سەرۆکی پێشووی سی پی تی: ئیمراڵی ناوەندێکی گۆشەگیرییە، دەبێت سی پی تی سەردانی ئەوێ بکات

94
0
هاوبەشی :

ئامادەكردنی: سەرکان دەمیرەل

سەرۆکی پێشووی سی پی تی مارک نیڤێ رایگەیاند، کە ئیمراڵی ناوەندێکی گۆشەگیرییە و زیندانیکردنی ماوەدرێژی عەبدوڵا ئۆجالان مایەی قەبوڵکردن نییە و وتی، ” بێدەنگی سی پی تی لە بەرامبەر دۆخی ئۆجالان مەترسیدارە. پێویستە سی پی تی سەرلەنوێ سەردانی ئیمراڵی بکات”.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ئیمراڵی لە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدا زیندانی کراوە و ماوەی نزیکەی سێ ساڵە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازاندرێت. بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری دژوار و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بە هیچ جۆرێک بنەماڵە و پارێزەرانی ناتوان بیبینن لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە لە ٧٤ ناوەندی جیهان بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی هاوبەش و هاوکات دەست بە کەمپینی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’ کرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا رێکخراوێکی پێشەنگ و سەرەکی کە لە پێناو کۆتاییهێان بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی داواکاری ئاراستە کراوە، کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەی سەر بە یەکێتی ئەوروپا (سی پی تی)یە کە دەتوانێت سەردانی ئیمراڵی بکات. هەروەها ئایندە و بەرپرسیارێتی گۆشەگیری زیاتر بەدەست سی پی تیەوەیە. بەڵام ئەو رێکخراوە تائێستاش راپۆرتی دوایین سەردانی خۆی بۆ ئیمراڵی لە ئەیلولی ٢٠٢٢، ئاشکرا نەکردووە و لەبەرامبەر ئەو بانگەوازانەی بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە سەرتاسەری جیهانەوە ئاراستەی دەکرێن بێدەنگە.

هەروەها جگە لە راپۆرتەکانی سی پی تی لەبارەی سەردانەکانی بۆ ئیمراڵی، ناوەرۆکی ئەو دیدارانە بەردەوام شاردراونەتەوە. ئێە لەگەڵ پارێزەری بەلجیکی بەناوبانگ مارک نێڤێ قسەمان کرد کە لە نێوان ساڵای ٢٠٠١-٢٠٠٣ و ٢٠١٠ سەردانی ئیمراڵی کردووە و سەرۆکی پێشووی سی پی تییە.

سەرۆکی پێشووی سی پی تی مارک نێڤێ وەڵامی پرسیارە هاوبەشەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات و بەرنامەی روانگەی ئەوروپای سەرکال دەمیرەلی دایەوە، کە بەرنامەکە لە کەناڵی میدیا خەبەر پێشکەش دەکرێت. مارک رایگەیاند، کە ئیمراڵی ناوەندێکی گۆشەگیرییە و وتی، هەلومەرجەکە لە ئیمراڵی مایەی قەبوڵکردن نییە و رێگەی چارەسەری دیالۆگی سییە نەک گوشار و گۆشەگیری.

مارک نێڤی دەستنیسانی کرد کە بێدەنگی سی پی تی لەبەرامبەر دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان مەترسیدارە و داوای لە سی پی تی کرد کە سەرلەنوێ سەردانی ئیمراڵی بکەن. نێڤی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای لەبارەی هێشتنەوەی درێژخایەن لە زیندان بە بیرهێنایەوە و وتی، “ئاشکرایە کە ئۆجالان زیندانییەکی رەمزی و هێمایینە و پێویستە چارەسەر بێتە ئاراوە. زیندانیکردن بۆ ماوەی درێژخایەن مایەی قەبوڵکردن نییە”.

