باکوری کوردستانیش لە هەمان چوارچێوە ڕێپێوانی مەزنی ئازادی بەڕێوەدەبات. پێویستە هەموو کورد بەشداری ڕێپێوانی ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بکەن. لە بەریتانیا، سوید و هەموو ئەوروپا، کەنەدا و ئوسترالیا، لە هەر کوێیەک کە کورد لێدەژیت، دەبێ بڕۆنە شاری کۆڵن. پێویستە گەلی کورد پشتیوانی خۆی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نیشانی هەموو جیهان بدات. پێویستە بە داواکاریی و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد چ مانایەکی هەیە. من باوەڕم وایە ئەم بەرخۆدانانە دەرئەنجامی گرنگیان دەبێت. لێرەدا من بە ڕێزەوە سڵاو بۆ بەرخۆدانوانەکان دەنێرم.

پیلانگێڕان پێیان وابوو ئەگەر سەری لە لاشەی جیابکەنەوە، بەو شێوەیە ڕێبازەکەی لەناوی دەبەن

پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجێکی لە پشتەوە بوو، پێیان وابوو ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بگرن، سەر لە لاشەی جیا دەکەنەوە و بەم شێوەیە لەناوی دەبەن. بەو جۆرە ڕێبازە مامەڵەیان دەکرد. دیل گردتنی ڕێبەر ئاپۆیان بە لەناوبردنی ئازادی گەلی کورد و لەناوچوونی پەکەکە دەزانی. پێیان وابوو بە بە دیل گرتنی سەرۆک ئاپۆ ئەم پیلانە سەردەکەوێت. چونکە لە مێژوودا ڕاپەڕین و بەرخۆدانی کوردان بە دیل گرتنی سەرۆکەکانی و لە سێدارەدانیان هەموو بەرخۆدان و کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵگادا لەناو بردبوو. هەروەها لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا سەڕۆکەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیان لە سێدارە دا و بزووتنەوەکەیان سەرکوت کرد. حکومەتی تورکیا پێی وابوو بە گرتنی سەرۆک ئاپۆ ئەنجامێکی لەو شێوەیە دەخوڵقێنێ. چونکە لەو باوەڕەدا بوون. لە ڕاستیدا لەگەڵ گرتنی ڕێبەر ئاپۆ، زلهێزە نێودەوڵەتییەکان پێشوەختە دەیانگوت: ٦ مانگی تر پەکەکە نامێنێت. هەروەها حکومەتی تورکیا دەستبەجێ بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە “کۆتایمان بە پەکەکە هێنا”.

ئەرتوغروڵ ئۆزکۆک بەرپرسی پەخشی گشتی حورییەت بوو و وتی: “جارێکی تر شوێنەواری شەڕێکی نێژراو لە خاک سەر دەر ناهێنێتەوە’. ژەنەڕاڵە گرنگەکان دەیانگوت، مێژوو دەڵێت گەورەترین ڕێکخراو لە جیهاندا پەکەکەیە، بەڵام دەڵێت سوپای تورک و دەوڵەتی تورک، ئەم ڕێکخستنەیان لەناو برد. لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنانە لە هەموو لایەکەوە دەبیسترا.

ئێستا ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژانەدا تێپەڕیوە. ڕێبەر ئاپۆش مەزنتر بووەتەوە، بزووتنەوەکەشمان گەشەی زیاتری کردووە، تێکۆشانی گەلەکەمانیش لەهەموو بوارێکەو پەرەی سەندووە. لەو سەردەمەوە تا ئێستا گەلەکەمان زیاتر خاوەنداری لە سەرۆک ئاپۆ دەکات. پیلانگێڕانی نێودەوڵەتی، ئەو جورەی دەوڵەتی تورک حیساباتی لەسەر کردبوو جێگەی خۆی نەگرتەوە. ڕاستە دوای پیلانگێری تەسفیەکردن سەریهەڵدا. تەسفیەکردن دۆخێک بوو کە لەگەڵ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دروست بوو و بەشێک بوو لە ڕێبازی ئەوان. بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا کۆتاییان پێهات و چووە مێژووەوە.

پێگەو کاریگەری هێزی ئایدیۆلوژی ڕێبەر ئاپۆ مەزنتر بووەتەوە

گوشارێکی زۆر هاتە سەر گەلەکەمان. بەڵام ئێستا گەلەکەمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئامادەی ڕاپەرێنە و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات. هەر بۆیە پیلانگێڕان سەرکەوتوو نەبوون. پیلانەکە نەگەیشتە ئەنجام. ڕاستە ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لە زینداندایە و ئێمە هێشتا ڕێبەرایەتیمان ئازاد نەکردووە، بەڵام مەبەستی پیلانگێڕانیش شکستی پێ هێنراوە. پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجەکەیان نەگەیشتن. ئەمڕۆ بزووتنەوەکەمان گرێدراوی ڕێبەر ئاپۆیە، هەروەها گەلەکەمان گرریدراوی ڕێبەر ئاپۆیە. دۆستانی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا هەژماریان فەراوان بووە. ڕێز و پێگەی ڕێبەر ئاپۆ مەزنترەو بوەتەوە. کاریگەری هێزی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر گەل و لەسەر مرۆڤایەتی گەشەی سەندووە. هەمووان لەم ڕاستیە تێدەگەن. بۆیە دۆخەکە بە پێی پیلان و خواستەکانی ئەوان نەهاتووتە پێشەوە.

بە پارادایمەکەی گەورەترین تۆڵەی لە مێژوو کردەوە

بەڕاستی پارادایمی ڕێبەرایەتی زۆر گرنگە. بەرهەمی ژیانی ڕێبەر ئاپۆیە لە زیندان. ئەو نیشان دەدات کە ژیانی زیندان چەندە بەنرخە. لە مێژووی ئەو جۆرە تەنیایی و گۆشەگیرییەدا، چڕبوونەوەی هزری پێشکەوتووە. لە ئەنجامی ئەو چڕبوونەوە هزرییەدا، بیرکردنەوە بە مرۆڤایەتی لەئاستێکی بەرزدا پەرەی سەندووە، ڕێنماییەکانی بۆ ڕزگاری نووسیوەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانیشدا لەهەموو بوارەکاندا چڕبوونەوەیەکی لەو شێوەی هەیە. کاتێک زیندانی کرا، ڕێبەر ئاپۆ وتی: “چۆن تۆڵە لەم پیلانگێڕانە بکەمەوە؟ چۆن دەتوانم ئەم پیلانگێڕانە شکست پێ بهێنم؟ هەروەها چۆن بتوانم ئەم پیلانگێڕانە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکەمەوە”. ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە دروستکردنی پارادایمێک کرد کە بناغەی ئایدیۆلۆژی، مێژوویی و پاساوەکانی ئەنجامدەرانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی لەناو دەبات و بەمجۆرە بەڕاستی گەورەترین تۆڵەی مێژوویی لێ وەرگرتنەوە. تۆڵەی لە ٥٠٠٠ ساڵ سیستەمی دەوڵەت پارێزی پیاوسالار کردەوە. ئەمە زۆر گرنگە. مرۆڤایەتی لە عەقڵیەتی دەوڵەت و هەژموونی دەوڵەت ڕزگار کرد. ئەم هەژموونە دەوڵەت پارێزییە کە بەسەر گەلاندا سەپێنرا بوو، هەژاند و هەڵوەشاندەوە. ئێستا چینە دەسەڵاتدارەکان و سیستەمی دەوڵەت پارێز ڕووبەڕووی لەناو چوون دەبنەوە. بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، بزووتنەوەیەکی ئایدیۆلۆژی، سەرهەڵدانێکی ئایدیۆلۆژی کە کۆتایی ئەم سیستەمە دەوڵەت پارێزە بەدوای خۆیدا دێنێت دامەزراوە. ئەمە زۆر گرنگە. گرنگی مێژوویی ئەمە لە ئێستاوە دیارە، بەڵام زیاتر تێدەگەین. هەروەها ئایدۆلۆژیایەکی پێشنیار کرد کە سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە لەناو دەبات. هەروەها هەڵوێست و پارادایمێکی خستەڕوو کە ژنان لە سیستەمی پیاوسالاری ڕزگار دەکات. ئەمەش بۆ مروڤایەتی بەگشتی زۆر گرنگە.

