پلاتفۆڕمی دژی داگیركاری:- ئێستا دژی داگیرکارییەکانی تورکیا لە کوردستان، کاتی هەڵمەتێ نەتەوەییە.

532
0
هاوبەشی :

ماوەی نزیكەی سێ مانگە گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە هەرێمەكانی مەتینا و ئاڤاشین. و زاپ مەزنترین بەرخودان دەكەن دژی دڕەندەترین سوپا لە جیهانی ئەمڕۆماندا كەتێدا تەواوی چەكە پێشكەوتوەكانی سەردەم و چەكی قەدەغەكراو بە چەكی كیمیایشەوە بەكاردەهێنرێت.
بۆیە پلاتفۆڕمی دژی داگیرگەری هاتە دەنگ و بە هەڵوێستی نەتەوایەتی خۆی هەستا و ڕایگەیاند شەڕی ئێستای باشوری كوردستان كە داگیركەری تورك بە دڕەندەترین شێواز هێرش دەكاتە سەر هەرێمەكانی میدیا مەبەستی داگیركردنی باشوری كوردستانە، پلاتفۆڕمی دهی داگیركەری ڕایگەیاند بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێزە داگیركەری دەولەتی فاشی تورك ئێستا كاتی دژایەتی كردنی داگیركارییە و كاتی هەڵمەتی نەتەوایەتییە
وەك پلاتفۆرمی دژی داگیرکەری ئەحمەد یڵدرم، عەزیز ماملێ، بەسێ شاماری، دکتور ئاریا فاتیمێ، دکتور وریا قەرەداغی، دکتور زەردەشت حەجۆ، فەهیم ئیشیک، هێمن کورداخی و سیبەل یگیدئاڵپ راگەیەنراویان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەری تورك کرد.
هاوبەشی :