کەجەدەکە-ئە: لە ٦ ی کانوونی دووەم بە دەیان هەزار کەس گۆڕەپانەکانی پاریس پڕ دەکەین

111
0
هاوبەشی :

 

کەجەدەکە-ئە بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بانگەوازی لە هەمووان کرد لە ٦ ی کانوونی دووەم بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە لە پاریس گۆڕەپانەکان پڕ بکەن.

کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە)، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و خاوەندارێتی لە شەهیدان، لە هەموو لایەکی ئەوروپا سەفەربەر دەبین”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “لە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ دا، ٣ شۆڕشگێڕی ژنی کورد، ساکینە جانسیز و فیدان دۆگان و لەیلا شایلەمەز لەلایەن میتەوە بە نامەردی تیرۆرکران، ئێستا ١١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییە نامەردانەکەدا تێپەڕیوە.

٢٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دووەمین کۆمەڵکوژی پاریسدا، ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) و میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و عەبدولڕەحمان کیزیل شەهیدبوون، ئەم کۆمەڵکوژییە ڕوون نەکرایەوە و لێپرسینەوە نەکرا”.

کەجەدەکە-ئە بانگەوازی کرد ئەم دوو کۆمەڵکوژییە دەمودەست ئاشکرا بکرێن و تاوانباران لە دادگاییەکی نێونەتەوەییدا دادگایی بکرێن.

هەروەها ڕایگەیاند، ئەم ساڵ بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە لە ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و خاوەندارێتی لە شەهیدان، ڕێپێوانێکی ناوەندی ئەنجام دەدرێت و بانگەوازی لە هەر کەسێک کرد لە هەموو لایەکی ئەوروپاوە بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن و دەیان هەزار کەس گۆڕەپانەکان پڕ بکەن.

هاوبەشی :