ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت: تێکشکانی داگیرکەری

122
0
هاوبەشی :

کاوە تۆڵهەڵدان ، بەهدینان ، فوڕات نیوز

لەگەڵ هەر ئۆپراسیۆنێکی گەریلا داگیرکەرانی تورک بەرەو تێکشکان دەچن. لە هەمان کاتدا لە هەر ئۆپراسیۆنێکدا هێزەکانی گەریلا ئەزمونیان زیاتر دەکەن و ئەنجامی گەورەتر بەدەستدەهێنن.

لە قۆناغی پاییز-زستاندا دەرفەتی ئەنجامدانی چالاکی بەرفراوان لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە زیاتر دەبن. ئەوەش لە قۆناغی دوو مانگی رابردوودا بە روونی خراوەتەڕوو. لە مەتینا، زاپ وخواکورک ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بەرفراوان ئەنجامدران و سوپای تورک زیاتر لە ١٠٠ کوژراوی هەبوو. بەهەمان پێرفۆرمانس و بە ئەزمونوەرگرتن لە ئۆپراسیۆنەکانی رابردوو، هێزەکانی گەریلا جارێکی دیکە لە ١٢ی کانونی دووەمدا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکیان ئەنجامدا. کاریگەری ئەو ئۆپراسیۆنە نەک هەر لە هەرێمەکە، لەسەرتاسەری جیهان و بە تایبەتی لە تورکیا زۆر ئاشکرا دەرکەوت. ئەمەش بەو واتایەیە کە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتووانە بە شێوەی سەردەمیانە ئەنجامدراوە.

ناوی هەڵمەت لە ئۆپراسیۆنەکە نرا

ئەو ئۆپراسیۆنە لە ژێر ناوی گیانبەختکردووی نەمر هەڵمەت دێرەلوک ئەنجامدرا. گەریلا هەڵمەت لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییدا کە گورزێکی گەورەی لە داگیرکەران وەشاند و شەهیدبوو. گەریلا هەڵمەت رۆڵەی زاپ و دێرەلوک بوو. هەر لەو هەرێمە گەورە ببوو و بەرگەی ئەوەی نەگرتبوو کە داگیرکەری لە سەر خاکەکەی ببینێت. لەبەر ئەوە و لەپێناو سەندنەوەی تۆڵەی هاوڕێکانی، بەشداری لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کردبوو. ئەو خاوەن هەڵوێستێکی روون بوو، رقی زۆری لە دوژمن هەبوو. تا کۆتایی بڕوای بە سەرکەوتن هەبوو و پەیوەستبوو پێوەی. بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی گەریلا هەڵمەت و بۆ سەندنەوەی تۆڵەی ئەو، ئۆپراسیۆنەکە ناوی ئەوی لێنرا. یانیش سەرکەوتنی ئەو ئۆپراسیۆنە بابەتێک بوو کە پەیوەست بوو بەو ناوەوە.

بزوتنەوەی ئازادی رایگەیاندبوو

بەرێوەبەرانی بزوتنەوەی ئازادی زۆر جار هەڵوێستی گەریلاکانیان لە بەرامبەر داگیرکەری راگەیاندبوو. فەرماندەکانی ناوەندی پاراستنی گەل وتبوویان: “یان ئەو سەربازە داگیرکەرانە لێرە دەڕۆن، یاخود دەمرن”. لە راستیدا لەم ئۆپراسیۆنانەی ئەم دواییەدا ئەوە زۆر بەڕوونی ئاشکرا بوو. شەپۆلێکی بەرفراوانی چالاکی گەریلا بە گژ داگیرکەردا چووەوە و تەفروتونای کردن. بەتایبەتی ئۆپراسیۆنی ئەم دواییە لە شاخی ئامێدی وەک زلـلەیەک لە روخساری سیستمی فاسیست درا و تووشی شۆکی کرد.

قەڵاکانی بەرخودانی ئامێدی

دەزانرێت کە هەرێمی ئامێدی سەر بە زاپ ماوەی سێ ساڵە لە بەرخوداندایە. یاخود ئەو چالاکیانەی ئەنجامدراون، کتوپڕ نەهاتوونەتە ئاراوە. هەبوونی گەریلا لەو هەرێمە هەرگیز کەم نەبووەتەوە و باڵادەستی نەوکەتووەتە دەست دەوڵەتی تورک. لەو هەرێمە و لە هەموو شاخێکدا قەڵای نەبەزیوی بەرخودان بوونی هەیە. قەڵای بەو جۆرەن کە سوپای داگیرکەر لە بەرامبەریاندا بێهێز بووە و لە تەنگوچەڵەمەدایە. ئێمە باش دەزانین، لە ساڵانی رابردوو بڕوانرێت ئەوە دەبینرێت کە جموجۆڵی هێزەکانی گەریلا بەردەوام هەبووە و باڵادەستیەکی بێکەموکوڕی لەسەر هەرێمە هەیە. لە بنەڕەتدا ئەوەی ئەو هەرێمانە قوفڵ بووە، خودی سوپای تورکە.

