هەپەگە: لە زاپ دوو داگیرکەر سزادران

146
0
هاوبەشی :

هەپەگە رایگەیاند، کە لە هەرێمی زاپ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا دوو سەربازی داگیرکەر بە سزاگەیەندران، گور لە سەنگەرێک وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چالاکی گەریلاکان لە دژی داگیرکەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

“زانیاری بەرفراوان لەبارەی چالاکیەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە؛

لە هەرێمی زاپ؛

٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دەوروبەری سەنگەری شەڕی شەهید دیار بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە داگیرکەران درا.

لە هەرێمی خواکورک؛

٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە شآخی شەهید حەقی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٢٨، ٢٩، ٣٠ و ٣١ی کانونی دووەم لە هەڕێمی گارە دەشتی کافیا و گۆڕەپانی یەکماڵ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم ٤ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی چەمی لۆلان ٢ جار، بە گشتی ١٤ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران”.

هاوبەشی :