هەپەگە: مانگی کانونی دووەم لە ٧٩ چالاکیدا ٩٩ داگیرکەر سزادراون

114
0
هاوبەشی :

 

هەپەگە ئاماری شەری یەکەم مانگی ساڵی ٢٠٢٤ی ئاشکرا کرد و بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە لە مانگی کانونی دووەمدا لە شەڕ و ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا ٩٩ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون.

هاوکات سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو شەش جار هێرشی کردووە و لە ئەنجامدا ٣ گەریلا شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕی نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و گەریلاکانی ئازادی، ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان و ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکان لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی وردەکاری ئاماری یەکەم مانگی ساڵ، لە ماوەی مانگی کانونی دووەمدا ٧٩ چالاکی گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراون کە یەکێکیا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بووە. لەو چالاکیانەدا ٩٩ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیندراون، ١٢ داگیرکەریش برینداربوون. لەهەمان کاتدا ٣ گەریلاش شەهید بوون.

لە چالاکیەکاندا ٢١ سەنگەر رووخێندراون، پێنج کامێرای حەراری، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی، جبەخانەیەک، ٢ ناوچەی لۆستی، ٣ کۆنتینەر، دوو سیستمی رادار، کامێرایەکی چاودێری تەرماڵ و دوو چەکی ئەی فۆر لەناوبراون.

گەریلاکان دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازیدا گرت

گەریلاکان هەروەها دەستیان گرتووە بە سەر ٢ چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، ٧ چەکی ئێم پی تی، پێنج چەکی نارنجۆکهاوێژ، ١٢ دوربین کە پێنجیان تەرماڵ و حەوتیان دووربینی شەوبوون، ئەمە جگە لە بڕێکی زۆر کەلوپەلی سەربازی دیکە.

لە ئامارەکەی هەپەگەدا هاتووە، کە سوپای تورکی داگیرکەر لەو ماوەیەدا ٢٣٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ هێرشی ئەنجامداوە. راگەیەندرا کە سەنگەرەکانی گەریلا ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشیان کراوەتە سەر و ١٨ جار درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دژی سەنگەرەکان بەکارهێنراون.

لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا راگەیەندرا کە لەگەڵ هەلومەرجی دژواری زستانیش گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان، سیاسەتی گۆشەگیری، قڕکردن، سڕینەوە و نکۆڵی بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخودان دەکەن و ئەوەش هاتووە، ” گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هاوین- زستان لە هەموو گۆڕەپانێک، لە هەموو شوێنێک و لە هەموو ساتێکدا خۆیان گەیاندووەتە ئەو ئاستەی کە لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا دەستکەوتێکی گەورەیە. گەریلاکانمان بە شێوەیەکی بەهێز دەستیان بە ساڵی نوێ کردووە، ئاراستە و رەوتی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤یان دیاریکردووە و رێگەی سەرکەوتنیان وێنا کردووە”.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە بەم جۆرەیە:

“گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە یەکەم مانگی ساڵی ٢٠٢٤یشدا درێژەیاندا بە بەرخودانی مێژوویی خۆیان لە دژی نکۆڵی، سرینەوە، قڕکردن، سیاسەتی گۆشەگیری و هێرشە داگیرکەرییەکان. هێزەکانمان کە لە هەلومەرجی دژواری زستانیشدا بەرپەرچی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەدەنەوە، بە چالاکی و ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان پێرفۆرمانسێکی گرنگی شەڕیان ئافراند. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەو ئاستەی لەسەر بنەمای سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوە پێیگەیشتوون، بە قاڵبوونەوە لە تاکتیک، پێرفۆرمانسی بەرز، شارەزایی لە جموجۆڵ و رێبازی چالکیدا، هەروەها بە جێبەجێکردنی ئەوانە بە داهێنەریەکی گەورە، سەلماندیان کە تێزی شەڕی هەپەگە راست و دروستە. جارێکی دیکە ئەوە بینرا کە کاتێک گیانی فیدایی ئاپۆیی، رێبازی تاکتیکی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە ئافرێنەری و بڕیارداریەکی گەورە جێبەجێ دەکرێت، هیچ هێزێک ناتوانێت بەرامبەری بوەستێتەوە، دەکرێت هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی دوژمن لەناو ببرێت. چالاکی و ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی هێزەکانمان هەم گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاندووە، هەم رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستی هەژاندووە، هەمیش نیشانیداوە کە سیاسەتی قڕکردن کە پشت بە نکۆڵی و سڕینەوە دەبەستێت ناتوانێت بگاتە ئەنجام.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هاوین-زستان لە هەموو هەلومەرجێکی گۆڕەپانەکاندا، لە هەموو شوێن و لە هەموو ساتێکدا ئەو ئاستە نیشان دەدەن، کە بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستکەوتێکی گەورەیە. گەریلاکانمان کە بە بەهێزی دەستیان بە ساڵی نوێ کردووە، رێگەی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤یان دیاریکردووە و رێگەی سەرکەوتنیان نیشانداوە.

