بەریتانیا چالاكوانی كورد بیریتان و چالاكوانی بەریتانیا ماڕك كامپ بێڵ لەسەر هەڵگرتنی پەرچەمی پەكەكە دادگایی دەكات

225
0
هاوبەشی :

 

بەریتانیا چالاكوانی كورد بیریتان و چالاكوانی بەریتانیا ماڕك كامپ بێڵ لەسەر هەڵگرتنی پەرچەمی پەكەكە دادگایی دەكات

دەوڵەتی بەریتانیا بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیە بازرگانیە چاوچنۆكەكانی خۆی لەگەڵ داگیركەری توركیا، ژنە چالاكوانانی كورد بێریتان و چالاكوانێكی بەریتانی كە دۆستی گەلی كوردە دادگایی دەكات لەسەر هەڵگرتن و شەكاندنەوەی پەرچەمی پەكەكە

‎ماڕك كامپ بێڵ لە فەیسبوكی خۆی ڕایگەیاند
١٧ \ ١ \ ٢٠٢٤ ، من و بێریتان بەپێی یاسای تیرۆریزمی ساڵی ۲۰۰۰ی بەریتانیا تۆمەتبار كراوین بە هەڵگرتنی پەرچەمی پەكەكە.

‎ئەمە نموونەیەکی دیار و ئاشكرایە و سەرسوڕهێنەرە لەوەی کە بەریتانیا بە ئاشكرا چۆن هاوکاری سیاسەتی جینۆسایدی تورکیا دەکات بەرامبەر بە کوردەکان و چۆن سیستەمی یاسایی بەریتانیا لە بەرژەوەندی تورکیا بەكاردەهێنێت و دەیخاتە خزمەت دەوڵەتی داگیركەری توركیاوە، ئەمەش یەکێکە لە خراپترین پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، كە لە لایەن سیاسەتی حكومەتی بەریتانیاوە بەڕێوەدەچێت

‎ ماڕك كامپ بێڵ دەڵێت: وەرن با پێكەوە هاوكاری و هاوسۆزی نیشان بدەین پشتگیری چالاكوانان بكەین و داوای دادپەروەری و بێ تاوانکردنی کوردەکان و دۆست و لایەنگرانیان بكەین و ڕێگری بكەین لە
تاوان بار كردنی چالاكوانانی كورد و دۆستەكانیان.

دادگایی كردنی ئەو دوو چالاكوانە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ كانونی دووهەمی ٢٠٢٤ ، كاتژمێر ١٠ بەیانی لەم ناونیشانەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت:

Westminster Magistrates’ Court
181 Marylebone Rd, London NW1 5BR

هاوبەشی :