لە ئەوروپا کەمپەینی ناردنی پۆستکارت بۆ ئیمراڵی دەستی پێ کرد

151
0
هاوبەشی :

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئ^ا*پ*ۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد”، لە ئەوروپا کەمپەینی ناردنی پۆستکارت بۆ ئیمراڵی دەستی پێ کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئ^ا*پ*ۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد”، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی ٨ ی کانوونی دووەم، کەمپەینی ناردنی پۆستکارت دەستی پێ کرد.

ماوەیەکە کاردەکرێت لەسەر دیزاینکردنی کارتەکان و پەیامەکان.

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند کارەکانیان لەم چوارچێوەیەدا کۆتایی پێ هێناوە و گوتی، کارتەکان ئامادەکراون و بڵاوکراونەتەوە. بەم کارەش دەستیان بە کەمپەینەکە کردووە.

کارتەکان بە زمانی جیاواز نوسراون لەوانە، کوردی و ئینگلیزی و فەرەنسی، تێیدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئ^ا*پ*ۆ کراوە و پەیامەکانی ئۆجالان دەربارەی ئازادی ژن و ئازادی ژینگە و چارەسەری قەیرانەکان دەگرنەخۆ.

بەشێک لە پەیامەکان بەم جۆرەن:

“بەڕێز ڕێبەر ئ^ا*پ*ۆ

بە ئامانجی پشتگیریکردنتان ئەمە دەنوسم. ئەمڕۆ لە هەموو جێیەک ژنان بۆ مافەکانیان تێدەکۆشن. تۆ دەتگوت: “تا ژن ئازاد نەبێت، جڤاک ئازاد نابێت”، هەروەها تۆ درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی”ت دامەزراند کە بووە ئیلهامی جیهان! هاوکارتان دەبم تا تیۆری ڕزگاری ژن لەڕێگەی بزووتنەوەی یەکسانیخوازەوە بگەیەننە هەموو شوێنێک، داوای ئازادی تۆ دەکەم”.

*

“بەڕێز ڕێبەر ئ^ا*پ*ۆ

تۆ گوتت، برسێتی و بێکاری و شەڕ و تاڵانی، ئەنجامی خیانەتە لە ئیکۆلۆژی، ئەو جڤاکەی پشت بە ئیکۆلۆژی نەبەستێت، تەندروست نابێت. بەدڵ و گیان هاوبەشی ئەم دیدگایە دەکەم و بۆ پێشخستنی دیدگاکەتان دەربارەی ئیکۆلۆژیای جڤاکی، داوای ئازادی جەستەیی بەپەلەت بۆ دەکەم”.

*

“بەڕێز ڕێبەر ئ^ا*پ*ۆ

ئەم پەیامە پیشاندانی پشتگیری منە. شەڕ و پێکدادان لە هەموو جێیەک بەربڵاوە. بەدڵ و گیان هاوبەشی دیدگاکەت دەکەم کە دەڵێیت “لەنێوان شەڕ و ئاشتی، هەڵبژاردنی شەڕ زۆرترە، بەڵام بەلای منەوە ئاشتی واتادار و سەرکەوتووترە”. من بە دڵخوازانە هاوڕای هەموو ڕامانەکانت دەبم، بۆ ئەوەی بتوانی فەلسەفەکەت بەرفراوانتر بکەیت، داوای ئازادی جەستەیی بەپەلەت بۆ دەکەم”.

هاوبەشی :