تاوان دژ بە سروشت دەکرێت. مرۆڤایەتی لەگەڵ سروشتدا تاوان ئەنجام دەدات، هەروەها کۆمەڵگا لەگەڵ سروشتدا، بەڵام سیستەمی دەوڵەت پارێز، بەتایبەتی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، پەیوەندی نێوان کۆمەڵگا و سروشتیان تێکداوە. دژایەتییەکی تەواو لە دژی سروشت پەرەی سەندووە، ئەم کردەوانە لە ڕاستیدا دژی مرۆڤ و کۆمەڵگایە. سەرۆک ئاپۆ هەڵوێستێکی بەهێزی لە دژی ئەم بابەتە دەرخستووە. بەڵام بە گۆشەگیری سەپێنراو بەسەر ڕێبەر ئاپودا، لە کاتێکدا کە هەوڵ دەدەن لە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا و هەموو شتێک دووری بخەنەوە، ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکی گرنگی نیشاندا و لە دژی سیستەمی دەوڵەت پارێزی پیاوسالار وەستایەوە. پێشکەوتنێکی بەرچاوی پێشکەش کرد. ئەنجامەکانی زۆر گەورەترن.

پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتیە. ئەم هەنگاوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆەو بەڕاستی سیستەمی داگیرکەری هەژمونخواز لەناو دەبات. سیستەمی دەوڵەت هەڵدەوەشێنێتەوە. بێگومان مارکس و ئەنگڵس و سۆسیالیستە کلاسیکەکان و سەرۆک سۆسیالیستییەکانیش هەڵسەنگاندنی زۆر گرنگیان ئەنجامداوە. ئەوان هەڵوێستێکی گرنگیان لە دژی سەرمایەداری و سیستەمی داگیرکاری نیشان داوە. بەڵام لە زاڵبوون بەسەر دەوڵەتدا شکستیان هێنا. لەبەرئەوەی دەوڵەت پارێزی سیستەمێکی سەربازییە کە داگیرکاریی ڕەواج دەدات بۆ بەردەوامبوونی ئەو سیستەمە داگیرکاریی دەکات. لە ڕاستیدا ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادیمە هەنگاوێکی گەورەی بۆ سۆسیالیستەکان هێنا. قۆناغێکی گەورە دروست دەکات ئەو هەردوو بیرکردنەوەی سۆسیالیستی و کۆمەڵایەتی لە عەقڵییەتی دەوڵەت ڕزگار کرد. بەو کارەی یارمەتیەکی گەورەی سۆسیالیستەکانیدا.

هەموو ئەم شتانە، بە دڵنیاییەوە، بەهادارتر دەبن و بڵاو دەبنەوە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئەم بیرکردنەوەیە ئێستا فراوان دەبێت وپەرە دەستێنێ، لێکۆڵینەوە و پەروەردەی لەسەر دەدرێت. بە تایبەتی ژنان هەست بە خوشحاڵییەکی زۆر دەکەن. تێگەیشتن لە نەتەوەی دیموکراتیک هێزی چارەسەری گەورەیە بۆ ناکۆکییە نەتەوەیی و ئاینییەکان. ئەمە ئایدۆلۆژیایەکی گەورەی ئازادیخوازانەیە بۆ گەلی کورد. تەنیا بەو پارادیگمایە کورد دەتوانێت لە نەتەوەیەکی دیموکراتیک تێبگات و دەتوانن ئازادی خویان بەدەست بهێنن. ڕێبازی تەسک و نەتەوەپەرستی کوردان ڕووبەڕووی کومەڵکوژی دەکاتەوە، هەتا پاڵیان پێوە بنێت بەرەو ئازادی. تێگەیشتنی ڕێبەر ئاپۆ لە نەتەوەیەکی دیموکراتیک و تێگەیشتن لە چارەسەری خوشک و برایەتی گەلان و هەڵوێستی بەرامبەر بەو تێگەیشتنە دەوڵەت پارێزییە بە دڵنیاییەوە گەلی کورد بەرەو ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک دەبات. لەم ڕووەوە، گەلی کورد بەهایەکی گەورەی هەیە بۆ ئەم بیرۆکەیەی ڕێبەر ئاپۆ و پارێزگاری لێ دەکات. مرۆڤایەتیش دەیپارێزێت. لەگەڵ ئەوەی ئەم نموونەیە گەشە دەکات، ڕوخساری جیهان دەگۆڕێت. بە فراوانبوونی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ئاسۆی مرۆڤایەتی فراوان دەبێت. ئەمڕۆ نائومێدی کۆتایی دێت مرۆڤایەتی هیوایەکی گەورەی دەبێت و دوای ئەم هیوایە، خۆیان بەرەو ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک پاڵدەنێن.

تێکۆشان بۆ “ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ” دەبێت بە بێ وەستان بەردەوام بێت

لەگەڵ دەستپێکی پیلانگێڕی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو شەهیدانەی کە بازنەی ئاگریان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروستکرد و بە دروشمی “ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن” دەستیان بە بەرخۆدانێکی گەورە کرد، نیشانیان دا کە تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چۆن دەبێت ، نیشانیان دا کە هێڵەکە و پێوەرەکانی چۆن دەبێت؟ لەم ڕووەوە لەسەر بنەمایەکی زۆر تۆکمە دامەزراوە. ئەوان پێشتر بە گیان فیدایی خۆیان نیشانیان داوە کە بۆ بەدیهێنانی ئازادیی سەرۆک ئاپۆ پێویستە چی بکرێت. بەرخۆدان و هەڵوێستی ئەوان جۆرێک لە ڕێنمایی بوو بۆ هەموومان، بۆ هەموو گەلەکەمان. لەو کاتەوە فیداکاریی گەورە ئەنجامدراوە و ئۆپەراسیۆنی گیان فیدایی ئەنجامدراوە. ئێمە گەنج، ژن و پیاو و بەساڵاچوومان هەیە کە بۆ سەرۆک ئاپۆ خۆیان بەخشی. ئێمە بە مێژوویەکی وەها لە تێکۆشان تێدەپەڕین.

ئەمڕۆ ئەم تێکۆشانە ٢٥ ساڵەیە تەنانەت گەیشتووەتە ڕەهەندی نوێ. ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵمەتی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان” پەرەی سەند. ڕۆژانی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو. لە ئێستادا ڕێپێوانێکی بەرچاو لە شارەکانی باکوری کوردستان بەڕێوەدەچێت. هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ. دەتوانین ئەوە بڵێین. ئێستا تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئاسایی نییە. بەڵکوو بۆتە تێکۆشانی بنەڕەتی بۆ گەلی کورد و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراسیەکان تێکۆشانی گەورە لە پێناو ئازادیی ڕێبەر ئاپۆدا دەکەن. ئێستا ئەمە لە ڕۆژەڤی گەلەکەمان و لە ڕۆژەڤی مرۆڤایەتی و هێزەکانی دیموکراسیدایە. وردە وردە ئەم تێکۆشانە و خەبات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەگاتە ئاستێک کە لە مێژوودا بێ وێنەیە، بەڵێ تێکۆشانی ئازادی مەزن بۆ ماندێلاش ئەنجامدرا. هەڵمەتێك بوو کە زیاتر لەلایەن هەندێک حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرا. ئێستا هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ بووەتە هەڵمەتێکی فراوانتر و چین و توێژە بەرفراوانەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە. ئاستێکی گرنگی بەدەستهێنا بە تایبەتی بە بەشداری ژنان و گەنجان و سۆسیالیستەکان و هەموو دیموکراتەکان کە دەیانویست لە سیستەمی دەوڵەت ڕزگاریان بێت. بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە بەشدار بوون لەم هەڵمەتەدا و سڵاو بۆ هەموو گەلەکەمان دەنێرم.

