بەگوێره‌ى ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەهەماهەنگیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات.

80
0
هاوبەشی :

رۆژنامەیه‌كی توركیی: سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەهەماهەنگیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدەدات

ڕۆژنامەی “دەیلی سەباح”ی تورکیی لەڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردوە، لەئێستادا سوپای تورکیا بەکرداری ناوچەیەکی دابڕاوی بەقوڵی 15بۆ 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروستکردوە، ئاشکراشیکردوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەهەماهەنگیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدەدات.

ڕۆژنامە تورکییەکە لەڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، “سوپای تورکیا لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “چنگ قفڵ”و لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بەدرێژایی 620 کیلۆمەتر کە دەکاتە 385 میل، ڕێگه‌ی سەربازیی لەناوچەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دروستکردوە.

 

دەشڵێت:”هەماهەنگییەکی گەورە لەنێوان ئەو دوو لایەنە لەبواری سیاسیی‌و سەربازییدا هەیە، بەڵام چاوەڕوانییەکانی تورکیا سەبارەت بەدروستکردنی هاوبەشییەکی هاوشێوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دژ بەپەکەکە بەدینەهاتوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای گرژییەکانی نێوان یەکێتیی‌و تورکیا، بەڵام ئەنکەرە نایەوێت بەتەواوەتیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتییدا بپچڕێنێت، لەبەرئەوەی هەردولا سود لەبەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەبینن، جگەلەوەی ئەو پارتە هێشتا لایەنێکی کارای ناو حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

هاوبەشی :