وەڵامەکانی پارێزەر مارک نێڤێ کە ئێستا سەرۆکایەتی دەستەی نێونەتەوەیی چاودێری زیندانەکان دەکات، لە بەلجیکا بەمجۆرەیە:

وەک ئەندام و سەرۆکی سی پی تی ئێوە سێ جار سەردانی زیندانی ئیمراڵیتان کردووە کە تیایدا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیندانی کراوە و دیدارتان لەگەڵ ئۆجالان سازکردووە. دەمەوێت لە روانینی ئێوە بۆ سەردانەکان دەستپێبکەم. دەتوانێت هەندێک باس لەو قۆناغە بکەن؟

سەرباری ئەوەی ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕبووە، بەڵام ئەو سەردانانم بۆ ئیمراڵی لەبیر ناکەم. سەردانی زیندانێک کە تەنیا یەک زیندانیکراوی تێدایە ئەزمونێکی گەورە و دۆخێکی نائاساییە. لە سەر بنەمای کارکردنی سی پی تی دەبوایە ئێمە بڕیاری دیدار لەگەڵ ئۆجالن بە وردی تاوتوێ بکەین. ئەو کاتە سی پی تی دەبوو لە سەر زیندانەکانی ٤٧ وڵات کاری بکردایە. پێویستیش بوو کە سەردانی زیندانیەک بکەین کە بە تەنیا لە زیندانی دوورگەیەکدا راگیراوە، بۆ ئەو سەردانانەش هەوڵی زۆرماندا.

کاتێک من بۆ یەکەم جار چوومە ئیمراڵی، پێشتر هەندێک هاوڕێمان لە شاندی پێشوودا سەردانی ئیمراڵییان کردبوو و چاویان بە ئۆجالان کەوتبوو. واتە من لە ناو ئەو شاندەی سی پی تیدابووم کە بۆ دووەمجار سەردانی ئیمراڵی دەکرد. ئۆجالان ماوەیەکبوو بە تەنیا بوو، گۆشەگیرییەکی قورسی لەسەر بوو، هیچ پەیوەندییەکی بە دەرەوەی زیندانەوە نەبوو. کاتێک ئەومان بینی دۆخی ئەو باش نەبوو.

دەتوانن هەندێک باس لە زیندانی ئیمراڵی بکەن، بۆ نمونە بیناسازی و ئاستەنگەکانی سەردان بۆ ئەوێ؟

ئیمراڵی دوورگەیەکی بچوکە لە سەر دەریای مەڕمەرە. لە سەرەتاوە تەنیا وەک بارەگای سەربازی و زیندان بەکارهێندراوە و ئەوەش ناکۆکیەکان لە بارەی داهاتووی دوورگەکە دەخاتەڕوو.

بارەگای سەربازی کە لەوێیە زۆر گرنگە، چونکە ئەو کەسەی لە ئیمراڵی زیندانیە ئۆجالانە. ئەگەر چی پێویستە لە ژێر دەسەڵاتی سیاسی تورکیادا بێت، بەڵام لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپادایە. ئەوەش بە ئێمەی نیشاندا کە بۆ رۆیشتن بۆ دوورگەکە پێویستیمان بە هەلیکۆپتەری سوپای تورک هەیە. بە پاساوی شەپۆلی بەرزی دەریا هاتووچۆ بە کەشتی ئەستەمە.

ئێمە بەردەوام بە هەلیکۆپتەری سەربازی چووینە ئیمراڵی. کاتێک بۆ یەکەم جار ئۆجالانمان بینی، ئەو بە تەنیا و لە ناو گۆشەگیریدابوو. بە باشی یەکەم سەردانم لەبیرە، من خۆی سێ جار چوومە ئەوێ. لە هەموو سەردانەکاندا ئەوەی دەیویست قسە بکات ئۆجالان بوو، بەهۆی گۆشەگیری لەسەر ئەو، پێویستی بە قسەکردن و راگۆڕینەوە هەبوو. زۆر شتی بۆ ئێمە باس دەکرد.

