میدیای لایەنگری شەڕی تایبەت دەیەوێت لەڕێگەی هەواڵی درۆوە ڕۆژەڤ بگۆڕێت

148
0
هاوبەشی :

دەوڵەتی تورک کە گورزی قورسی بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان خواردووە، لەڕێگەی هەواڵی درۆوە هەوڵی گۆڕینی ڕۆژەڤی جڤاک دەدات.

میدیای لایەنگری دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ئەمە دەمێکە دەیەوێت لەڕێگەی هەواڵی درۆەوە ڕۆژەڤ بگۆڕێت، ئەمڕۆ پاش ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلوک لە زاپ کە تێیدا چەندین داگیرکەر سزادران، لەڕێگەی مانشێتی “ئۆپەراسیۆنی میت لە عێراق” هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە.

لە هەواڵی بەپەلەی میدیای لایەنگر باس لەوە دەکرێت، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی میت لە عێراق، گەریلای هەپەگە فایەق ئایدن بە ناسناوی ڕێناس ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لەرێگەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتەوە کراوەتە ئامانج.

بەڵام هەپەگە لە ١٥ ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند، ڕێناس ڕاپەڕین لە ١٠ ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبووە.

هاوبەشی :