ئاسایشی چۆمان ڕۆژنامەنووسێک لە باڵەکایەتی دەستگیر دەکات.
ئەمڕۆ ٥ شەممە ١ \ ٢ \ ٢٠٢٤ ئاسایشی چۆمان بەناوی پرسیارکردن بانگی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دیاری ناوچەی باڵەکایەتی تێکۆشەر حسێن دەکەن و دەستگیری دەکەن.
خانەوادەی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێن تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنی نازانن و هیچ زانیاریەکیان لەسەری نییە جگەلەوەی پێیان وتراوە گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشی سۆران.
ئەمە یەکەم حاڵەتی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان نیە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە و لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوودا ڕۆژنامەنوس سڵێمان ئەحمەد لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن ئاسایشی دهۆکە ڕفێنراو سەرەتا ئاسایش بێدەنگی هەڵبژارد پاش ئەوەی کاردانەوەی بەدواداهات ڕایانگەیاند ئەو ڕۆژنامەنووسە لای ئەوانە.