تاکتیکی داهێنەرانە رێکارەکانی داگیرکەرانی بێ واتا کرد

ئۆپراسیۆنی شەهید هەڵمەت دێرەلوک بە شێوەیەکی زۆر پلانبۆدانرا ئەنجامدرا. پلانی ئۆپراسیۆنەکە هەم تێگەیشتنی گەریلا، بەرەوپێشبرندی تاکتیک و گرتنەبەری داهێنەری لە دۆخی دژواردا، زۆر بە شێوەیەکی ورد ئەنجامدرا. سەرجەم فاکتەرەکانی سەرکەوتنی شەڕ بە رێکوپێکی جێبەجێ کران. گەریلا پێرفۆرمانسێکی زۆر بەرزی هێرشبەری نیشاندا. لە بنەڕەتدا ئەو شتانەی کە لە ساڵانی دواییدا دەیانبینین، بەرهەمی پڕۆژەی سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوەی هەپەگە و یەژاستارە کە لەم دواییەدا گەیشتووەتە لوتکە.

لەم ئۆپراسیۆنەدا بەرەوپێشبردنی تاکتیک زۆر بابەتێکی یەکلاکەرەوەیە. بە تایبەتی سەرباری تەکنەلۆژیا، مین و تەلبەند بەڵام هیچ کاریگەرییەکان لەسەر هێزەکانی گەریلا بۆ چوونە ناو سەنگەرەکان دانەنا و هەموو ئەوانەیان تێپەڕاند. یاخود لێرەدا شارەزاییەک هەیە. بەم جۆرە دەچێتە ناو سەنگەرەکان و هەر لە ساتی یەکەمی دەستپێکردنی هێرشەکەوە نیوەی سەرکەوتن مسۆگەر دەکرێت.

رۆحی تیمە هەماهەنگەکان

بابەتێکی دیکە کە لەم چالاکیەدا خرایەڕوو، ژمارەی زۆری تیمەکانی گەریلا و هەماهەنگی نێونایانە. هەپەگە و یەژاستار لەو ئۆپراسیۆنەدا بە ژمارەیەکی زۆر لە تیمە پسپۆڕەکان ئەم چالاکیەیان کرد. لێرەدا بابەتی هەماهەنگ زۆر لەپێشە. بە شێوەیەکی هاوکات هێرشکردنە سەر داگیرکەری یەک لە فاکتەرە گرنگەکانی ئەم چالاکیە بوو. بە تایبەتی شێوەی لێدانی وەک هەرورەبروسکە کە دوژمن دەتاسێنێت زۆر یەکلاکەرەوەیە. ئەوەش دەریدەخات کە پرۆژەی هەپەگە و یەژاستار، بۆ سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

دژواریشیەکانیش نەبوونە بەربەست

چالاکی لەناو هەلومەرجی دژواردا ئەنجامدرا. لەلایەکەوە دۆخی کەشوهەوای سارد و رەشەبا و لەلایەکی دیکەشەوە گەمارۆی توند و بەرفراوانی هێزەکانی پەدەکە کە ئامانجی ئەوەی سەرجەم رێگەکانی لۆجستیکی دابخات، لە ئارادایە. لەو بارودۆخەدا چالاکیەکی لەو ئاستەدا بابەتێکی ئاسایی نییە. سەرباری ئەوانەش، هێزەکانی گەریلا ئەوەیان لە خۆیان نەکردە بەربەست و ئەرکی پاراستنی خاکی کوردستانیان بە پێداگرییەوە جێبەجێ کرد. بەڵام ئێمە دەبینین کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و راگەیاندنی شەڕی تایبەتی ئەو بەزین وشکستەی سوپاکەیان بە دۆخی کەشوهەواوە دەبەستنەوە. لە بنەڕەتدا ئەوەی لە قوڕگیاندا ماوەتەوە و ناتوانن بیهێننە سەر زمانیان ئەوەیە کە سەربازەکانیان بێ ئیرادەبوون و ناتوانن شەڕ بکەن. ئەو دیمەنەی لە هەرێمکەدا سێ ساڵە نەخشێندراوە لەمڕۆدا زۆر بە روونی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەبێت.

لە ئەنجامدا ئەو شاخەی کە لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە کرابووە ئامانج، بە تەواوەتی لە دوژمن پاککرایەوە و سەنگەرەکانی داگیرکەران لەناوبران. یانیش بە گشتی لەو ئۆپراسیۆنەدا شاخەکە کەوتە دەست گەریلا. لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێریەدا کە هێزەکانی گەریلا بۆیان یەکلایی بووەتەوە ٦١ داگیرکەر کوژراون، هاوکات دوو گەریلای ئازادیش بە گیانبازی شەڕیان کرد و گەیشتنە کاروانی شەهیدان.