پێویستە ئەم تێکۆشانە بەبێ پچڕان بەردەوام بێت. چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کوردە. ئەم ستەم و فشارەی سەر ڕێبەر ئاپۆ بۆ قڕکردنی گەلی کوردە. پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئازادی گەلی کورد و ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا هەیە. هیچ گەلێک ناکرێت ئازاد بێت ئەگەر خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی نەکات. ئەو گەلەی خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی نەکات چۆن ئازاد دەبێت؟ ئەو گەلەی خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی نەکات شیاوی ئازادی نییە. هەر بۆیە پێویستە دۆستانمان، مرۆڤایەتی بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک خاوەنداری لە ڕێبەرێتی بکەن، ئەگەر بێ خاوەنداری لە ڕێبەرێتی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک نەبێت، بێ خاوەنداری لە ڕێبەرێتیش گەلی کورد ئازاد نابێت. بۆیە جارێکی تر سڵاو لەو کەسانە دەکەم کە پاڵپشتی ئەم کەمپەینە دەکەن. بەڕاستی کارێکی مەزن دەکەن. دۆستی ڕاستەقینەی گەلەکەمانن. دۆستی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتین. لە داهاتوودا وەک شەرەفی مرۆڤایەتی بیر دەهێنرێنەوە. ڕۆشنبیران، دیموکراتخوازەکان، سۆسیالیستەکان، فەیلەسوفەکان تا ئێستە بۆ ئازادی ڕێبەرێتی تێدەکۆشن، ئەوان بۆ هەمیشە وەک کەسانی هێژا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێ دەگرن.

تەنها خاوەنداریکردنی بنەماڵەکان لە بەرخۆدانی زیندان، بەس نییە

هاوکات خاوەنداری لە بەرخۆدانی زیندانەکان هەیە. لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کە لە زیندان بووین، بەڕاستی بنەماڵەکانمان خاوەندارییەکی مەزنیان لێ کردین. ئێستاش بنەماڵەکان خاوەنداری لەم بەرخۆدانە دەکەن. ئەمەش لەسەر بناغەی خاوەنداری ساڵی هەشتاکانە. بەردەوامیی ئەو نەریتەیە. لەو کاتەدا بنەماڵەکانمان لە دەروازەکانی زیندان ڕووبەڕووی فشار و ئەشکەنجە و دەستبەسەر و لێدان و سووکایەتیی دەبوونەوە. بەڵام دەستیان لە بەرخۆدان و ڕۆڵەکانیان هەڵنەگرت. بەڕاستی بەرخۆدانێکی مێژوویی بوو. بەرخۆدانی بنەماڵەکان، خاوەنداری بنەماڵەکان لە ڕۆڵەکانیان، هاوکات خاوەنداریە لە ئازادی گەلی کورد، خاوەندارییە لە بوونی گەلی کورد، خاوەندارییە لە کورد. لەو ڕۆژەوە بەرخۆدانی مەزن بەردەوامە. بۆیە پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لەو بنەماڵانە بکات. ئەوان مرۆڤانی هێژای گەلەکەمانن. سەرەڕای فشارەکان نەوەستاون.دەست لە خاوەنداری لە ڕۆڵەکانیان هەڵناگرن. دەوڵەتی چەوسێنەری تورک ڕۆڵەکانیانیه دەربەدەر دەکرد بۆ شوێنە دوورەکان، ئەشکەنجەیان دان، بەڵام هەر خاوەنداریان لێ کردن. لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ بینیمان کە پۆلیس چۆن لە دایکە بەتەمەنەکانمانیان دەدا و بە زەویدا ڕایاندەکێشان. وەلێ ئەوان نەوەستان. تا ئەمڕۆش خاوەنداری دەکەن. ئەمە گرنگە. بنەماڵەکان خاوەنداری دەکەن، بەڵام خاوەنداری بنەماڵەکان بەس نییە. پێویستە هەموو گەلەکەمان خاوەنداری بکات. چونکە خاوەنداری لە هەڤاڵانی زیندان ڕێبەرێتی ئەم گەلە دەکەن. بە خاوەنداری لە ڕێبەری گەل، تێکۆشانی بۆ ئازادی گەل دەکەن.

ئەم هەڤاڵ و هاوڕێ و مرۆڤانەمان، بۆ ئازادی گەلی کورد دەستیان بە تێکۆشان کرد. لە زیندانەکاندا لەپێناو گەلی کورد ئازار دەچێژن. بۆ ژیانی دیموکراتیک و ئازادی گەلی کورد ٢٠ ساڵ زیندانی کراون، ٣٠ ساڵ زیندانی کراون. ئەوان لە ڕەوشێکی سەختدان، بێ ئەوەی بڵێن بۆچی ١٠ یان ٢٠ یان ٣٠ ساڵ زیندانی کراوین، هەڵوێست لە زیندان پیشان دەدەن. دوای ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازاد دەکرێن. ئێستاش هەمان هەڵوێست نیشان دەدەن. ئەوانەی ٣٠ ساڵ بە زیندانی دەمێننەوە و ئازاد نابن. بەزۆر پەشیمانیان بەسەردا دەسەپێنن؛ کەچی هەر پەشیمانی دەرنابڕن. ئەوان نوێنەرایەتی ئیرادەی ئەم گەلە دەکەن لە زیندان. بۆیە پێویستە گەلی کوردمان، دیموکراتەکان، خاوەنداری لە بنەماڵەی زیندانییەکان بکەن، نەک بە تەنیا جێیان بهێڵن. ئەوان شەرەف و شانازی گەلن. دایکی ئاشتی و دایکی زیندانیان پایەکانی شۆڕشەکەمانن. بەها مۆراڵن، سەرچاوەی مۆڕاڵن. بۆیە ئاستێکی خاوەندارێتی هەیە، بەڵام پێویستە خاوەندارێتی زیاتر بکرێت.

دەربارەی بومەلەرزەکە لێپرسینەوە نەکرا

سەرەتا ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە ڕۆژئاوای فورات، لە باکوری کوردستان و لە هاتای و لە سوریا گیانیان لەدەستدا، یاد دەکەمەوە. هیوای سەبووری بۆ کەسوکاریان دەخوازم.

