هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی ڕێكخستنەكانی بەریتانیا ئامادەكاری نانخواردنی بەیانی و بەشداری ناردنی پۆستكارت بۆ ڕێبەرایەتی بەڕێوەبرد

80
0
هاوبەشی :

دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە 2024/01/21 تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان. ڕێكخستنەكانی بەریتانیا بەشداری دوو چالاكی كرد لە ناوەندی كۆمەڵەی كوردی لە هارینگەی لە لەندەن.

هەڤاڵانی ڕێكخستنەكانی لەندەنی تەڤگەری ئازادی لە ئامادەکاری یەکی باشیان. كرد بوو بۆ ئامادەكردنی نان خواردنی بەیانی بۆ نزیكەی ١٥٠ كەس بەشیوازێكی سەرنجڕاكێش، هەڤاڵان نانخواردنی بەیانیان پێكەوە لەگەڵ هەڤاڵان و وڵاتپاریزانی هەر چوار بەشی كوردستان و دۆستانی گەلی كورد بە كاتێكی خۆش بەسەر برد
دواتر هەموو ئامادەبوان دوای نان خواردن و بەیەک شادبونەوەیان پێكەوە خۆیان ئامادەكرد بۆ چالاكی پۆستكارت ناردن لەڕێی پۆستەوە بۆ ڕێبەری گەلی كورد لە دورگەی ئیمڕاڵی.

هاوبەشی :