هاکان فیدان: پەدەکە و داعش و بەرەی تورکمانی هاوکارمانن دژی کورد!
نوسینی: نیاز حامید
سەرکەوتنە مەزنەکانی گەریلا و، شکستیان لە کەرکوک، ئۆقرەیان لە داگیرکەر بڕیوە.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، رۆژی چوارشەممە، لە کۆنفراسێکی میدیاییدا، ولەبارەی هەڵوێستی بەغداو هەولێر سەبارەت بە شەڕی توركیا لە دژی پەكەكە وتی هەماهەنگییەكی تەواومان لەگەڵ پەدەکە هەیە، ئەوان هەمان هەستیاری ئێمەیان هەیە و رۆژ بەڕۆژ هەماهەنگییەكانمان لەوبارەیەوە لەگەڵ هەولێر بەرەو باشتر دەڕۆن.
ئەوە ناوەڕۆکی گۆتەکانی بوو، و دانپیانانێکی بێتەمومژە و تەکەسکردنەوەیە لەسەر جاشێتی ومورتەزەقەیی سەرچەتەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا. هیچی نوێی نەوت بەڵام بەڵگەیەکی فەرمیی دەوڵەتی فاشست و دژە کوردە. پێشتر چاوەشئۆغلو و یڵدرم بنعەلی ئەوانیش بەهەمان شێوە ئەو راستیانەیان بەیان کردووە، کە بەڵێ پەدەکە قوروجی دەوڵەتی تورکیان لە باشور.
جان دۆندار ، سەرنوسەری ئەوێ رۆژێی رۆژنامەی ‘جمهوریەت’لە سالی ٢٠١٦ لە راپۆرتێکیدا بەبەڵگە سەلماندی کە دەوڵەتی تورکیا پشتیوانی و هاوکاری لەگەڵ داعش ونوسرە دەکات. هەزارەها بەڵگەی دیکە هەیە کە داعش و نوسرەو ئەلقاعیدە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا دژی کوردان بەکارهاتوون و بەکاردێن.
بەهەمان شێوە بەرەی تورکمانی تیرۆریست، ئەویش گروپێکی دیکەیە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەکاری دەهێنێت دژی کورد.
لەهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا دیمان هاوپەیمانێتی پەدەکە و بەرەی تورکمانی تیرۆریست و داعش شۆڤینیە عارەبەکان، باشترین بەڵگەی پراکتیکیە بۆ ئەم راستیە، کە دوێنێ هاکان فیدان درکاندی.
دەبێ بوترێت کاتێ کەسێکی فەرمی ئەو دانپیانانە بەئاشکرا دێنێتە زمان و پەدەکە بە هاوکاری خۆیان دەزانێت بۆ لێدانی کورد، هیچ گومانی تیدانییە تەواوی یا لانی کەم نیوەی ئەو خەرجییە ئەو هێرش وپەلامارانە لەلایەن سەرچەتەکانی پەدەکەوە دابین دەکرێت. هەمووش دەزانین ئەو داهاتەی خەڵکی کوردستان کەلەلایەن ئەو بنەماڵە سەرچەتە خیانەتکارە دەدزرێت وتاڵاندەکرێت دەدرێت بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ شەڕی کورد. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە گیرفانی خەڵکی کوردستان شەڕی کورد دەکات.
کۆبوونەوەی پەدەکە و داعش و بەرەی تورکمانی تیرۆریست لە هێلی زاخۆ ، قەرەچوغ تادەگاتە کەرکوک، نەخشەی تیرۆر لە باشوری کوردستان دیاریدەکات.