تا ئێستا دەسەڵاتدارانی پەدەكە “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن”ـیان ئازاد نەكردوە و سەرەڕای نیگەرانیی خانەوادەکانیان

480
0
هاوبەشی :

لە هەوالەكانی پێشومان ڕامانگەیاند دوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و یەك ئەندامی ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان(ڕژاك) لەکاتی گەڕانەوەیان لە شەنگال، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکران، کە بۆ بەشداریی لە مەراسیمی بیرهێنانەوەی كۆمەڵكوژی شەنگال لە ٣ ئابی ٢٠١٤ چوبوونە شەنگال، لە كاتی گەڕانەوەیان لە بازگەی چونە ژوورەوەی بۆ ناو شاری هەولێر لە لایەن هێزەكانی پەدەكەوە دەستبەسەر كران تاكوو ئێستا چارەنوسیان نازانرێتمو ئازاد نەكراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكان بڵاوبۆتەوە و لە بەڕێوبەرانی ڕژاك وەرگیراوە، ئاسایشی هەولێر تا ئێستا “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن”ـیان سەربەست نەکردووە و سەرەڕای نیگەرانیی خانەوادەکانیان، ئاسیایشی هەولێر زانیارییەکی لەسەر چارەنووسی ئەو ئەندامانەی ڕژاك بە خانەوادەکانیان نەداوە.

پاش هەڵاتنی پارتی لە ٣ ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال و بەجێهێشتنی كۆمەڵگەی ئێزیدی بۆ بەر تیغی تیژی داعش و كۆمەڵكوژكردنی ئێزیدیەكان لە لایەن داعشەوە،ساڵانە یادی ئەو كارەساتە دەكرێتەوە

هاوبەشی :