شۆکی گەورە نەک لە ئامێدی، بەڵکوو لە ئەنقەرەبوو

کاریگەری ئەو چالاکیە لە سەر دەوڵەتی تورک هەر لە یەکەم ساتەوە دەرکەوت. شۆکە گەورەکە نەک لە ئامێدی، بەڵکوو لە ئەنقەرەبوو. سەرجەم کاربەدەستانی کتوپڕ سڕ و دەستەوەستان بوون. چۆن ئەفسانەی تەکنەلۆژیای ئاسمانیان هەڵوەشایەوە، چۆن هێزە تایبەتەکانیان نەیانتوانی بەرامبەر بە هێزەکانی گەریلا شەر بکەن. لە یەکەم رۆژدا سەرجەم پلانەکانی دەوڵەت لەبارچوون و کۆبوونەوەی ئەمنی نائاسایی ئەنجامدران. دەموچاوە گرژ و مۆنەکانیان لە کۆبوونەوەکەدا دەری دەخت کە ئەو شەوەی تێیانپەڕاندووە شەو نەبووە. ئەو سوپایەی تاکە هیوای هێشتنەوەی دەسەڵاتەکەیانە لەسەر پێ، بێ کەسایەتی و سەنگ ماوەتەوە.

ئەمجارەیان سەرلەنوێ راگەیاندنی شەڕی تایبەت جارێکی دیکە دەستبەکار بووەوە و بە راگەیاندنی ناسنامەی ئەو گەریلایانەی لە ساڵانی رابردوودا شەهید بوون وەک ئەوەی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی میتدا شەهید بووبن، بە رای گشتی نیشاندران. بەڵام ئەو هەوڵەیان بە هەواڵ و راگەیەندراوەکانی بزوتنەوە پوچەڵکرانەوە و ئامانجیان نەپێکا. بۆ ئەوەش ئێستا هەوڵدانی دەوڵەتی داگیرکەر ئەوەی کە لە هەندێک سووچەوە گورز لە گەریلا بدات و بەم جۆرە خۆی لەسەر پێ رابگرێت.

خەڵکی بادینی جارێکی دیکە پشتیوانییان بۆ گەریلا دەربڕیەوە

کاریگەری ئەم ئۆپراسیۆنە لەسەر خەڵکی هەرێمەکە زۆر زیاد بوو. بە تایبەتی خەڵکی هەرێمی ئامێدی، دێرەلوک و شێلادزێ ورەیەکی گەورەیان وەرگرت. زۆر کەس پشتیوانی خۆیان بۆ گەریلا دەربڕی و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان دەربری. یاخود وەک هەموو کات خەڵکی ئەو هەرێمانە هیوای رزگارییان لە ئەنجامی ئەو شەڕەی گەریلا دەیکات، لەدەست نەداوە. بەڵام وەک پێشبینی دەکرا هێزەکانی پەدەکە کە هەوڵ دەدەن لە هەموو روویەکەوە لە دەوڵەتی تورک بچن، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچانەیان خستە زیندانەوە. هاوکات سەرچاوە هەواڵگرییەکانی خۆیان لە گۆڕەپانەکانی گەریلا زیاتر کرد. راستەوخۆ ئەو زانیاریانەی بەدەستیان دەهێنێت لەگەڵ دەوڵەتی تورک هاوبەشییان پێدەکات. پەدەکە جارێکی دیکە سەلماندیەوە کە راستەوخۆ هاوکاری داگیرکەریە لەو هەرێمەدا.

لە ئەنجامدا لەگەڵ هەموو ئۆپراسیۆنێکی گەریلا داگیرکەری تورک بەرەو شکان و لەناوچوون دەچێت. هاوکات لە هەموو ئۆپراسیۆنێکدا هێزەکانی گەریلا ئەزمونیان زیاتر دەبێت و ئەنجامی گەورەتر بەدەستدەهێنن. بۆ ئێمە وەک گەلی کورد مایەی شانازیە کە خاوەن سوپایەکی پەروەردەکرا و پسپۆڕی بەم جۆرەین. هەپەگە و یەژاستار سەلماندیان کە لەناو بردنی داگیرکەری دوور نییە. ئەو پەیامەی لەم ئۆپراسیۆنەوە درا، بریتیە لەوەی کە دەبێت هەموان ئەرکی خۆیان لەم قۆناغەدا بگێڕن و لە شۆڕشی کوردستاندا ببنە کەسێکی چالاک. هاوکات گەریلا پەیامی ئەوەی راگەیاند، کە لە هەر ساتێکدا و لە هەر شوێنێکدا کە سوپای داگیرکەر هێزە بژاردەکانیشی بخاتە ئامادەباشیەوە، دەتوانن لەناویان ببەن و سیستمی دەوڵەتی فاشیست بهەژێنن.

هاوبەشی :