هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی سەردانی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراقی کرد

151
0
هاوبەشی :

دوێنی سێشەممە ٩ \١\٢٠٢٤ شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەمەبەستی لە نزیكەوە گفتووگۆ و شرۆڤە كردنی كێشەی خەڵكی كوردستان بارو دۆخی سەختی موچەخۆران و کار و چالاکییەکانی تەڤگەری ئازادیی، سەردانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی کرد،

شاندەكەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پێكهات بوو لە بەڕێزان ( تارا حسێن)، هاوسەرۆکی گشتیی، (جومعە کەریم)، بەرپرسی دەستەی دیپلۆماسیی (حسێن کەرکووکی) بەرپرسی نووسینگەی بەغدای تەڤگەری ئازادیی، سەردانی (فایەق زێدان)، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقى کرد لە لایەن بەڕێخیەوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا، دواتر کۆبوونەوەیەکیان لە بارەی چەند پرسێکی گرنگ بە هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدا.

بەڕێز (فایەق زێدان)، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی بە ڕوونی ئاماژەی بەوە كرد، كە ڕێگریی کردن لە كار و چالاكی تەڤگەری ئازادیی نەگونجاوە و بە نایاسایی لە قەڵەمی دا .

لە گفتوگۆكانی هەردوو لا، جەختیان لەو پێشێلکارییە یاساییانە کرد، کە هەر سێ دەسەڵاتی یاسایی (دادوەریی، یاسادانان، جێبەجێ کردن) لە هەرێمی کوردستاندا تێکەڵ کراوە و لەلایەن پەدەكەوە دەست بەسەر دەسەڵاتدا داگیرکراوە، هەروەها پێشێلکارییەکان دژ بە ئازادییخوازان، تەڤگەری ئازادیی، چالاکوانان و تەواوی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەت گیراوانی بادینان، کە بە بڕیاری حزبی و داتاشینی سیناریۆی جیاواز بە ناوی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە زینداندان دان.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لەوەکرایەوە، کە بە بڕیاری حیزبی و سیناریۆ دانیشتنی دادگایی زیندانیانی بادینا بەڕێوەچووە، هەروەها بەناوی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە زینداندان دان.

هاوکات یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان، تایبەت بووە بە دۆخی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی نادات و گەر بەم شێوازە بەردەوامبێت، ئەوا ژیانی هاووڵاتییان سەختتر دەبێت. باسیشیان لە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بۆ سەر سەروەریی عێراق کرا، بە داتا ئەو زیانانەی بە ژینگە و هاووڵاتییانی مەدەنیی گەیەندراوە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق خرایەڕوو.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، جەختی لەوەکردەوە کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان خاوەن مۆڵەتی فەرمییە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆیە دەتوانێت کاری سیاسیی خۆی بکات لە تەواوی عێراق و بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەر پێیشێلکارییەک بەرامبەر بە ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و رێگرییەک لە کار و چالاکییەکانیاندا هەبێت نایاساییە.

سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرىی عێراق خەباتی مەدەنیی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و وتی: دەبێت بە هەموومان ئەو دوخەی کە دروستکراوە تێیپەڕێنین.

هاوبەشی :