جەمیل بایک: کورد لە تێکۆشانی خۆی بۆ دیموکراسی و ئازادی بەردەوام دەبێت

102
0
هاوبەشی :

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: “گەریلا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەهێزی دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەیان هەژاند. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردن ئەنجام بەدەست بهێنێت. گەلی کورد درێژە بە تێکۆشانی خۆ

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدراڵیسمی کۆمەڵگاکانی کوردستان (کەجەکە) لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی بڵاو کرایەوە، سەبارەت بە پێشهاتەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەڵسەنگاندنی کرد.

بایک بە ئاماژە بەوەی کە ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕەها دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، بایک وتی: “هەرچەندە ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر، بەڵام حکوومەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک پێداگری لەسەر سیاسەتەکانی دەکات. چونکە شەڕی ئێمە لە دژی گۆشەگیری کەمێک لاوازە و ئەمەش بۆ حکوومەتی تورکیاش دەرفەتێکە. لە لایەکی تریشەوە هەندێک حکوومەت هەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، دەوڵەتی تورکیا و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەش سوود لەم دۆخە وەردەگرن و پێداگری لەسەر ئەم سیاسەتە دەکەن. بەگوێرەی ئاکەپە-مەهەپە، نە پرسی کورد هەیە و نە کوردیش هەیە. هەرکەسێک بڵێ کێشەی کورد هەیە بە “تاوانبار” دەناسرێت. بە واتایەکی تر هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵیەتی حکوومەتی تورکیادا ڕووینەداوە. بە پێی ئەم عەقڵیەتە پێویستە پرسی کورد بە توندوتیژی و شەڕ چارەسەر بکرێت. ئەم عەقڵیەتە لە بنەڕەتدا هەمان عەقڵیەتی مەهەپەیە. مەهەپە حزب نییە، دژە گەریلایە. هەر لەبەر ئەمەشە مەهەپە دەڵێت دەبێت کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین و کۆمەڵکوژی کورد تەواو دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و دۆستەکانیان لە دژی ئەم سیاسەتە ڕاوەستان و بەرەنگاری دەبنەوە و تێکۆشانی بۆ دەکەن.

بایک لە سەر ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری تورکیا و کوردستان ھەڵسەنگاندنی کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ھەڵبژاردنی سەرەتایی دەم پارتی میتۆدێکی دیموکراسییە و پێویستە ھەموو لایەک پشتیوانی لە کاندیدە هەڵبژێردراوەکانی بکەن. بایک بە ئاماژە بەوەی کە حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە ڕێگەی قەیومەکانەوە دوو خولی شارەوانیەکانی داگیرکرد و ئێستا دەیەوێت لە ڕێگای پارتی کۆنترا دەست بەسەر کوردستاندا بگرێت، بایک جەختی لەوە کردەوە کە نابێت گەلی کورد فریبی ئەو فێڵانە بخوات. بایک بە جەختی کردەوە پێویستە گەل وریابن بەتایبەت سەباەرت بە دەنگ هێنان لە شارە جیاوازەکانی تورکیاوە بۆ کوردستان و ڕایگەیاند کە گەلی کورد ئەم سیاسەتەی ئاکەپە و پەدەکە پووچەڵ دەکاتەوە.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کەجەکە لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی، ئەم هەڵسەنگاندنانەی خوارەوەی پێشکەش کرد:

* گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. بۆچی و چۆن حکوومەتی تورکیا بەردەوامە لە گۆشەگیری؟

بەرلەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە باسی ئەم خاڵە دەکەم. بانگەوازێک لەلایەن هونەرمەندان، نووسەران و ئەو هێزانەی کە دژی فاشیزم دەوەستنەوە لە تورکیا و لە باکوری کوردستانیش دیموکراسی و ئازادییان دەوێت کرا. گوتیان دەبێ ببینە دەنگی ئاشتی. زۆر گرنگە لەم ماوەیەدا بانگەوازێکی لەو شێوەیە پێشکەش بکرێت. بەم بۆنەیەوە سڵاو و ڕێزی خۆم بۆ ئەو هێزانە دەنێرم کە ئەم بانگەوازەیان کردووە. پێویستە ئەم هەوڵانە بەرفراوان و بەهێز بکرێن.

