مرۆڤە جوانەکەی کورد دەمیرتاش بە دادگای تورکیایە وت: ئێوە داگیرکەرن و ئێمەش خۆمان دە پارێزین.

141
0
هاوبەشی :

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەداری کورد، لە میانی بەرێوەچوونی پڕۆسەی دادگاییکردنیدا لەسەر دۆسییەی کۆبانی، وتی: کە گەلی کورد شەرەف و ناسنامەی خۆی پاراست، بەڵام دەوڵەتەکەی ئێوە کە ئێمەش هاوڵاتییەکین لەناویدا، وڵاتەکەمانی بە زۆرداریی داگیرکرد، دەوڵەتەکەتان پەیمانی چاکەی خراپ کرد.

دۆسییەی کۆبانی، بەهۆی چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی نێوان ٦و ٨، تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی، دەوڵەتی تورک، هەریەک لە فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە دەستگیر کرد، ٢٢یەمین دادگاییکردن لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە لە کەمپی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو، دادگاییکردنەکە بە بەرگریکردن لە سەلاحەدین دەمیرتاش بەردەوام بوو.

“مرۆڤ باوەڕی بە سیاسەت نییە”

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کرد، کاریگەریی سیاسەت لە تورکیا و جیهان کەم بووەتەوە و دەڵێت: وەک سیاسەتمەدارانی کورد هەوڵ دەدەین هێزی گۆڕانکاریی سیاسەت پێش بخەین، ئێستا دەست و پێی سیاسەت بەستراوەتەوە، مرۆڤ باوەڕی بە سیاسەت نییە، چونکە ئەوەی ئەوانە دەیانەوێت سیاسەت پێشکەشیانی ناکات، بۆ سیاسەت لە تورکیا تێکچوو؟ ئەوانەی لە زیندان دەمانهێڵێتەوە کێن و کام هێزن؟

“ئەم تێکۆشانە ئێمەی کرد بە شارەزای دیموکراسیی”

لە بەردەوامی قسەکانییدا، دەمیرتاش وتی: نە ڕاستینەی مێژوو لەبیر دەکەین و نە هەوڵی لەبیرکردنی دەدەین، هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ڕاستینەی مێژووی مرۆڤایەتیی و گەلەکەمان بزانن، بۆ ئەو هەموو خراپەکارییە لە دژمان ئەنجام دەدرێت؟ ئەوانەی ئاڵۆزی ئەنجام دەدەن ئێمە نین، هەوڵ دەدەین هەموو شتێک بە شێوەیەکی ڕاست و درووست لە شوێنی خۆی جێ بگرێت، بەو شێوەیە بوو کە ئەم تێکۆشانە ئێمەی کرد بە شارەزای دیموکراسیی و مافی مرۆڤ، ئەم پرۆسەیە ئێمەی یەکگرتوو کردووە، ئەوەی دەیزانین بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیی و مافی مرۆڤ بەکاریدەهێنین، بۆیە بێدەنگ نامێنین و بە دەنگی بەرز قسە دەکەین.

“دەبێت بزانین کە ئەم ژیانەشمان دەبێتە مێژوو”

هاوبەشی :