کەنەکە لەسێدارەدانی گەنجانی کورد شەرمەزار دەکات

157
0
هاوبەشی :

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەربارەی لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “ئەم کارە دوای سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لائ ئەردۆگان ڕوویداوە”.

دوێنێ دەوڵەتی ئێران چوار گەنجی کوردی لەسێدارەدا، کوردان و دۆستەکانیان لە کوردستان و ئەوروپا ئەم تاوانەیان شەرمەزار کرد، لەم بارەیەوە کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم تاوانەی دەوڵەتی ئێرانی شەرمەزار کرد.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە بەم جۆرەیە:

“سەرلەبەیانی دوێنێ ڕژێمی ئێران چوارزیندانی سیاسی کوردی،بەناوەکانی(موحسین مەزڵوم، محەمەدی فەرامەرزی و وەفا ئازەربەر و پژمان فاتحی) لەسێدارەدا، جارێکی تر دەبینین کە ژیانی کوردان دەکرێتە قوربانی وخزمەت بە بەرژەوەندییە سیاسییەکان،ئەمەش لەدوای سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لای ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوویداوە.

بەوتەی میدیاکانی ئیران هەر چواریان بە تاوانی سیخوڕی بۆئیسرائیل،لە سێدارە دراون ئەمە لە کاتیکدایە کە دادگاکان ناعدلانەو بە بێ بەڵگەی سەلمێنراو، حوکمیان داوە و ئەو تۆمەتانەهیچ متمانەیەکیان نییە و بەتاڵن.

شەهیدکردنی ئەو کەسانە بە دەستی ڕژیمی ستەمکار و خوێنڕێژی ئێران بەوشێوە دڕندانەیە و دور لەهەمووبنەمایەکی مرۆڤایەتی لەبەرئەوەیەکە داوای مافی گەلەکەیان دەکەن و خەباتیان بۆ چارەی خۆنووسین کردووە.

کورد و هەموو گەلانی ستەملێکراو و پێکهاتە مەزهەبییەکانی و لە هەمووی دیارتر ژنانی جوگرافیای سیاسی ئێران ، لە ڕێگەی بزووتنەوەی خۆڕاگری (ژن ژیان ئازادی) سەلماندوویانە کە خۆڕاگرن و لەسێدارەدان، دەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێنکردن نایانترسێنێت وکۆڵیان پێ نادات.

بۆیە دەسەڵاتدارانی ئیران بیانەوێت یان نا، ئایندە بۆ خەباتی گەلانی ئێران وشۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی)یە.

لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسی کوردلە کاتێکدا کە ڕژێمی ئێران ئامانجی ئەوەیە خۆی وەک پارێزەری مافەکانی فەلەستینییەکان لە شەڕی بەردەوامی حەماس و ئیسرائیلدا نیشان بدات. ئەمەش دووفاقییەکی ئاشکرای سەرکردەکانی ئیران نیشان ئەدات، هەر بۆیە پێویستە ئەوە ئاشکرابێت، نە ژنانی ئێران، نە کورد و نە گەلانی دیکەی جوگرافیای ئەووڵاتە ناتوانن تاسەر بەرگەی ئەم ستەمکارییەی دەسەڵاتداران بگرن.

ئێران دەبێ ئاشتی لەگەڵ گەلان و ژنانی جوگرافیای سیاسی خۆی بکات و کۆتایی بەخوێن ڕشتن بهێنێت.

خەڵک لە سەرتاسەری ئیراندا بێدەنگ دەکرێن و ڕژێمی ئێرانیش، لەپێناومانەوەی خۆیدا، ستراتیژی وروژاندنی ململانێ پەیڕەودەکات.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرانسەری ناوچەکەدا و زۆر لەودیو سنوورەکانییەوە ڕۆڵێکی گەورەی ناسەقامگیرکەر دەگێڕێت، ئەم دۆخە پێویستە کوتایی پێ بهێنریت.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدەکان و تەواوی خەڵکی کورد و گەلانی ئیران دەکات .

سیاسەتی دوژمنایەتی و مەرگ و کۆمەڵکوژی گەلی کورد لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بە دڵنیاییەوە تێک دەشکێت. هەر زیندانییەکی سیاسی کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارە دەدرێت لە خەباتی بێ‌وچانی گەلی کورددابۆ ئازادی ژیانەوەدەبێت.

ڕۆحی شەهیدان شادبێت”.

هاوبەشی :