گۆشەگیری ڕەها و ئەشکەنجەدان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ درێژەی هەیە. هەرچەندە ڕێبازی پێویست لە دژی ئەمە سیاسەتە دەگیرێتەبەر، بەڵام حکوومەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک بەردەوامە لە سەر سیاسەتەکانی. چونکە شەڕی ئێمە لە دژی گۆشەگیری کەمێک لاوازە و حکوومەتی تورکیش ئەمە بە دەرفەت دەزانێت. لە لایەکی تریشەوە هەندێک حکوومەت هەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان پاڵپشتی حکوومەتی تورک دەکەن. دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە سوود لەم بۆشاییە وەردەگرن. بە گشتی تێکۆشانمان ئاکەپەی گەیاندۆتە لێواری لەناوچوون. بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی سیاسەتی ئینکاری بەڕێوەدەبات. بە گوتەی ئەوان نە کورد هەیە و نە پرسی کورد. هەرکەسێک بڵێ کێشەی کورد هەیە بە “تاوانبار”دەناسرێت. بە واتایەکی تر هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵیەتی حکوومەتەکانی تورکدا ڕووینەداوە. بە پێی ئەم عەقڵیەتە پێویستە پرسی کورد بە توندوتیژی و شەڕ چارەسەر بکرێت. ئەم عەقڵیەتە لە بنەڕەتدا هەمان عەقڵیەتی مەهەپەیە. مەهەپە حزب نییە، بەڵکوو دژە گەریلایە. هەر لەبەر ئەمەشە مەهەپە دەڵێت دەبێت کۆتایی بە پەکەکە بهێنین و کۆمەڵکوژی کوردان تەواو بکەین. ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و دۆستەکانیان لە دژی ئەم سیاسەتە فاشیستیە بەرەنگاری دەکەن و تێکۆشان بەڕێوە دەبەن. ئەم سیاسەتە نەک هەر دژی کورد بەڵکو لە دژی سەرجەم هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکانیش بەڕێوە دەچێت. حکوومەت دەیەوێت لە تورکیە ڕژێمێک بۆ

خۆی دروست بکات. لەو دەسەڵاتەدا، نە کورد و نە عەلەوی، نە دیموکرات و سۆسیالیست بوونی نییە. بەڵکوو دەیانەوێت هەمووان ملکەچییان بن. واتا دەیانەوێت سیاسەتێک دابمەزرێنن کە بە تەواوی لەسەر ئەو بنەمایانەی ئەوان بێت.

ئێمە دەبێت ئەم هەڵمەتە بە ملیۆنان کەسەوە بە ئەنجام بگەیەنین

ئێمە هەڵمەتەکەمان بەرفراوان کرد، چونکە ئەم سیاسەتەمان قبوڵ نەکرد. ئامانج لە هەڵمەتەکە مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردە بە ڕێگای دیموکراسیانە. سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکان، ئەم هەڵمەتە ئەنجامێکی بەهێزی هەبووە. هەڵمەتەکە بوو بە بابەتێکی گەرم و پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی سەند. سیستەمی سەرمایەداری گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر مرۆڤایەتی. وێرانکارییەکی گەورەی لە کۆمەڵگادا دروست کردووە. هەمووان ئەمە دەبینن. لە هەمان کاتدا گەڕان بەدوای بەدیلێک بۆ ئەم دۆخە لە ئارادا هەیە. ئەم هەڵمەتەی کە ئێمە پەرەمان پێدا، بەلای ئەوانەوە وەک چارەسەرێک دەبینرێت، بینیان کە بە پشت بەستن بە سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی سەرمایەداری خوڵقاندوویەتی، دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن. هەر بۆیە پشتگیری لە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: ” بەرگریەکانم بگەنە هەر شوێنێک منیش لەوێ دەبم” لەوانەیە لە ڕووی جەستەییەوە لە ئامرالی بێت، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتیەکی نێودەوڵەتییە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر خۆشەویست تر دەبێت.

