دوای ٦ مانگ، هێشتا چارەنووسی وریشە مورادی لە زیندانی ئێڤیندا نادیارە

139
0
هاوبەشی :


سەرەڕای تێپەڕینی ٦ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی وریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کژار، لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە، ئەو ژنە چالاکوانە سیاسییە تا ئێستاش لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندا، چارەنووسی نادیارە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لەم چەند هەفتەی دواییدا، سزانامەیەک بۆ ئەم زیندانییە سیاسییە ئامادە کراوە و تێیدا تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران لە ڕێگەی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان،پژاک، خراوەتە پاڵی. بەپێی ئەو سەرچاوەیە دۆسیەکە نێردراوەتە بەردەم لقی ١٥ی دادگای ڕژیم لە تاران بە سەرۆکایەتیی قازی سەڵەواتی.

وریشە مورادی ژنەچالاکی سیاسی ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە دەروازەی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. ئەم ئەندامەی کژار سەرەتا برایە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و نزیکەی ٢ هەفتە، بە مەبەستی ناچارکردنی بە دانێدانانی زۆرەملی، لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەی ڕژیمەوە خرایە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییەوە.

هاوبەشی :