گەنجێكی لوڕی بە ناوی ئیمان حەسەن، دوای مانەوەی ١١٤ ڕۆژ لە بەندیخانە لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەست دا.

148
0
هاوبەشی :

 

ئیمان حەسەن وەند تەمەن ٣٠ ساڵى خەڵكی خوڕمئاوای لوڕستان، دوای مانەوەی ١١٤ ڕۆژ لە بەندیخانە لە ژێر ئەشكەنجەى هێزە سەركوتكەرە ئەمنیەکانى ئێران گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی شەممە ز١٣ \ ١ \ ٢٠٢٤ لە لایەن ئیدارەی ئاگاهی تارانەوە بنەماڵەی حەسەن وەند ئاگادار كراونەتەوە لەوەی كوڕەكەیان گیانی لەدەست داوە و هۆشدارییان پێداون لەوەی نابێت لە میدیا بڵاوبكرێتەوە.

١١٤ ڕۆژ لە مەوبەر، هێزە ئەمنییەكانی ئێران چوونەتە گەڕەكەكەیان و توندوتیژیان بەكارهێناوە و بە برینداری ئەو گەنجە دەستگیركراوە، هەر لەو نێوەندەدا لاوێكی دیكەی لوڕ لە كاتی هاتنی هێزە ئەمنییەكان ڕایكردووە و دوو گولەیان بەسەرییەوە ناوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هاوبەشی :