دەبێ کوشتن و ڕفاندنی بەلووچەکان لەلایەن ئێران و پاکستانەوە، کۆتایی پێ بێت

106
0
هاوبەشی :

 

ئاریان تیڤی

ماڵپەڕی پارتی چەپی سەوزی ئەورووپا لە بابەتێکدا، تیشک دەخاتە سەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و پاکستان بۆ سەر خاکی یەکتر کە بەهۆیەوە لانیکەم ١٣ کەس، هەموویان لە پێکهاتەی بەلووچ و لە ناویاندا منداڵیش، گیانیان لەدەستدا.

بابەتەکە کە بە قەڵەمی فارووق تارق سەرۆکی پارتی “مافی گەل”ی پاکستان نووسراوە و ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان لەسەر ئەو ماڵپەڕە بڵاو کراوەتوە، باس لەوە دەکات کە بەو هێرشانە هەردوو لا لە ناو خاکی یەکتردا تۆڵەیان لە دوژمنەکانیان کردەوە. بۆ پاکستان سەربەخۆیخوازانی بەلووچ و بۆ ئێرانیش گرووپی جەیشولعەدلە کە هەردوو وڵات وەکوو ترۆریست بە ناویان دەکەن.

نووسەری وتارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشی پاکستان بۆ سەر سەربەخۆییخوازانی بەلووچ لە کاتێکدا ئەنجام درا، کە سەدان چالاکی بەلووچ لە ئیسلام‌ئاباد، بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی چالاکانی بێسەروشوێنکراوی بەلووچ و کۆتایی‌هێنان بە کوشتنی بکەر نادیاری ئازادیخوازانی بەلووچ، کەمپەینێکیان بەڕێوە دەبرد.

هاوبەشی :