لە ڕاستیدا بوومەلەرزەیەکی زۆر قورس بوو. بە تایبەتی کاریگەری لەسەر کوردەکانی ڕۆژئاوای فورات هەبوو. هەروەها کاریگەری لەسەر عەرەبی عەلەوی لە هاتای هەبووە. بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر گەلی تورکیش هەبوو. بوومەلەرزەیەکی زۆر قورس بوو. دەتوانم ئەمە بڵێم؛ ئەگەر بوومەلەرزەیەکی لەم شێوەیە لە شوێنێکی تر ڕوویدایە و خەڵکەکە ٤-٥ ڕۆژ بێ خاوەن بمایەتەوە، ئیدارە و دەسەڵات لەوێ نەدەمایەوە. گەل ئەو دەوڵەتەی دەڕوخاند. لە ڕاستیدا بوومەلەرزەیەکی زۆر قورس بوو. لە ڕۆژئاوای فورات، لە شارەکانی سوریا، کاریگەری لە ٢٠ ملیۆن مرۆڤ کرد. تراومایەکی مەزنی لێ کەوتەوە، ئازارێکی مەزنی هێنا. دەوڵەتی تورک وەکو جاران یاری بە ژمارەکان کرد. لە کۆرۆنا یاری بە ژمارە کرد، لە بوومەلەرزەدا یاری بە ژمارە کرد، لە شەڕدا یاری بە ژمارە دەکات. ئەمە بێ ڕێزییە. وەک ئەوەی، ئەگەر ژمارەکە زیاد پیشان بدات، مۆڕاڵی خەڵک زیانی پێدەگات، یان حکومەتەکەیان وێنەیەکی خراپی دەبێت.

ڕاستییەکە چۆن بگوترێت، بەو پێیە ڕێوشوێن دەگیرێتەبەر. ئەگەر ڕاستیەکان ئاشکرا نەکرێن، خاوەندارێتی و نرخاندنەکان لەو ئاستەدا نابێت. دەوترێت نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر موراد کۆرۆم بێباکی خۆی دەربڕی؛ ١٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. پاشان هەوڵی چەواشەکاری دا. خۆی جارێک گوتی، ئەمە “بومەلەرزەی سەدەیە”.

وەزیر بەرپرسیارێکی سەرەکی بوو لە قۆناغی بوومەلەرزەکە. ئەردۆغان ستایشی کرد، لە تەلەفزیۆنەوە دەیگوت. دەیگوت، لێبوردنی لە مەرەش، مەڵەتی، سەمسور، هاتای لێخۆشبوونی بیناسازیمان بەخشیوە. گۆڕ بە هەمووان فرۆشرا. بە پارە گۆڕی بە گەل فرۆشت.

تۆ بوویتە هۆکاری مردنی ١٥٠ هەزار کەس، ٢٠٠ هەزار کەس. وە لە ماوەی هەفتەیەکدا خاوەنداریت لێ نەکردن. خاوەندارێتییەکەش بەم شێوەیە بوو. لە هەندێک ناوچەدا خاوەندارێتی دەکرێت، بەڵام لە هەموودا خاوەنداری نەکراوە. خاوەنداری لە ١٠٪ کراوە. ٨٠٪ بۆ ٩٠٪ لە برسێتی مانەوە. بومەلەرزەیەکی وەها، بەڕاستی گەلێک بەئازار بوو.

کاتێک مرۆڤ هەڵوێست لە تورکیا بەرامبەر ئەم بوومەلەرزە قورسە دەبینن، بەڕاستی توڕە دەبن. دوای بینینی ئازاری ئەو کەسانە ناتوانی توڕە بیت؟ لە تورکیا ٢٠ ملیۆن کەسی گرتەوە. زۆرێک لە دەوڵەتەکانی جیهان ژمارەی دانیشتووانی چوار بۆ پێنج ملیۆن کەسە. هێندەی دانیشتوانی یۆنان مرۆڤ لەناوچوون. ڕاستییەکی لەم جۆرە هەیە.

ئەو دەمە گەل خاوەندارێتی کرد، هەندێک جڤاکی مەدەنی خاوەندارێتیان کرد. بەڕاستی گەنجانیش خاوەندارێتیان کرد. هەمووان چوونە کوردستان و چوونە ڕۆژهەڵاتی فورات، خاوەنداریان لە کوردە عەلەوییەکانی ڕۆژئاوای فورات و عەرەبەکان کرد. چونکە بەڕاستی ئەم بوومەلەرزەیە کاریگەری لەسەر کوردەکانی ڕۆژئاوای فورات هەبوو. بۆیە نابێت بابەتی بوومەلەرزەکە لەبیر بکرێت. بەڵام ئەم دەوڵەتە لەیادی دەباتەوە. دەڵێت ‘خانوو دروست دەکەم’ و گاڵتە بەو ئازارانە دەکات. گاڵتە بە گەل دەکات. گرنگ ئەوەیە ڕێگری لە مردنیان بکرێت. ئایا لە دونیادا ڕێگری لێ نەکراوە؟ ڕێگری لێ کراوە. بوومەلەرزە ڕوودەدات، ئەوەندە خەڵکی زۆر ژیان لەدەست نادەن. لە ساڵی ١٩٩٩ بوومەلەرزەیەک لە تورکیا ڕوویدا. باجی بوومەلەرزەیان دا، بەڵام سەرمایەگوزاریان بە بوومەلەرزەکەوە نەکرد. لەبەر ئەمە دەبێت ئەم دەوڵەت و دەسەڵاتە بڕوخێت. بەڕاستی لێپرسینەوە نەکرا، ئەمە ڕەوشێکی زۆر جدییە.

دەبوو ئۆپۆزیسیۆن دونیای بەسەر دەسەڵات بڕوخاندایە

ئیدارەی ئاکەپە بەرپرسیارە لە زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە. بوومەلەرزە ڕووداوێکی سروشتییە، بەڵام پێویستە ڕێوشوێن لە بەرامبەر ڕووداوە سروشتییەکان بگیرێتەبەر، بەربەست بۆ لافاو دابنرێت، ڕێوشوێن بەرامبەر ئاگرکەوتنەوە بگیرێتەبەر، ڕێوشوێن لە دژی بوومەلەرزە بگیرێتەبەر. لە جیهاندا ڕێوشوێنەکانی دژ بە بوومەلەرزە زۆر پێشکەوتوون. پێش ماوەیەک بوومەلەرزەیەک لە چیلی ڕوویدا، ئێستا لە هەموو ڕوویەکەوە شارسازی بە پێی بوومەلەرزەکە بنیات نراوە، سیستەمی خۆیان دروست کردووە. لە ژاپۆنیش هەر بەو شێوەیە. لەو هەرێمانەی زۆرترین بوومەلەرزە ڕوودەدەن، ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر. تورکیا لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە، بەڵام حکومەتی ئاکەپە وەک پێشتر گوتمان باجی بومەلەرزەکەشی بۆ خۆی کردۆتە کرێ و بەسەر لایەنگرانی دابەشی دەکات و دەوڵەمەندیان دەکات. دەڵێت ڕێگەمان دروستکرد، فڵان ڕێگەمان دروستکرد. تۆ یەکەم جار ڕێوشوێنی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک بگرە بەر. هەر بۆیە حکومەت تاوانبارە بەتایبەت ئەردۆگان. پاشان کاندیدی شارەوانی ئیستەنبوڵ، موراد کۆرۆم. ئەوان تاوانبارن. بەڵام بەڕاستی ئۆپۆزسیۆن بەشێوەکەی ئاسایی هەڵوێستی وەرگرت. دەبوو دنیا بەسەر دەسەڵاتدا بڕوخێنێت. دەبوو بە دەنگێکی بەرزتر بڵێت کە گەل بەهۆی ئەم دەسەڵاتەوە مردوون. دەبوو خەڵک داوای لێپرسینەوەیان لێ بکردایە. ئەوان نەیانتوانی بیکەن. ئۆپۆزسیۆن لەناو سیستەمدا دوای ئەوەی هەڕەشەیان لێ کرا، ڕەخنەکانیان نەرمتر کرد. ئەوان دڵسۆز نەبوون بۆ یادی قوربانیان. دەبوو بۆ یادی ئەوان، لێپرسینەوەیان لە دەسەڵات بکردایە. دەیان هەزار کەس لە ژێر بەرد، لە ژێر سەقف، لە ژێر کۆنکرێتدا گیانیان لەدەستدا. دەیانزانی دوای یەک کاتژمێر، دوای شەش کاتژمێر دەمرن و بەو ئازارە چاوەڕێی مردنیان دەکرد، مردن. کەس یارمەتیانی نەدا. چونکە ڕێکخستنێک بەو پێیە نەبووە. گوتیان ئیدارەی ڕەوشی لەناکاو و کارەسات، بەڵام ئەم ئیدارەیە نەبوو. لێپرسینەوەش نەکرا. هێشتا نزیکایەتییەکی زۆر سست هەیە. نابێ ئەمە لە ڕۆژەڤ دەربکرێت. لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاردا بە باشی شەرمەزار نەکرا. دەسەڵاتی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاریشدا ڕیسوا نەکرا. پێویستە ئێستا بکرێت.

