هەپەگە: لە شاخی ئامێدی ٢ داگیرکەر بە سزاگەیەندران

122
0
هاوبەشی :

 

هەپەگە رایگەیاند کە لە شاخی ئامێدیی رۆژئاوای زاپ لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا دوو سەربازی داگیرکەر سزادراون. هەپەگە هەروەها داوای لە رای گشتی کرد کە گوێ لە درۆکانی سوپای تورک نەگرن.

هەپەگە رایگەیاند، “سوپای تورکی داگیرکەر ٢٠ی کانونی دووەم بە دوو راگەیەندراوی جیاجیا بانگەشەی کردووە کە لە هەڕێمی گارە ٩ و لە هەرێمی زاپ ١٠ گەریلامان زیانی گیانیان بەرکەوتووە. دوابەدوای پەیوەندیمان لەگەڵ سەرجەم فەرماندەکانمان دەرکەوت کە سوپای تورکی داگیرکەر بە تەواوەتی درۆی کردووە و بانگەشەکانی ناڕاستن. لە بۆردومانەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا کە لە خوارەوە بە وردی خستوومانەتەروو، هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانمان نەوکەوتووە. سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەم دواییەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گورزی قورسی بەرکەوتووە و هەژاوە بە هەی درۆ هەوڵ دەدات رای گشتیی بخەڵەتێنێت و ورە بۆ هێزە فاشیستەکان بگەڕێنێتەوە. سوپای تورکی داگیرکەر لەبەر ئەوەی بێچارە و دەستەوەستان بووە دەستی بە درۆ کردووە، هەربۆیە نابێت کەس گوێ بۆ ئەو درۆیانە بگرێت”.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە؛

“لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ

١٨ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ١٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

٢١ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٨:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا کە بە دەوری ئۆتۆمبێلێکی سەربازیەوە کۆببونەوە. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٧ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١٦ی کانونی دووەم تا ٢٣ی کانونی دووەم لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سیان، شاخی رەشید، شاخی سیسەر، زێڤکێ، سێدار ١٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شاخی جودی، شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٩ جار، لە هەرێمی خواکورک شاخی بەربزین، دۆڵی بەربزین، چەمی لۆلاین، کوچا خەجەرێ، گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف و کۆلیت ١٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی دەرگەلێ، شێلازێ، سەرێ مەتینا ٤ جار، لە هەرێمی زاپیش گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم جارێک؛ بە گشتی ٤٥ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٠ و ٢١ی کانونی دووەم هەرێمەکانی زاپ و خواکورک بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران”.

هاوبەشی :