تولای حاتەم ئۆغۆللاری: دژى گۆشەگیرى لە ڕۆژى ١ى شوبات ڕێپێوانی مەزن ئەنجام دەدەین،

141
0
هاوبەشی :

تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند، دژى گۆشەگیرى لە ڕۆژى ١ى شوبات ڕێپێوانی مەزن ئەنجام دەدەین، دەشڵێت، ڕۆشنبیران، نوسەران، هێزە دیموکراتیخوازەکانی ئەم وڵاتەش لەو ڕێپێوانەدا لەگەڵمان بەشدار دەبن.

تولای حاتەم ئۆغۆللاری هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ژنانی مەجلیسی پارتەکەی لەبارەى چەند پرسێکەوە بەمجۆرە دوا.

لە سەرەتاى قسەکانیدا تولای حاتەم ئۆغۆللاری وتى، پرسی سەرەکی لە تورکیا پرسی کوردە، پێویستە بەشێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت.

ئەوەشى خستەڕوو، بۆ شەرمەزارکردنی ئەم ڕەوشە زیندانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد، بۆ پشتگیری لەم چالاکییە لە تورکیا و کوردستان دایکان ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدەن، داواکانیان بریتیە لە چارەسەر دیموکراتیکی پرسی کورد و هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلان.

هاوبەشی :