ڕێبەر ئاپۆ هەرچەندە لە ئیمرالی بە دیلە و ئەشکەنجە دەدرێت، بەڵام مرۆڤێکی ئازادە. بە بیر، فەلسەفە و تێکۆشانی خۆی ئەمەی خوڵقاندووە. بە پارادایمەکانی ئەمەی پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە. بەم مانایە مرۆڤایەتی چەکێکی گەورەی بەدەستهێناوە و بەم چەکەوە شەڕ و تێکۆشان دەکات. بەم مانایە دەتوانین بڵێین قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە سەرکەوتوو بووە. خاڵی سەرەکی بریتییە لە پەرەپێدانی فەراوان کردنی هەڵمەتەکە. بۆیە پێویستە گۆڕانکاری لە چالاکییەکاندا بکرێت. ئەگەر چالاکیی نوێ نەگیرێتەبەر، ئەنجامێکی بەهێزی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەدەست ناهێنێت. ئێستا دەبێت هەڵمەتەکە لەگەڵ کۆمەڵگا و ملیۆنان کەسدا بەڕێوە ببەین. پێویستە ئەم هەڵمەتە هەم لە باکور و هەم لە ناوچەکانی تری کوردستان و هەم لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجام بدرێت. ئەگەر هەڵمەتەکە لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام بدرێت، دەگاتە ئامانجی خۆی. چالاکییەکانی ئێستا ناتەواو و کەمن، پێویستە هەنگاوی بەهێزتر و جیاوازتر هەڵبگیرێت، دەبێت بە ملیۆنان کەس ڕێپێوان بکەن. ئەم ڕێوشوێنانە دەبێ هەم کاریگەری لە حکوومەتە نێودەوڵەتییەکان و هەم حکوومەتی تورکی قڕکەر بکات. هەروەها ئاکەپە-مەهەپە چیتر ناتوانن بەردەوام بن. پێویستە گەل و دۆستەکانمان بە باشی لەم ڕاستییە تێبگەن.

*ئۆپەراسیۆنی گەریلاکان لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا زۆر ڕووماڵ ناکرێت، بەڵام دوایین ئۆپەراسیۆن بوو بە باسی ڕۆژەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە دەوڵەتی تورک و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی هەژاند. ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییە چ کاریگەرییەکی لەسەر کۆمەڵگە و سیاسەت لە تورکیە و کوردستان هەبووە؟

هەم ڕێبەر ئاپۆ، هەم گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەم گەلی کورد کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سیاسەت هەیە. دەوڵەت و حکومەتی تورکیا بەردەوام بانگەشەی دەکرد کە پەکەکە لەناو دەبەن. بەڵام کاتێک گەریلاکان ئۆپەراسیۆنی بەهێزیان ئەنجامدا، ئەو ئۆپەراسیۆنانە حکومەتی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی هەژاند. ساڵانێک پڕوپاگەندەی بێمانایان لە تورکیا و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەو شێوە بڵاو دەکردەوە. هەمووان بینیان ئەو ڕیکلامانە لە درۆ زیاتر هیچی تر نین. ئەم ئۆپەراسیۆنە جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینەی حکوومەتی تورکی ئاشکرا کرد. هەر بۆیە لە ترس و دڵەڕاوکێدان. ئەوان سەرنج دەخەنە سەر چۆنیەتی بێلایەنکردنی کاریگەرییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە. دەستیان داوەتە دەستگیر کردنی خەڵکانێک و ناوچە گەریلاکان بۆردومان دەکەن و هێرشی قورس بە تایبەت دژی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەن. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن نیشان بدەن کە بەهێز و ڕاستگۆن. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن خاڵە لاوازەکانیان بشارنەوە.

هەروەها پێویستە گەلانی تورکیا پرسیار لە حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە بکەن. واتە دەبێ بپرسن: ئێوە ئەم سەربازانە بۆ کوێ دەنێرن؟ پێویستە لێپرسینەوە لە هۆکاری ئەم کارە بکەن. ئەگەر سەربازانی تورک بمرن، ئەوە بەهۆکاری ئەردۆغانە. پێویستە هەمووان ئەردۆغان و مەهەپە بەرپرسیار بزانن. دەبێ بڵێن؛ “بۆچی ڕۆڵەکانمان دەنێرن بۆ باشووری کوردستان، لەوێ چی دەکەن؟” ئەمەش پەیوەندی بە بەرگری سنوورەوە نییە. هیچ پەیوەندییەکی بە بەرگریکردن لە تورکیە و کۆمەڵگای تورکیاوە نییە. “ئێوە دەتانەوێت هەندێک لە ئامانجەکانتان بەدەست بهێنن، هەر بۆیە ڕۆلەکانمان بۆ شەڕ دەنێرن و دەیانکوژن”. ئەردۆغان-باغچەلی بەرپرسیارنی سەرەکین لە کوشتنی سەربازەکانیان. گەل پێویستە ئەمە ڕاستیانە ببینن. ئەگەر لە تورکیە هەموو شتێک گرانە، پێویستە بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی بکەن. بۆچی ڕۆژانە دراوی تورکیا بەهای خۆی لەدەست دەدات و ئابوورییەکەی دەڕووخێت و ژیانی گەل دەکەوێتە مەترسییەوە؟ پێویستە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بکەن. هۆکارەکەشی ئەو شەڕەیە کە ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەلی کورد دەستیان پێکردووە

هاوبەشی :