مانەوەی سوپای تورک زیانی پێدەگەیەنێت

90
0
هاوبەشی :

فوڕات نیوز، رۆناهی باران، بەهدینان

بوون و مانەوەی سوپای تورکی فاشیست لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە بە مێشکی “ستراتیژی بنبرکردنی تیرۆر” دەیەوێت هەرێمەکە داگیربکات، زیان بە خۆی دەگەیەنێت، چواردەوری دەگیرێت و یەک لە دوای یەک گورزی بەردەکەوێت.

گەریلا گۆڕەپانەکانی خۆی باش دەناسێت، باش شارەزایانە و بە گوێرەی دۆخەکە باش لێکدانەوە دەکات. گەریلا خۆی بە هیچ وەرزێک، بێ دەرفەتی، دۆخی لەبار و نالەبار نەبەستووەتەوە و گلەیی لە رەوشی هەنوکەیی ناکات. لەبەر ئەوەشە هێزە داگیرکەرەکانی تورک لەبەرامبەر ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی ئەم دواییەدا تاساون و نازانن لە راستیدا لەژێر پەنجەی گەریلادان.

هەپەگە لەم ساڵانەی رابردوودا بڕیاری سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوەیدا و لەسەر ئەو بڕیارە زیاتر قووڵبووەوە، بە گرێدرابوون و پەیوەستبوونی بە ستراتیژی نوێی شەڕ کەوتە ناو ساڵی ٢٠٢٣ەوە. گەریلاکان لە چوارچێوە سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوەدا خۆیان پەروەردەکرد و خۆیان بەرەوپێش برد. لەم سەردەمە نوێیەشدا وەک هەموو جارەکانی دیکە رێبەیان بە هێزە فاشیستەکان نەدا کە خاکی کوردستان داگیربکەن. شێواز و تاکتیکی نوێی گەریلا سوپای دوژمنی بەزاند و گورزی گەورەی لەواندا.

هێرشە دڕندانەکانی سوپای فاشیستی تورک کە هەموو پێوانەکانی شەڕ پێشێل دەکەن، لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا زۆر جار بەبەڵگە تۆمار کران. لەو هێرشانەدا کە وەک چنگ، قوفڵ، کارتاڵ و ئەرەن ناودێریان کردووەزۆر جار هەوڵیاندا کە لەرێگەیانەوە بگەنە ئەنجام. سوپای تورکی فاشیست بە گازی تێرمۆباریک، فسفۆڕ و کیمیایی کە بە گوێرەی پێوانە نێونەتەوەییەکانەوە قەدەغەن، بەکارهێناوە و سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام لەبەرامبەر گەریلادا بێچارە و دەستەوەستان بووە. بە گوێرەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە؛ سوپای تورکی فاشیست لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٦٧، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا سێ هەزار و ١٥٢، لە نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ٣ هەزار جار چەکی کیمیایی لە بەرامبەر گەریلاکان بەکارهێناوە. سەرباری ئەوەش سوپای داگیرکەر ئەو ئەنجامەی بەدوایەوەبووە بەدەستینەهێناوە و لە زۆر ناوچە کەوتە ژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵی هێزەکانی گەریلاوە.

ئەو راستیەی سوپای تورک لەبیری کردووە

شەڕی بێ ئەخلاقانە کە فاشیزمی تورک لە چوارچێوەی داگیرکەری و قڕکردنی کوردا بە بنەمای گرتووە لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا دەیانەوێت بە ستراتیژی نوێوە درێژەی پێبدەن. مێسکی سوپای تورکی فاشیست کە گوایە لە چوارچێوە ‘ستراتیژی بنبڕکردنی تیرۆر’ دەجوڵێتەوە و لەبەر ئەو ستراتیژە لەم رۆژانەدا لە ناو دۆخێکی زۆر دژواردایە. بە گوێرەی داگیرکەران ئەوان دەتوانن هێزەکانی گەریلا بێکاریگەر بکەن، بەڵام کاتێک ئەو ستراتیژەیان خستەبواری جێبەجێکردنەوە، لێکدانەوەی ئەوەیان نەکردبوو کە ئەو هەرێمانەی تیایدان لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە گەمارۆ دەدرێت. کاتێک سوپای داگیرکەر پلانی گەمارۆدانی دادەنا رووبەڕووی گەمارۆدان و چواردەورگرتن لەلایەن گەریلاکان بووە و بەهۆی ئەو گورزە قورسانەی لێیدرا تووشی شۆک و تاسان بوو. نابێت لەبیر بکرێت کە گەریلا هێزێکی پارتیزان و ئاسیمەتریکە. پێموابێت کاتێک سوپای فاشیست ستراتیژی بنبڕکردنی دەخستەبواری جێبەجێکردنەوە، ئەو راتسیەی لەبیرکردووە. ئەم ستراتیژەی سوپای تورک لەبەرژەوەندی گەریلاکاندایە.