‘بەهۆی گۆشەگیرییەوە پێویستی بەوەبوو لە رێگەی قسەکردنەوە پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە ساز بکات’

هەوڵوێستی ئۆجالان لە بەرامبەر ئێوە چۆن بوو و باسی چی دەکرد؟

یەکەم تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشی ئەو بریتیبوو لەوەی کە بەردەوام دەیویست قسە بکات و ئەوەی بە پێویست دەزانی. بە منی وت، کە ئەو لەگەڵ باڵندە بچوکەکان قسە دەکات. بە راستیش هەوڵی دەدا قسە بۆ باڵندەکان بکات. هەربۆیە سەردانەکانی ئێمە دەرفەتێک بوو بۆ ئۆجالان تا لەو رێگەوە پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە ساز بکات. لەبەر ئەوە دەکرا درک بە دۆخی ئەو بکرێت.

نەک لەبارەی خۆیەوە، بەڵکوو لەبارەی گەلەکەیەوە نیگەران بوو

زۆر شت هەبوون کە دەیویست باسیان بکات، بەڵام ئەو نەک لەبارەی خۆیەوە، بەڵکوو لە بارەی گەلەکەیەوە نیگەران بوو. ئەمە گەورەترین تایبەتمەندی ئەوبوو. واتە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئۆجالان زۆر کەس باسی دۆخی خۆی دەکرد، زیاتر باسی دۆخی گشتی دەکرد. زۆرتر دەیویست باسی دۆخی سیاسی گشتی بکات. چونکە دەیزانی کە زیندانییەکی سیاسیە.

لە دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان گەورەترین شت کە کاریگەری لەسەر ئێوەدانا جی بوو؟

لەسەردانەکانمانادا ئەوەی زیاتر کاریگەری لەسەر من دانا ئەوەبوو کە ئۆجالان زۆر باسی لە هەلومەرجی زیندانیبوونی خۆی نەدەکرد. زیاتر باسی لە گەلی کورد و پەکەکەی دەکرد. ئەو هەڵوێستەی ئۆجالان زۆر سەرنجڕاکێش بوو، لەبەر ئەوەی زیندانیەکان زیاتر گلەیی و گازندە لە دۆخی سیاسی ناکەن، زیاتر قسە لە سەر دژوارییەکانی خۆیان و ژیانی رۆژانە دەدوێن و باسی ئەو بابەتانە دەکەن. لە دیدارەکانماندا لەگەڵ ئۆجالان دۆخێکی تەواو پێچەوانە هەبوو. ئەو هەڵوێست و مامەڵەیە بۆ ئێمە زۆر گرنگبوو.

‘داوامان کرد ئۆجالان بگوازرێتەوە بۆ زیندانێکی دیکە’

بەدیلگیرانی ئۆجالان لە ئیمراڵی پێدەنێتە ساڵی ٢٥ەمینەوە. لە ئیمراڵی تێپەڕاندنی ئەو هەموو ساڵە دەبێت زۆر دژواربێت، وانییە؟ بە دڵنیاییەوە ئەوە هەرگیز ئاسان نییە. بە روونی بڵێم، لە سەرەتادا من و هاوپیشەکانمان بیرمان دەکردەوە کە کۆتایی بە گۆشەگیری لەم دوورگەیە دەهێنن. لەبەر ئەوە، بڕوامان وابوو کە کاربەدەستانی تورک بە ئەگەری زۆر ئۆجالان دەگوازنەوە بۆ زیندانێکی دیکە لە وشکانی. بەڵام ئەوە جێبەجێ نەکرا. دوای ماوەیەکی دیاریکراو بینیمان کە زیندانەکە گەورە کراوە و چەند زیندانیی دیکە گواستراونەتەوە بۆ ئەوێ.

‘ئیمراڵی وەک شوێن بۆ زیندان گونجاو نییە’

ئێوە دەڵێن شوێنی ئیمراڵی بۆ زیندان گونجاو نییە، ئایا خۆی لە خۆیدا دەبێتە ناوەندێکی گۆشەگیری؟

بەڵێ ئەمە دۆخێکی زۆر ئاشکرایە. بۆیە ئێمە هەر لە سەرەتاوە بیرمان کردەوە و داوامان کرد ئۆجالان بگوازرێتەوە بۆ زیندانێک لە وشکانی و لە دەرەوەی دوورگەکە.