ئێستە هەڵبژاردنی خۆجێی دەست پێدەکات. بۆ خۆجێیەکان چی دەکەیت؟ هەموو شتێکت بە ناوەندەوە بەستەوە. ئیدارەیەکی خۆجێیت بەجێ نەهێشتووە. لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان، پێویستە هەمووان بیر لەم بابەتە بکەنەوە: تێڕوانینیان بۆ ئیدارە خۆجێیەکان چییە؟ ئایا ئیرادە دەدەن بە گەل؟ ئایا شارەکان ئیرادەیان هەیە؟ ئایا ئیرادەی شارەوانی هەیە؟ لەوێ جڤاک ڕێکخراوە؟ ئایا لە ئەنقەرەوە دێن بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی مەرەش و هاتای. سیستەمەکە بەم شێوەیە. پێویستە پرسیار لەم بابەتە بکرێت. هۆکارێکی تری مردنی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک ئەوەیە کە ئەم حکومەتە لە تورکیا سیستەمێکی مەرکەزی دەوڵەت‌پەرستە. پێشتریش لە تورکیا ئەمە هەبوو. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەدا هێندەی تر مەرکەزیتر بوو. هەموو کارمەندێک سەیری دەمی ئەردۆگان دەکات. تەنانەت ئۆپۆزسیۆن نەیتوانی لەم بوومەلەرزەدا خاوەنداری لە خەڵک بکات. خەڵک سەریان سوڕماوە.

گەلی کورد زۆر ئازاری چەشت. بەم بوومەلەرزەیە، گورزی کۆتایی لە پلاندانانی پلانی چاکسازی ڕۆژهەڵات درا. لەگەڵ پلانی چاکسازیی ڕۆژهەڵات، دەیوسترا کورد لە ڕۆژئاوای فوراتەوە لە کوردستان کۆچبەر بکرێن و ڕۆژئاوای فورات بێ کورد بمێنێتەوە. بەو سیاسەتەی پێشتر بەڕێوەچوو، دوای کۆمەڵکوژییەکەی مەرەش، کوردەکانی ڕۆژئاوای فورات کۆچیان کرد بۆ شارە گەورەکان، ئینگلتەرا، ئەوروپا. ڕێگەیان بۆ ئەمە کردەوە. ئەو کەسانەی قاچاخچێتیان بە مرۆڤەوە دەکرد ئازاد کران. میت بازرگانانی مرۆڤی ڕێکخست و ڕێگەی پێدا. هەروەها خەڵکی ڕۆژئاوای فوراتیان دوورخستەوە و بردیان بۆ ئەوروپا. لەبەر کێشەی ئابووری نەبوو.

زۆرێک لە گوندە کوردنشینەکانی ڕۆژئاوای فورات تەنانەت لە گوندەکانی تورکیا جوانتر و بەرهەمدارترن. بەڵام ژمارەی دانیشتووان لە هیچ کام لە گوندەکانی تورکیا کەم نەبووەتەوە. بەڵام گوندە کوردنشینەکان چۆڵ کران. ئەمەش هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە. هیچ پەیوەندییەکی بە ئابوورییەوە نییە. بەتەواوی سیاسەتی دەوڵەتە. سیاسەتی چۆڵکردنیانە لە کورد، ئەمە ئاشکرایە.

پێویستە ڕێگری لە سیاسەتی دەوڵەت بۆ لەناوبردنی کورد و عەرەب بگیرێت

ئێستا بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە کوردە عەلەوییەکان زیاتر دەستیان کردووە بە کۆچکردن بۆ شارە گەورەکان و ئەوروپا. دەوڵەت ئەمە وەک دەرفەتێک دەبینێت. لێرەوە مرۆڤ دەتوانێت کارەکتەری ئەم دەوڵەتە ببینێت. هاندەری کۆچە. پێویستە خاوەنداری بکرێت. پێویستە خاوەنداری لە کوردانی عەلەوی لە ڕۆژئاوای فورات بکرێت. پێویستە خاوەنداری لە عەرەبی عەلەوی لە هاتای بکرێت. پێویستە ڕێگری لە سیاسەتی دەوڵەت بکرێت بۆ قڕکردنی کورد و عەرەب. ئەمەش بەشێکە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. چونکە ئەمە بەشێکە لە قڕکردنی کورد. گۆڕینی دیمۆگرافیا، چۆڵکردنی ناوچەکان لە کورد، دوورخستنەوەی کورد لە خاکی خۆی و دوورخستنەوەی بۆ بەشەکانی دیکەی جیهان، ئەمانە هەمووی سیاسەتی دەوڵەتن. بۆیە پێویستە هەموو کورد، کورد لە ئەوروپا و دەڤەرەکانی دیکەی جیهان، هاوکاری ئەو کوردانە بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای فوراتەوە زیانیان پێگەیشتووە. هاوکاری گوندە کوردییەکان بکرێت، ئەو گوندانە ببوژێنرێنەوە و کورد بتوانێت لەوێدا بژی. ئەمە ئەرکی هەمووانە، ئەرکێکی ویژدانی و ئەخلاقی و وڵاتپارێزییە. بەم شێوەیە پێم وایە ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گوندەکانیان بەجێهێشتووە دەگەڕێنەوە گوندەکانیان.

دوێنێ بیستم کە تاجیم بابا لە ئەنقەرە مردووە. دوای بوومەلەرزەکە چۆتە ئەنقەرە و لەوێ مردووە. ئەمە ڕاستی بوومەلەرزەکەیە. ڕەحمەتی خودای لێ بێت. چونکە بەڕاستی کڵامی کوردی خۆشی دەگوت. بە وتنی کڵامی کوردی، هەڵوێستی پیشاندا. دوای بوومەلەرزەکە لە گوندەکەی خۆی دابڕا. تا تەمەنی ٨٠ ساڵی لە گوندەکەی خۆی ژیا، بەڵام بوومەلەرزەکە لە گوندەکەی خۆی دایبڕی و لە ئەنقەرە وەفاتی کرد.

لە تورکیا قەیران و بوومەلەرزەی چاندی هەیە

لە تورکیا بوومەلەرزە زۆرن. هۆکاری ئەم بوومەلەرزانە چییە؟ بەڵێ بوومەلەرزە هەیە، بەڵام بۆچی ئەم بوومەلەرزانە ڕوودەدەن؟ ئەمانە پێویستە بزانرێن. بۆچی بوومەلەرزەیەکی چاندی ڕوودەدات؟ بەم هۆکارە ڕوودەدات: بەهۆی سەرکوتی ئازادی گەلی کورد و قڕکردنی کورد ڕوودەدەن، دەستکاری پەیکەری جڤاکی دەکەن، دەیکەن بە دوژمنی مرۆڤایەتی. بەها جڤاکییەکان لە جڤاکدا ناهێڵن، بەها ئەخلاقییەکان ناهێڵن. ئەوان هەموو جڤاک دەکەن بە جەماوەرێک بۆ ئەنجامدانی قڕکردن کورد. ئەمەش هۆکاری قەیران و خراپبوون و بوومەلەرزەی جڤاکییە.