کەوتنە ناو دەستی گەریلاکان

گەریلاکانی ئازادی لە دژی ستراتیژی دوژمن چ شێوازێکیان داڕشت؟ بەرامبەر ئەو ڕێبازەدا هەڵوێست و شێوازی شەڕی گەریلا چی بوو؟ بۆچی گەریلا ئەو ڕێبازەیان هەڵبژارد؟ دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە. دەتوانین بەم شێوەیە وەڵام بدەینەوە. سەربازانی دەوڵەت کە هەموویان کۆیلەن، پلانیان وا دانابوو لەو هەررێمانە نیشتەجێ ببن و لەوێ گورزی قورس لە گەریلا بدەن، بەڵام نەیاندەزانی بەو کارە گورزی قورسیان بەردەکەوێت. کاتێک گەیشتنە هەرێمەکە، کەوتنە دەستی گەریلاکان، لە ڕاستیدا جێگیرکردنی سەربازانی تورک لە هەندێک هەرێم بۆ گەریلاکان زۆر باش بوو. نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە گەریلا هەرێمەکانی خۆیان باش دەناسن، باش دەزانن و بەپێی مەرجەکان باش لێکدانەوەی بۆ دەکەن. گەریلا خۆی بە هیچ وەرز و تەنگوچەڵەمە و دۆخێکی باش و خراپ نابەستێتەوە و گلەیی و گازندە لە بارودۆخی هەنوکەیی ناکات، لە خۆڕا نەوتراوە ‘گەریلا لە هەموو شوێنێکە و لە هەمان کاتدا لە هیچ شوێنێک نییە’. بەڵێ گەریلا لە هەموو شوێنێکە و لە هەمان کاتدا لە هیچ شوێنێک نییە. بە پێی واقیعی شەڕی ئێستا گەریلاکانی ئازادی بە پێی ستراتژی شەڕی خۆیان چالاکیی ئەنجام دەدەن و لەو چالاکییانەدا ئەنجامی سەرکەوتوو بەدەست دەهێنن. گەریلا هەمیشە هەوڵ دەدات و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی ناوەستێت هەتا ئەنجامی باش بەدەست نە‌هێنێت. ئەمە مانای گەریلایە. نموونەی ئەو جۆرە چالاکییە بەرچاوانەی شەڕی گەریلا زۆرن.

ڕێگەت پێنادەم بچیتە ناو ئەم هەرێمانەوە

بەگوتەی سوپای داگیرکەری فاشیستی تورک بەسەرکەوتوویی لە هەرێمی گەریلاکان جێگیر بوون، بەڵام کاتێک ڕووبەڕووی هێزەکانی گەریلا بوونەوە، وەک هەمیشە شکستیان هێناوە. بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگری لە چالاکیی گەریلاکان نەکرد. لە دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا و چالاکییە سەرکەوتووەکانی گەریلاکان سەرەڕای بارودۆخی سەختی زستان بە باشی دەبیندرێن. وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەبینین، گەریلاکان بە ئاسانی بەربەستەکان دەبڕێت لە بارودۆخی سەختی زستاندا بە خێرایی بەرەو ئامانجەکەیان دەچنە پێش. لەم دیمەنانەدا ئیرادە و ئازایەتی گەریلا سەرسامییەکی گەورەمان لادروستدەکات. بە چالاکی خواکورک ئەم پەیامە دەدات:”لە هەموو دەرفەتێکدا، هاوین یان زستان، لەبن دەستمدای و ڕێگەت پێنادەم بچیتە ناو ئەو هەرێمانەوە”. ٨٨ سەربازی سوپای تورک لەم ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانانەدا سزا دران، دەوڵەتی تورک ئەم ڕاستییەی لە گەلەکەی شاردەوە و تەنانەت ئەگەر لە میدیا درۆیینەکانیشیدا ئاماژی پێ نەکات، گەریلاکان هەموو ڕۆژێک ئەم دیمەنانەی داگیرکاری پیشانی گەل دەدەن، لەگەڵ ئەو سەربازانەی دەوڵەتی تورک تەرمەکانیان دەسووتێنێ، بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە.

هاوبەشی :