كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق نوسراویکی بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ناردووە و تێدا ڕایگەیاندووە ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن.

151
0
هاوبەشی :

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق نوسراویکی بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ناردووە و تێدا ڕایگەیاندووە ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن.

لە نووسراوەکەی هەڵبژاردندا هاتووە دەبوایە خشتەی جێبەجێكردنی كارەكان لە ١/٨/٢٠٢٣ دەستپێبكرایە بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لە 2023/12/28 نوسراوی تەمویلمان بەدەستگەیشتووە.بۆیە ناتوانرێت لەو وادەیەی دیاریكراو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت.

کۆمسیۆنی عێڕاق پێشنیازی کردووە سەرۆكایەتی هەرێم بە هەماهەنگی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێكەوە وادەیەكی تر دابنێن.

هاوبەشی :