ئەوەی پێی دەوترێت بوومەلەرزەی چاندی. ئەمە هۆکارەکەیەتی. پێویستە مرۆڤە ڕۆشنبیرەکان مرۆڤ بن، دیموکراتیک بن و دژایەتی بێ‌مافی و ستەم بکەن. بەڵام هەناسەیان بۆ کورد نەهێشتووە، فشار دەخرێتە سەر هونەرمەندان. ناهێڵن دژی فشار و ستەم و بێ‌مافی بوەستنەوە. هونەرمەندان بێدەنگ کراون، هونەرمەند واتە کەسێکی خاوەن ویژدان. پێویستە دژی فشار و ستەم و بێ‌مافی بێت. ئێستا هونەرمەندێک کە دژایەتی بێ‌مافی دەکات بێدەنگ دەکرێت. ئێستا بەڕاستی بوومەلەرزەیەکی هونەرمەندان لە تورکیا هەیە. بوومەلەرزە و قەیرانێکی چاندی هەیە. هونەرمەند و هونەری ڕاستەقینە نییە. هونەر و هونەرمەند واتە ئەو کەسەی کە ناڕەزاییە بەرامبەر دەسەڵات، واتە سەرهەڵدەر، واتە ئەو کەسەی ویژدانی گەل دەردەخات. ئێستا هونەر و هونەرمەندان بوونەتە وتەبێژی دەسەڵات. سەرچاوەی خۆی لەمە وەردەگرێت.

هۆکاری بوومەلەرزەی ئابووریی ئاشکرایە. شەڕە، شەڕە لە دژی کورد. بومەلەرزەی دادوەریش بەهەمان شێوەیە. هۆکاری ئەمەش سەرکوتی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردە. کێشەکە جان ئەتالای نییە، ئەگەر تێکۆشانی ئازادی کورد لەم ئاستەدا نەبووایە یان دەوڵەت هەڵوێستێکی دژە دیموکراتیکی وەهای نەبوایە بۆ سەرکوتی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، ئەوان بەم شێوەیە نزیک نەدەبوونەوە لە جان ئەتالای. لە دەوڵەتدا بوومەلەرزەیەک هەیە، دان بە دەستووردا نانێت. هۆکاری ئەوەش؛ چونکە کورد سوودمەند دەبێت لە بچوکترین مافی دیموکراسی، کورد هەناسەیەکی دەبێت، هەر بۆیە ئەم کارانە دەکرێت. پێویستە لەم بابەتە تێبگەین. پێویستە هەموو ڕۆشنبیران، دیموکراتیخوازەکان، سیاسەتمەداران لە تورکیادا ئەم ڕاستییە ببینن. ئەگەر ئەم ڕاستییە نەبینرێت، سیاسەتی دروست جێبەجێ ناکرێت. سیاسەتی دروست بەرهەم ناهێنرێت. وشەی دروست ناگوترێت. بەڵکو هەڵهاتن لە ڕاستییەکان دەبێت.

بەهەمانشێوە قەیرانی دادوەری هەیە. دەتوانم ئەمە بڵێم؛ لەڕاستیدا شتێک هەیە کە لە دادگا فاشیستەکانی ١٢ی ئەیلولدا نەبووە. هەندێک پێوەر هەبوون کە بە وریاییەوە لێیان نزیک دەبوونەوە. ئێستا وا نییە. ئێستا بە فەرمان ئەنجام دەدرێت. دادگا نییە، دەستوور نییە. کۆشکێک هەیە، لە کۆشکەکەدا ناوەندێکی شەڕی تایبەت هەیە. چۆن و چی بڵێن، ئەوە ڕوودەدات. هەندێک تاوان و دزی لە جڤاکدا هەیە. ڕەنگە دادگا بۆ ئەوانە بەکاربهێنرێت. بەڵام لە مەسەلە زۆر گرنگەکاندا، بە هیچ شێوەیەک لە تورکیا دادگا نییە.

سیاسەتی دیموکراتیکی کورد دەبێتە نموونەیەک بۆ تورکیا

هەڵبژاردنە هەرێمییەکان گرنگن. دیموکراسی لە هەرێمەکانەوە دەست پێدەکات. ئەگەر ئیرادەی هەرێمی هەبێت، دیموکراسی هەیە. ئەگەر ئیدارەیەکی دیموکراتیک و نزیکایەتییەکی دیموکراتیک و چاندێکی دیموکراتیک لە هەرێمەکاندا هەبێت، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت باسی دیموکراسی بکات. لەم ڕوانگەیەوە پێویستە گەل گرنگی بە هەڵبژاردنە هەرێمییەکان بدەن. دەبێتە سەرچاوەی دیموکراسی یان بناغەی دیموکراسی، بەڕێوەبەران هەڵدەبژێردرێن. بێ گومان یاسای بەڕێوەبەرە هەرێمییەکان لە تورکیا زۆر سنووردارە. بەڵام بەڕێوەبەرە هەرێمییەکان لە ڕوانگەی ئیرادەی گەلەوە گرنگن. چونکە بەڕێوەبەرانی هەرێمی لە کوردستان هەڵبژێردراون. هاوسەرۆکانی شارەوانی پۆستی گرنگیان پێدراوە. چاندێکی دیموکراتیکیان نیشان دا، هەڵوێستی دیموکراتیکیان نیشان دا. ئەوان شوێنی کرێ‌خۆری نەکەوتن، گوێبیستی دەنگی گەل بوون. بێگومان بەگوێرەی پێویست نییە، بەڵام ئەزموونێکی زۆر گرنگی ئیدارەی هەرێمی دەرکەوت.

لەم قۆناغەی هەڵبژاردنە هەرێمییەکاندا، دەمەوێت بڵێم؛ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە کوردستان زۆر گرنگ بوو. ئەمەش بۆ پەرەپێدانی چاند و چەمکی دیموکراسیش گرنگ بوو. لە ڕوانگەی ئەوەی گەل خاوەنداری لە سیاسەت بکات، گرنگ بوو. سیاسەت واتە خاوەنداری گەل لە کاروباری خۆی. سیاسەت هەڵبژاردنی پەرلەمانتارێک یان سەرۆکێک نییە. سیاسەتی دیموکراتیک خاوەنداری گەلە لە کاروباری خۆی. پێویستە گەل بەم شێوەیە لە سیاسەتی دیموکراتیک تێبگەن. لەم ڕوانگەیەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە گرنگ بوو. گەل خاوەنداری کرد، حەماسەت و جۆشیان ئافراند. بێگومان هەندێک کەموکوڕی هەبوو. تێدەگەین کە هەندێک نائامادەکاری هەبووە. بەڵام بینیمان گەلی کورد خاوەنی کەلتوورێکی دیموکراتیکە و بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد. ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ گەلی کورد، بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و ژیانی دیموکراتیکی گەلی کورد. دەستخۆشی و پیرۆزبایی دەکەین. ئەزموونێکی باش بوو. بەڕاستی گرنگ بوو، نموونەیەک بوو. بۆ تورکیاش نموونەیەک بوو.