دەوڵەتی تورک داواکەی ئێوەی قەبوڵ نەکرد؟

نا. کاربەدەستانی تورک نەیانویست ئەوە بکەن و قەبوڵیان نەکرد.

بەردەوامی زیندانی کردنی ئۆجالان کە زیندانییەکی رەمزی و هێمایینە، کێشەی کورد کە ناکرێت نکۆڵی لێبکرێت، دەهێنێتە ئاراوە’

لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا لە دۆخی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە. ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ئۆجالان بەردەست نییە. ئۆجالان کە بە تەواوەتی لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی بێ بەشکراوە، گۆشەگیرییەکی رەهای بەسەردا سەپێندراوە. ئێوە چۆن هەڵسەنگاندن بۆ گۆشەگیری سەر ئۆجالان دەکەن؟

لەو بڕوایەدام کە دەبێت ئێمە هەردوو لایەنەکە لەیەکتر جیابکەنەوە. لەلایەکەوە هەلومەرجی گۆشەگیری هەیە کە ئێوە باستان کرد. لە راستیدا من لە نزیکەوە بەدواداچوونم بۆ پەرەسەندنەکان نەکردبوو، ماوەی چەند ساڵە لە نزیکەوە چاودێریم نەکردووە. بەڵام تا دێت گۆشەگیری دژوار دەبێت و قورستر دەبێت، گومان لەوەدا نییە.

بەتایبەتی لە بابەتی درێژخایەنبوونی ماوەی راگرتن لە زیندان، یاساکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە بارەی دۆسیەکەوە بە روونی ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت گۆشەگیری و ماوەی درێژی راگرتن واتاداربن.

ئایا ئێستاش واتایەک بۆ راگرتنی ئەو بۆ ماوەی ئەو هەموو ساڵە لە زینداندا هەیە؟ ئەم پرسیارە، بابەتێکە کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە چوارچێوەی ماوە درێژەکانی راگرتندا هێناویەتە ئاراوە. ئەوە نەک هەربۆ ئۆجالان، بۆ زیندانیانی دیکە لە تورکیاش و شوێنەکانی دیکەش رێیتێدەچێت و ئەوانیش دەگرێتەوە. لەبارەی ئۆجالانەوە کە وەک زیندانییەک کە قورسایی هێمایینی ئەو نکۆڵی لێناکرێت، ماوەی درێژ و بەردەوامی زیندانیکردنی ئەو کێشەیەکی هێناوەتە ئاراوە، کە نکۆڵی لێناکرێت. ئەمە دۆخێکی زۆر ئاشکرایە.

‘گۆشەگیری ماوەدرێژ دەکرێت بگۆڕدرێت بۆ ئەشکەنجە’

دەتوانین بڵێین کە گۆشەگیرییەکی درێژخایەنی بەو جۆرە گۆڕدراوە بۆ ئەشکەنجە؟

گۆشەگیری چەندە درێژخایەن بێت، ئەوەندە لە دژی شکۆمەندی مرۆڤەکان وەک پێشێلکارییەک قەبوڵ دەکرێت. هەڵبەت ئێمە دەتوانین گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان وەک ئەشکەنجە دابنێین.

‘بێدەنگی سی پی تی مایەی نیگەرانییە’

وەک ئێوە دەزانن تاکە رێکخراوێک کە مافی سەردان بۆ ئیمراڵی هەیە سی پی تییە. لە دوایین جاردا لە ئەیلولی ٢٠٢٢ سەردانی ئیمراڵی کرد. سەرباری ئەوەی کاتی بەسەردا تێپەڕبووە و سەرەڕای هەموو داواکارییەکانی کوردان، هێشتا راپۆرتەکە ئاشکرا نەکراوە. ئێوە هەڵوێستی سی پی تی لە بەرامبەر ئیمراڵی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

نکۆڵی لە رۆڵی سی پی تی ناکرێت، بەڵام ئەرکەکەشیان دژوارە. نکۆڵی لێناکرێت لە بەر ئەوەی دەبوایە دۆخی ئۆجالان لە دەرەوەش چاودێری بکرێت. ئۆجالان خاوەن تایبەتمەندی زۆر گرنگە کە بۆ جیهانی دەرەوەی رابگەیەنێت. هەربۆیە هەم بۆ ئۆجالان و هەمیش بۆ پارێزەر و خزمەکانی کە دەیانەوێت ئەنجامی سەردانەکان بزانن، ئەو دۆخە زۆر دژوارترە، کە ئێمەش چاودێری و تێبینی ئەوەمان کرد.

