هەپەگە یادی شەهید بێریتان تانیا فەجر بەرزڕادەگرێت

138
0
هاوبەشی :

لە راگەیەندراوێکدا هەپەگە رایگەیاندووە، کە بێریتان تانیا فەجر ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە بەستا شەهیدبووە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بە خاکیبوونی لە ژیان و هاوڕێیەتی بەهێز لە تێکۆشانی ئازادیدا رێچکەیەکی نەخشاندووە کە هەرگیز ناسڕدرێتەوە.

لە راگەیەندراوەێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، “ئەوە یەکلابووەوە کە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمی بەستا، هاوڕێمان دکتۆر بێریتان شەهید بووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

“هاوڕێمان بێریتان لە زۆر ناوچەی بۆتان هەرکاتێک پێویست بووایە شەڕڤانێکی ئازابوو، زۆر جار شۆڕگێڕێکی بەنرخ و هەندێک جاریش پزیشک بوو. وەک جەنگاوەرێکی بوێری پەکەکە و پاژک بەرپرسیارێتی سەردەمی بەجێگەیاند. هاوڕێمان بێریتان لە هەموو هەلومەرجێکدا برینی هاوڕێکانی تیمار دەکرد و ئەوەی بە ئەرکی سەرەکی خۆی دادەنا. لە هەمان کاتدا بە کەسایەتی خاکی و رەنجدەری خۆی، بۆ هەموو هاوڕێیانی ببووە نمونە.

هاوڕێمان بێریتان لە زاگرۆسەکان دەستی پێکرد و لە بۆتان درێژەی پێدا؛ بە بەشداربوونی مەعنەوی خۆی، هاوڕێیەتی لەناخەوە و زانستی قووڵی ئازادی بووە نمونەی جەنگاوەرێکی ئازادیی ئاپۆیی. بە ژیانی خۆی بۆ ئێمە بووە نمونە و بە شەهیدبوونیشی میراتێکی بەهێزی تێکۆشانی بۆ جێهێشتین.

وەک هەڤاڵانی هاوڕێ بێریتان بەڵێن دەدەین کە لە کەسایەتی ئەودا ببینە شایەنی هەموو شەهیدانمان و ئەو تێکۆشانەی بۆ ئێمەیان جێهێشتووە بیگەیەنینە سەرکەوتن. بەو هەستانەوە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێمان بێریتان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان بێریتان تانیا فەجر بەم جۆرەیە:

ناسناو: بێریتان تانیا فەجر

ناو و پاشناو: سەلما شاڤلگ

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ

ناوی دایک- باوک: پەریهان- حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣/ بەستا

هـ . ب

هاوبەشی :