سیاسەتی دیموکراتیکی کورد دەبێتە نموونەیەک بۆ سیاسەتی تورکیا. پارادایمی ڕێبەرێتی دەبێتە نموونەیەک بۆ تورکیا و جیهان. هاوسەرۆکایەتی دامەزرا، نیوەی پەرلەمانتارەکان ژن بوون. نموونەیەک بوون بۆ تورکیا. فشاری لەسەر سیاسەتی تورکیا دروست کرد. ئەو کوردەی وەک دواکەوتوو دەیبینن، ئەوەندە دیموکراسی بووە، گەیشتۆتە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، نیوەی پەرلەمانتارەکانیان ژنن، بەڵام لە تورکیا سیاسەتی پیاوسالاری هەر ماوە. ماوەیەک لەمەوبەر گوێم لە ئۆزگور ئۆزەل بوو. گوتی: “ئێمە ئەوەندە ژنە سەرۆک شارەوانیمان لە ئەزمیر هێناوەتە پێشەوە. پێشتر هەرگیز ئەوە ڕووی نەداوە، ئێمە ئەوەندە گەنج و ژن دەکەینە بەڕێوەبەر”. ئەمە هەمووی کاریگەری تێکۆشانی ئێمەیە. کاریگەری سیاسەتی دیموکراتیکی کوردە. ئەمە گرنگی سیاسەتە بۆ کورد، هەروەها ئەمە پێوەرە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی و هەرێمیدا. ئایا دیموکراتیزەکردن بەرەوپێش دەبات یان نا؟ ئایا دیموکراسی بەهێز دەکات؟ ئایا تێکۆشان دژی فاشیزمی ستەمکار و قڕکەر دەبێت، یان نا؟ دووریان دەخاتەوە یان نا؟ دەگوترێت قەیومەکان پاک دەکرێنەوە. ئەمەش هەڵوێستێکە بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی. هەڵوێستێکە دژی سیاسەتی فاشیزم. لە ڕوانگەی کوردەوە سیاسەت بەم شێوەیە دەپێورێت. ئەمە ئەو پێوەرەیە کە دەبێت نرخاندنی بۆ بکرێت.

ئەو تێڕوانینانەی کە هاوپەیمانییەکان بە خراپ نیشان دەدەن، دۆستی کوردان نین

هەڵوێستی باش ئەو نرخاندنەیە کە مرۆڤ بڵێت، دیموکراتیزەکردن و دیموکراسی چەندێک پێش دەکەوێت.، چونکە دیموکراسی بۆ کورد زۆر پێویستە. چارەسەری کێشەی کورد بە دیموکراتیزەکردن ڕێی تێ دەچێت. ڕۆژانە دەڵێن چارەسەری دیموکراتیک. دەڵێن ئێمە سیاسەتی دیموکراتیکمان دەوێت، چارەسەری دیموکراتیکمان دەوێت. چارەسەری دیموکراتیک چۆن دێت؟ لەگەڵ دیموکراتیزەکردندا دێت. لەگەڵ پەرەسەندنی دیموکراسیدا دێت. کەس لەناکاو چارەسەرێک بۆ پرسی کورد نادۆزێتەوە. ئەگەر دیموکراتیزەکردن ڕووبدات، هەنگاوەکانی ئەم بوارەش پێش دەکەون. پێویستی بە نرخانی وەهایە. بێگومان ئەم هەڵبژاردنە بەشێک دەبێت لە تێکۆشانی دیموکراسی.

هاوپەیمانی گەلی کورد لەگەڵ گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا زۆر گرنگە. پێویستە بزانرێت چارەسەری پرسی کورد بەم شێوەیە ڕێی تێ دەچێت. بەم شێوەیە کوردان ماوەەیەکی درێژە بەتایبەت لە چوارچێوەی نزیکایەتی و ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جێیەک لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکان و هێزە سۆسیالیستەکان و گرووپە جڤاکییە دیموکراتیکەکان، هەمیشە هاوپەیمانی بەستووە. بەم دواییانە هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی دامەزرا. ئەمە زۆر گرنگە. پێویستە مرۆڤ خاوەنداری لێ بکات. ئەمەش سیاسەتی دیموکراتیک و دیموکراتیزەکردن بەدوای خۆیدا دەهێنێت. هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکان و سۆسیالیستەکان لەگەڵ تێکۆشان بۆ دیموکراسی، واتە لەگەڵ تێکۆشان و هاوپەیمانی هاوبەشی کورد و عەلەوییەکان کە دوو دینامیکیترین هێزی دیموکراتیکی تورکیان پێش دەکەوێت. پێویستە لەم هەڵبژاردنانەدا ئەمە بە گرنگییەوە سەیر بکرێت.

پێویستە هەمووان بەرامبەر بە پرسی هاوپەیمانی و هاوکاری هەستیاربن. بێگومان پێویستە گەلی کورد زیاتر هەستیار بێت. چونکە ئەمە بۆ کورد پێویستە. کورد زۆرترین پێویستی بە دیموکراتیزەکردن و پێشخستنی دیموکراسییە. کورد بۆ ئەمە تێدەکۆشێت. کورد ٥٠ ساڵە قوربانی زۆری لەم پێناوە داوە. بەم شێوەیە پێویستە هەم هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا و هەم هێزەکانی کوردستان بە پتەوکردنی هاوکاری و هاوپەیمانیی خۆیان ئەم تێکۆشانە پێش بخەن. ڕەنگە هەندێک لایەن بەربەست بن لەبەردەم ئەم هاوپەیمانییانەدا. گەلی کورد نابێت گوێ لەمانە بگرێت. ئەو تێڕوانینانەی کە هاوپەیمانی بە خراپ نیشان دەدەن، دۆستی کورد نین. باشبوونی کوردیان ناوێت، خوازیاری دیموکراتیزەکردنی تورکیا نین. ئەوانەن کە دەڵێن کورد بە تەنیا جێبهێڵرێت. کورد هەرگیز سوودی لەو نزیکایەتییە ناسیۆنالیستییانەی کە نادیموکراتیک و دوورن لە خوشک و برایەتی گەلان نەبینوە و نایبینن. بۆیە پێویستە کورد لە سیاسەتی دیموکراتیک و لەم هەڵبژاردنە هەرێمییەدا، نزیکایەتی خۆی لەسەر هێڵی دیموکراسی و دیموکراتیزەکردن پیشان بدات.

شیرازەیان تێکچووە، لە دەرەوە بەدوای هەموو شتێکدا دەگەڕێن

لە مانگی کانوونی دووەمدا چالاکی مەزن ڕوویاندا. لە ڕاستیدا دوای ئەم چالاکییانە، بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە و دەوڵەت، پێویستە سەیری کەناڵە لایەنگرەکانیان بکەیت. دوای ئەم چالاکییانە کەسانی سەر ئەم کەناڵانە نازانن چی بڵێن. زۆربەیان سەریان لێ شێواوە! تەنانەت نازانن باسی چی دەکەن. لە ڕاستیدا ئەوان بە وشەی بێمانا خەریکی دەربڕینی ڕەوشی شەرمەزارکەری خۆیان بوون. ئەوە بوو تێگەیشتین کە لە ڕێگە لایانداوە. ڕووخاون و گورزێکی قورسیان خواردووە.

گەریلاکانمان ٥٠ ساڵە تێدەکۆشن. ئەزموونی ٥٠ ساڵیان هەیە. کام گەریلا خاوەنی ئەزموونی ٥٠ ساڵە لە هەموو جیهان؟ ئایا سوپای گەریلا هەیە بەقەد گەریلاکانی ئێمە بەرخۆدانی کردبێت؟ گەریلا هەیە کە ٥٠ ساڵ دژی دەوڵەتی تورک کە سوپای دووەمی ناتۆیە، بەرخۆدان دەکات. گەریلای بەئەزموونن. بێگومان توانای چالاکییەکان زیاتر دەبێت. سەرەڕای فیداییەکان.