ئەوەی لە تێبینیەکانت فێربووم دوایین سەردانی ساڵی ٢٠٢٢ بوو و هێشتا ڕاپۆرتەکە بڵاونەکراوەتەوە. ئەم دۆخە گەل نیگەران دەکات. لەبەر ئەوەی ئەم بێدەنگییە سی پی تی هەندێک تێکەڵبوون دەخاتە مەترسییەوە.

بەبێ وڵامی تورکیا، سی پی تی ناتوانێت ئەو ڕاپۆرتە بڵاوبکاتەوە، وایە؟

نەخێر، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە کاتێک ڕاپۆرتەکان لە نێوان سی پی تی و تورکیادا تەواو دەبن، ئەمە ناتوانرێت ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەکە نەبێت. گرێبەستی هاوشێوە لەگەڵ هەندێک وڵاتدا کراوە. بەڵام زۆرێک لە وڵاتان ئەم جۆرە هاوپەیمانیانە قبوڵ نەکردووە. هیچ ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەگەڵ بەلجیکادا نییە.

ئایا پێویستە ئەم ڕێبازە لە دۆسیەی عەبدوڵا ئۆجەلان جیاواز بێت؟

دۆخی ئۆجالان لە ڕووی دیدارەوە کەمێک جیاوازە. بێگومان سەردانەکەی سی پی تی بۆ ئێمرالی زۆری پێناچێت. سەردانەکانی سی پی تی هەندێک جار ١٠ یان ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام دۆخەکە بۆ ئۆجالان وەک یەک نییە. سەبارەت بە سەردانی ئیمرالی دەزانین چ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت و چ سەردانێک دەکرێت. لە ئەنجامدا لەم حاڵەتەدا ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە خێراتر دەبێت. بەڵام گرنگە دەسەڵات بە زووترین کات وەڵام بداتەوە.

ڕۆڵی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە هەلومەرجی زیندانیکردنی ئۆجالاندا چییە؟

پێم وایە ئەنجوومەنی ئەوروپاش سوودمەند دەبێت لە ڕاپۆرتەکانی سی پی تی سەبارەت بە ئیمرالی. سی پی تی یەکێکە لە دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا. ئەنجوومەنی ئەوروپا; ڕێکخراوێکی گەورەیە کە جگە لە سی پی تی، لە لیژنەی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەرلەمان و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پێکدێت. سەرجەم دامودەزگاکان بارەگایان لە شاری ستراسبۆرگ و لە نزیکەوە کاردەکەن. سی پی تی ڕێکخراوێکی ئەنجوومەنە کە لە مەیداندایە. لەم ڕووەوە، ئەو کارانەی کە سی پی تی ئەنجامی دەدات، جیا لە کاری دادگا، کاریگەری لەسەر کارەکانی لیژنەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا هەیە، کە دەتوانێت هەڵوێستی هەبێت بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە سی پی تی بڵاوی کردووەتەوە. لەم ڕووەوە، پێویستە ڕاپۆرتەکانی سی پی تی لەلایەن ئۆرگانەکانی تری ئەنجوومەنەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.

“سی پی تی ڕێکخراوێکی سیاسییە”

پێتوایە هەڵوێستی سی پی تی بەرامبەر ئۆجالان و ئیمرالی سیاسییە یان دەکرێ بگوترێ گوشاری سیاسی لەسەر سی پی تی هەیە بۆ دۆخی ئۆجالان؟

بە دڵنیاییەوە سی پی تی ڕێکخراوێکی سیاسییە. ئێمە لە لایەن لیژنەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا هەڵدەبژێردرێین. کەواتە ئێمە ڕێکخراوێکی سیاسیین. لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی ئەوروپا، ئەکتەر زۆرن بۆ ئاسانکاری یان ئاڵۆزکردنی کاری دامەزراوەکانی وەک سی پی تی. ئەمە زۆر ئاشکرایە.

