هەپەگە: لە مەتینا ١٢ داگیرکەر بە سزاگەیەندران

121
0
هاوبەشی :

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە مەتینا لە چەندین قۆڵەوە لە دژی داگیرکەران چالاکی کراوە و لە ئەنجامدا ١٢ داگیرکەر بە سزاگەیەندراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ١٣ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری لە دژی داگیرکەران بە شێوەیەکی هەماهەنگ چالاکی ئەنجامدراوە و لانیکەم ١٢ سەرباز بە سزاگەیەندراون و ژمارەیەکی زۆر سەنگەریش لەناوبراون.

لە راگەیەندراوەکەدا لە بارەی چالاکییەکانی گەریکا و هێرشەکانی داگیرکەران ئەم زانیارییانە خراونەتەڕوو:

“لە هەرێمی مەتینا؛

١٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی هەماهەنگ ئەنجامدرا. لە چالاکیە هەماهەنگەکەدا کە بەشێوازی خۆبەردان و چوونە سەر دوژمن دەستیپێکرد، قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە نارنجۆک، چەکی کەسیی و نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیاندا. لە گورزی یەکەمدا داگیرکەرێک سزادرا. قۆڵی دووەمی چالاکیەکە لە گروپێکی ١٥ کەسی داگیرکەرانیدا. لە ئەنجامدا ٣ سەنگەر لەناوبران و ٤ داگیرکەر بەسزاگەیەندران.

هاوکات قۆڵی سێهەمی چالاکیەکە بە رێبازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەرانیدا و ٤ داگیرکەر سزادراون. سەنگەرێک کە داگیرکەران تیایدا بوو بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لەناوبرا و ٣ داگیرکەر، کە لەوێدابوون سزادران.

لە ئەنجامی گورزی هێزەکانمان داگیرکەران ترسان و هەوڵیاندا هەڵبێن. هێزەکانمان لەو داگیرکەرانەشیاندا و ٨ داگیرکەر برینداربوون. لەئاکامی ئەو چالاکیە هەماهەنگەدا بە گشتی ١٢ داگیرکەر سزادران و ٨ داگیرکەریش برینداربوون.

هەروەها خواردنگەیەکی گەورە، ٢ خێمە و چوار سەنگەر لەناوبران. هاوڕێمان ژێهات کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و ئازایەتی زۆرەوە بەشداری لە چالاکیەکەدا کردبوو، بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهید بوو. زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ژێهات دواتر بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتیی ئاشکرا دەکرێت.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٤ی کانونی دووەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی چەمی لۆلان سێ جار، لە هەڕێمی قەندیل گۆڕەپانی بەرەشێ ٢ جار، بە گشتی ٥ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران”.

هاوبەشی :