هەروەها ئەمەیان بیردەخەینەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت: “مەزنترین تەکنیک مرۆڤە”. هەموو تەکنیکێک لەدەستی ئەواندایە. گەریلا ئەوەندە دەرفەتی زۆری نییە. لێرە و لەوێ بەدەستی دەهێنێت. هەموو شتێک لە هەموو جیهانەوە بەدەست دەهێنن. هەموو شتێک بەدەست دەهێنن، بەڵام ناتوانن خۆیان بپارێزن. تۆ چی دەڵێیت؟ گەریلا و هێزە فیداییەکان کە خاوەنی ئەزموونی ٥٠ ساڵەن، بە دڵنیاییەوە چالاکی دەکەن.

دەڵێن ئەمریکا زانیاری پێداون. وەک بڵێی گەریلا یەکەمجاری بێت چالاکی ئەنجام بدات. بەڵام تا ئێستا گەریلاکان دەستیان بەسەر چەند بنکەدا گرتووە و چەندین بۆسەیان داناوە. بۆیە ئەمە دەڵێم. شیرازەیان تێکچووە. مەبەستم ئەوەیە نازانن چی بڵێن. خۆیان تاوانبار نابینن. لە دەرەوە بەدوای هەموو شتێکدا دەگەڕێن. ئەگەر شتێک بقەومێت، لە دەرەوە بەدوای ڕیشەکەیدا دەگەڕێن. بێگومان تێڕوانینە نایانگەینێت بە هیچ.

ئەم شەڕە بۆچی بەردەوامە، بۆچی چالاکی فیداکاری ئەنجام دەدەن و بۆچی ئەو چالاکییانە ئەنجام دەدەن؟ چونکە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ئێمە تێکۆشانە دژی داگیرکەران. ڕەوشی ئەم گەنجە گەریلایانە کە بەرخۆدان دەکەن، ڕوونە. کێ دەتوانێت لەبەردەمیاندا بوەستێت؟ سەربازانی داگیرکەر دەترسن و دەڵێن: “گەریلا کەی دێن؟ کەی خزمەتە سەربازییەکەمان کۆتایی دێت، پەنجا ڕۆژ ماوە، چل ڕۆژی ماوە.” ئەو سەربازانە بۆچی شەڕ دەکەن؟ یان هەژارن، بە پارە و بۆ پارە هاتوونەتە ئەوێ. گەریلاش فیداکارن.

کێ دەتوانێت داخوازی ئازادی ئەم گەلە لەناوببات؟

ڕاستییەکەی ئەم چالاکییانە دەوڵەتی تورکی تووشی هەژان و بە سەرسوڕمانی کرد. دوای ئەوە هاوار دەکەن. دوای هەر چالاکییەکی گەریلا دەڵێن: “تا تیرۆریست نەمێنێت، ئەمە و ئەوە دەکەین”. وەها دەڵێن. ٥٠ ساڵە دەڵێین؛ کێ دەتوانێت داخوازی ئازادی ئەم گەلە لەناوببات؟ داخوازی ئازادی گەلی کورد ئامادەیە. داخوازی ئازادی ئەم گەلە ئەمە دەئافرێنێت. ئێستا دەتوانن ئەم داخوازییە لەناوببەن و بیکوژن؟ دەرئەنجامی ٥٠ ساڵ تێکۆشانە. هەموو کوردێک لەم شەڕەدا گەورە بووە، ئەم شەڕەی بینیوە، ئەم فیداکارییەی بینیوە، تێکۆشانی ڕۆڵەکانی لە دژی داگیرکەران بینیوە. چەند هاوار دەکەن، با هاوار بکەن؛ گەنجانی کورد بەرخۆدان دەکەن. لەوانەیە بەربەست و سنووردارکردن هەبن، بەڵام ئەمانە تێدەپەڕێن. گەریلا واتە شەڕکردن لەگەڵ هێزێکی گەورە بە دەرفەتی کەمەوە. دەڵێن شەڕی ناهاوسەنگ، ئەمە گەریلایە. بۆیە لە مێژوودا جێ دەگرن.

دڵی هەموو کوردێک لەگەڵ پەکەکەیە

مەزنترین تەکنیک مرۆڤە. بە واتایەکی تر مرۆڤ بە هەوڵ و ڕەنجی خۆی ئەو تەکنیکانە پووچەڵ دەکاتەوە و دەشیکات. گەریلا گورزێکی قورسی لێ وەشاندن و بەردەوامیش دەبێت. گەریلا هێزێک نییە بەرامبەر هاوار و قیڕەی سوپای تورک ڕادەست بێت. گەریلا هێزێکی فیداییە، خاوەنی ئەزموونی ٥٠ ساڵە و پشتیوانی گەلی هەیە. دڵی هەموو کورد لەگەڵ پەکەکەیە. دڵی کورد لە هەرێمەکانی پەدەکەش لەگەڵ پەکەکەیە. با پەدەکە نەبێتە بەربەست و پەکەکە بچێتە ئەوێ و بزانێت چۆن پێشوازیان لێ دەکرێت. ئەمە ڕاستییەکە. بێگومان لە بەرامبەر ڕاستییەکی وەهادا تێکۆشانێکی لەو شێوەیە دەردەکەوێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا تێکۆشانێکی مەزن پێکهات. ئەم تێکۆشانە لە ساڵی ٢٠٢٤یشدا خۆی نیشان دەدات. بێگومان دەوڵەتی تورک بۆ شکستپێهێنانی ئەم تێکۆشانە هەموو ڕێ و ڕێبازێک بەکاردەهێنێت. پێش ئێستا زۆرجار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکییان بەکارهێنا. بەم دواییانە جارێکی تر چەکی کیمیاوییان بەکارهێنا، ٥ هاوڕێمان شەهید بوون. هەڤاڵانمان کە لە هێرشی چەکی کیمیایی شەهید بوون و هەموو هەڤاڵەکانمان کە لە ئەنجامی هەموو چالاکییەکان شەهید بوون، بەڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەمەوە.

ڕۆحی فیداکارانەیان ئەم تێکۆشانە دەگەیەنێتە سەرکەوتن. بە چالاکی و ڕۆحی فیداکاری و تێکۆشانەکەیان ئەم سەرکەوتنە مسۆگەر دەکەن. شکست‌نەهێنانی ئەم تێکۆشانە نیشان دەدەن. بەم شێوەیە ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی سەرکەوتنی هێزە فیداییەکان بوو. ئەمەش لە ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت. دەتوانین بەم شێوەیە ئاشکرای بکەین.

بەشێک لە هێرشەکان بە خواستی پەدەکە دەکرێن

هەڵبەت هاوکاریی پەدەکە بۆ سوپای تورک بەردەوامە. دیسان هەوڵ دەدەن گۆڕەپانەکانی گەریلا بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە. هەوڵدەدەن ڕێگە بگرن لە گەیشتنی خواردن و تەقەمەنی بە گەریلا. بەڵام بۆ هەموو شتێک هاوکاری سوپای تورک دەکەن. هاوکاری سوپای تورک دەکەن بۆ ئەوەی بچن بریندارەکانیان کۆبکەنەوە. ڕاستییەکی وەها هەیە. پەدەکە بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا هەوڵ دەدات بە شکستی گەریلا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت. ئەمە بەس نییە، پەدەکە و دەوڵەتی تورک ئێستا هەوڵی ئەوە دەدەن یەنەکە بخەنە ناو ئەم ڕیسواییەوە. ئەم هێرشانە بەشێکیان لەسەر داوای پەدەکە ئەنجام دەدرێن. هەوڵ دەدەن یەنەکە بخەنە ناو ئەم سیستەمەوە. هەروەها وەک چۆن تێکۆشانی گەریلا، سەرەڕای هەموو فشار و هێرشەکان وەڵامی ئەم دوانەی دایەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤ یش هەمان هەڵوێستی تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

هاوبەشی :