فڕۆكەجەنگیەكانی داگیركەری تورك خانوویەکی لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە شارۆچكەی ماوەتی بۆردومانکرد

114
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ \ ١ \ ٢٠٢٤ ، قائیمقامی شارۆچكەی ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەڕێز (کامەران حەسەن)، رایگەیاند: “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی کردە ئامانج و تەختی زەوی کرد”.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هاوڵاتییە کەسێکی ئاساییە، لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، چونکە خاوەن ماڵەکە لە ماڵەوە نەبوون.

هاوبەشی :