سوپای عێراق لە گەڕەكی نەورۆز تەعریب دەكات، دژ بە تەعریب ژمارەیەک هاووڵاتیی كورد دەستگیرکران

132
0
هاوبەشی :

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستانەوە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سوپای عێراق حەوت خانووی لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک داگیر کردووە. بەو پێیە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی كانونی دووهەمی ٢٠٢٤ سوپای عێراق هەوڵی دا عەرەبی هاوردە لە ناو ئەو حەوت خانووە داگیرکراوەی گەڕەکی نەورۆز جێگیر بکات. بەڵام خەڵکی گەڕەکەکە ئەمەیان ڕەت کردەوە و ڕووبەڕووی سوپای عێراق و ئەو عەرەبە هاوردانە بوونەوە، کە دەیانویست ماڵە کوردییەکان داگیر بکەن.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، ئەمشەو لە ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان هاوڵاتییانی کوردی گەڕەکی نەورۆز و هێزەکانی سوپای عێراقدا، ژمارەیەک کوردی نیشتەجێی گەڕەکی نەورۆز قۆڵبەست کراون.

هاوبەشی :