“سی پی تی تەواوە لە جێبەجێکردنی کارەکانی، ئەوە ڕاستییەکە”

باشە ئایا نابێت سی پی تی بەپێی دەستوورەکەی ڕێز لە زۆرێک لە پرسەکانی مافی مرۆڤ بگرێت؟

پێم باشە. وەک ئەندامێکی پێشووی سی پی تی هەستم بەگوشارێکی زۆر نەدەکرد لە دەرەوە. ئەوەی هەستمان پێکرد ئەو سکاڵایانە بوو کە لە پارێزەران و ئەندامانی بنەماڵەکانەوە وەرماندەگرت و لەبەرچاومان دەگرت. ڕوونە کە ئەنجوومەنی ئەوروپا پێویستە سەرچاوەی پێویست بۆ ڕێکخستن و زیادکردنی ژمارەی سەردانەکانی سی پی تی دابین بکات. بێگومان ئەمە داواکارییەکی ڕەوایە. لە دەرەوە وا دیارە سی پی تی بە خێرایی ناجووڵێت و پێویستە زۆرتر بگاتە ئەوێ. ئەمە بابەتێکە کە نکۆڵی لێناکرێت.

‘دەبێت جارێکی تر سی پی تی بچێتە ئیمرالی”

بۆ گۆڕینی بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجەلان و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرییەکەی چی بکرێت؟

پێویستە سی پی تی جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ئیمرالی و سەردانێکی نوێ بکات. وە ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە کاتی خۆیدا ئاشکرا دەبن، ئەگەر ئەوەندە ڕوون بن کە گۆشەگیری و هتد هەی شەرمەزاری بکەن، پێویستە ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن بریکارە دەرەکییەکانی وەک ئەنجوومەنی ئەوروپا بەکاربهێنرێت. لە لایەکی ترەوە ئەگەر ویستت ڕووبدات. سی پی تی ئامرازێکی هەیە بە ناوی Public Disclosure کە دەتوانرێت لە ساتێکی دیاریکراودا بەکاربهێنرێت. لێدوانی گشتی سەبارەت بە هەندێک وڵات و بەتایبەتی سەبارەت بە تورکیە دراوە.

ئەگەر پرسەکە ئەوەندە گرنگ بێت، سی پی تی دەتوانێت بەیاننامەیەکی گشتی دەربکات. بەڵام بەس نازانم، ماوەیەکی زۆرە لە سی پی تی نەماوم. کەواتە، ئێستا ناتوانم پێتان بڵێم کە دۆخی باسەکە لە سی پی تی چییە.

دەتەوێت چی بڵێیت دەربارەی ڕۆڵی ئۆجالان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد، ئایا گۆشەگیری بەشێکە لە شەڕی دژی گەلی کورد؟

بێگومان گۆشەگیری و پێگەی ئۆجالان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە. ڕوونە کە لە نێوان ڕۆڵی ئۆجالان وەک ڕێبەر و نوێنەری پەکەکە و مەرجەکانی دەستبەسەرکردنی ساڵانێکە ڕووبەڕووی بووەتەوە. ئێمە پێش قۆناغی دیالۆگ بۆ گفتوگۆی ئاشتی لەوێ بووین. پاشان دانوستانەکان بە ئاشکرا دەستی پێکرد. لەو کاتەدا تورکیە کاندیدێکی بەهێزیش بوو بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا. بۆیە ڕەنگە ڕاپۆرتەکانی ئێمە لە ئیمرالیەوە لە ڕاستەوە کاریگەری لەسەر هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی تورکیا لەو کاتەدا هەبووبێت. لەو کاتەدا، چونکە تورکیە ئەم پرۆسەیەی لەناوبرد. پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپای کردووە و یەکێتی ئەوروپاش پشتیوانی تورکیای کردووە. دانوستان لەگەڵ پەکەکە کۆتایی هات.

“کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت ڕۆڵێک بگێڕێت بۆ ئازادییە مەدەنییەکان”

نیلسۆن ماندێلا سەرۆکی ئەفریقای باشوور دوای ٢٧ ساڵ لە دیلێتی ئازاد کرا. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە ئازادی ماندێلا. ئایا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت ڕۆڵی خۆی لە ئازادکردنی ئۆجالاندا بگێڕێت؟

بەڵێ بێگومان لەبەرئەوەی زیندانیەکی سەمبۆلیکە، ئەوە ڕوونە کە چارەسەری سیاسی چارەسەرێکی ڕەوا و گرنگە. ئەمە چارەسەرێکە، بەڵام هێشتا دەبێ لەگەڵ چوارچێوەی باسەکەدا ڕاست بێت. ئەم دۆخەت بەراورد کرد بە باشووری ئەفریقا. لە کاتێکدا لە باشووری ئەفریقا، سەرۆکی حکومەتی ئەو کاتە، فرێدریک دە کلەرک، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانوستان و یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە. ڕازی بوو بەدواداچوون بۆ چارەسەرەکە بکات. ئەمە لە تورکیە وا نییە.

“پرسی ئۆجالان هێشتا پرسێکی سیاسییە”

هاوپیشەتان، یەکێک لە بەرپرسەکانی پێشووی سی پی تی، ماورۆ پاڵما، وتی کە پرسی ئۆجالان پرسێکی سیاسییە و چارەسەرەکە دەبێت سیاسی بێت. ئایا ئێوە بەشداری ئەمە دەبن؟

بەڵێ, بێگومان. بە بڕوای من ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ ئۆجالان تێیدا ڕاگیراوە و هەلومەرجی ئیمرالییە ئەم دۆخە زیاتر ئاشکرا دەکات. بە واتایەکی تر، زیندانییەکی ئاسایی ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە نابێتەوە کە ئۆجالان تێیدایە و تاکە کەسێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخانە دەبێتەوە، ئۆجالانە. هۆکاری ئەم دۆخە درێژخایەنە ئەوەیە کە پرسی ئۆجالان هێشتا پرسێکی سیاسییە.

“ئازادی بۆ هەڵمەتی ئۆجالان گرنگە”

لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا، هەڵمەتێکی جیهانی لە ٧٤ ناوەندی جیهان دەستیپێکرد و داوای “ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد”ی دەست پێکردووە.

دەتەوێت چی لەسەر ئەم هەڵمەتە بڵێیت و پەیامێکتان هەیە بۆ ئازادکردنی ئۆجالان؟

من پێم وایە کە هەڵمەتێکی لەو شێوەیە گرنگە و پێویستە جێبەجێ بکرێت. وەک پێشتر وتوومە و هاوکارانیشم ڕایانگەیاندووە، ڕوونە کە چارەسەری سیاسی بۆ پرسی ئۆجالان مومکینە و گرنگە.

“ڕێکاری ڕاگرتنی چاوەڕوان نەکراو و درێژخایەن قبوڵ ناکرێت”

وەک پێشتر وتم دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەڵێت دەستبەسەرکردنی کاتێکی نادیار نابێتە وڵام. لە دۆخێکی وادا دادگا بە ڕوونی ڕایگەیاند کە پێویستە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە. لەم ڕووەوە زۆر ڕوونە کە لە دۆخی ئۆجالاندا پێویست بە چارەسەر هەیە. پرۆسەی داخستنی نادیار و درێژخایەن جێگەی قبوڵکردن نییە.

“چارەسەر لە فشار و گۆشەگیریدا نییە، بەڵکو لە گفتوگۆی سیاسیدایە”

من پێم وایە چارەسەر لە سەرکوت و گۆشەگیریدا نییە، بەڵکو لە گفتوگۆی سیاسیدایە. دەبێت چارەسەرێک لە ڕووی دیالۆگێکی سیاسی دروست بکرێت. سی پی تی یەکێکە لە دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا. ئەنجوومەنی ئەوروپا دەتوانێت بەشداری بکات لە چارەسەرێکی لەو شێوەیە.

نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئەوروپا دەتوانن بۆ چارەسەری گوشار دروست بکەن

ڕەنگە کێشەکە بە تەواوی لەو شوێنە بێت کە سەرچاوەی گرتووە. نازانین بۆچی، سەرەڕای هەموو داواکارییەکانی کورد، ئەنجوومەنی ئەوروپا لە بەرامبەر مەرجەکانی گۆشەگیریدا هەنگاو نانێت و بێدەنگە. پێموایە گرنگ دەبێت هاوکاری دروست بکرێت لەسەر ئاستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئەوروپا. کاتێک ئۆرگانێکی نێودەوڵەتی پێکەوە گوشار دروست بکەن، ئەم هەڵوێستە دەتوانێت دینامیکییەکی ئەرێنی دروست بکات کە زەمینە بۆ چارەسەری سیاسی بکاتەوە.

بە پێچەوانەوە تورکیا هێشتا دەیەوێت ئۆجالان وەک “تیرۆریست” لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە سەیر بکرێت.

پێویستە خەڵک سەیری مێژوو بکەن. تۆ باسی نێڵسۆن ماندێلات کرد. بزووتنەوەی ANC بە سەرۆکایەتی ماندێلا لەو کاتەدا بە بزووتنەوەیەکی تیرۆریستی دادەنرا. بەڵام ئێستا کەس ئەمەی لەبیر نەماوە. لەبیرمان چوو، چونکە مێژوو ئەو جۆرە شتانە لەبیر دەکات. بزووتنەوە سەربەخۆکان زۆرتر لە سەرەتادا لەلایەن هەندێک کەسەوە وەک بزووتنەوەیەکی تیرۆریستی دەناسران و بە جێگەی نیگەرانی دادەنران. بەڵام ڕەنگە ئەم پێناسەیە بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕێت.

“خاوەندارێتی کردن لە ئۆجالان زۆر گرنگە”

لە کۆتاییدا ئایا شتێک هەیە کە حەز بکەیت زیادی بکەیت؟

شتێکی دیکە کە سەرنجی ڕاکێشام ئەوەیە کە سەفەربەری و پشتیوانی لە ئۆجالان ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە. ئەمە هێزێکی گەورەیە. ئەم هەڵمەتە زۆر کاریگەری لەسەر من هەبووە.

باسی سەفەربەری دەکەیت بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان؟ پێت وایە داواکاری و چالاکییەکان بۆ ئازادکردنی ئۆجالان بەردەوام بێت؟

بەڵێ، چونکە من پێموایە دیسان چارەسەری سیاسییە، زۆر گرنگە بزووتنەوەیەک لە پشت ئۆجالانەوە هەبێت. ئەگەر بزووتنەوەیەک لە پشتیەوە نەبێت، ئەگەری چارەسەری سیاسی زۆر کەم دەبێتەوە.

مارک نێڤێ کێیە؟

پارێزەر مارک نیڤێ سەرۆکی ئەنجوومەنی چاودێری ناوەندی زیندانە نەتەوەییەکانی بەلجیکایە، شارەزایەکی ناسراوە لە بواری سزادان و زیندان و مافی زیندانییەکان. مارک نێڤ کە هاوکات پارێزەرە لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی دەستەی زیندانەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و پارێزەرانی بێ سنوورە. مارک نێڤ لە بواری شارەزایی خۆیدا وانەبێژ بووە، بەتایبەتی لە زانکۆی لیێج لە بەلجیکا و لە چەندین زانکۆدا.

مارک نێڤێ بەشێکی زۆری ژیانی پیشەیی خۆی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠١١ لە لیژنەی ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی (سی پی تی) بەسەر بردووە. لەم ماوەیەدا سەرۆکی سی پی تی بووە. سەردانی ئیمرالیی و سەدان زیندانی لە سەرانسەری جیهاندا کردووە، لە نێویاندا زیندانەکانی تورکیاش.

هاوبەشی :