هاوڕێیانمان سەرخۆبوون سەرحەد، رزگار چاوڕەش و ژێهات کە بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەشدارییان لە تێکۆشانی دژواری مانگی کانونی دووەمداکرد، هەموو جۆرە دژواری و ئاستەنگێکیان راماڵی و گورزی دژواریان لە دوژمن وەشاند، شەهید بوون. هاوڕێیانی قارەمانمان بەو ئاستەیان تێکۆشانی ئێمەیان گەیاندە ئاستێکی بەرز. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دوبارە دەکەینەوە، کە ئێمە لە سەر رێبازی هاوڕێیانمان رێبکەین و ئامانجەکانیان بگەیەنینە سەرکەوتن.

ئاماری شەڕ لە مانگی کانونی دووەمدا بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک

هێرشەکان بە فرۆکەی شەڕ: ٢٣٨

هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٦

هێرشەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو: ١٨

ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهید بوون: ٣

چالاکیەکانی گەریلا

کۆی گشتیی چالاکیەکان: ٧٩

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری: ١

چالاکی سابۆتاژ: ٢

چالاکی هەماهەنگی گەریلا: ٣

چالاکی نیشانشکێنی: ٦

چالاکی دەستوەردان و شەڕ: ٢٢

چالاکی بە چەکی قورس: ٤٥

کوژراو و بریندارەکانی دوژمن

ئەو داگیرکەرانەی بە سزاگەیەندراون: ٩٩

ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ١٢

ئەو کەرەستە سەربازیانەی لەناوبراون:

ئۆتۆمبێلی سەربازی: ١

جبەخانە: ١

شوێنی لۆجستی: ٢

شوێنی حەوانەوە: ٧

کۆنتینەر: ٣

خێمە: ٢

سەنگەر: ٢١

سیستمی رادار: ٢

کامێرای حەراری: ٥

کامێرای چاودێری تەرماڵ: ١

سیستمی پەیوەندی: ١

درۆنی بۆمبڕێژکراو: ١

ژێنڕاتۆر (مۆلیدە): ١

چەکی ئەی فۆر: ٢

نارنجۆکهاوێژی زنجیردار: ٢

تەلەفونی موبایل: ٨

ئەو ئامێرانەی گورزیان لێدراوە:

حەفارە: ١

بارهەڵگر: ١

کۆنتینەر: ٢

سەنگەر: ٢٠

ئەو چەک و کەلوپە سەربازیانەی دەستیان بەسەرداگیراوە؛

چەکی نێوئۆتۆماتیکی بی کەی سی: ٢

فیشەکی بی کەی سی: ٢٠٠

چەکی نارنجۆکهاوێژ: ٤

چەکی نارنجۆکهاوێژی یەک دانەیی: ١

چەکی ئێم پی تی-٥٥: ٧

فیشەکی چەکی ئێم پی تی- ٥٥: ٢٥٠

کامێرای تەرماڵ: ٥

دوربینی شەو: ٧

لەیزەری چەک: ٢

دوربینی چەک: ٥

ئامێری دەتسنیشانکردنی چەک: ١

ئامێری بێتەل: ٢

باتری ئامێری بێتەل: ١

پرۆژێکتۆر: ٢

چەقۆ: ٢

بۆمبی دوکەڵ: ٣

باتری دووربینی تەرماڵ: ٥

هێلەکی هێرشی گولەنەبڕ: ٣

پاڵتۆ (قەمسەڵە)ی سەربازی: ٢

بیستۆک (هێدفۆن): دوو”.

هاوبەشی :