یەپەگە: تورکیا وەک دەوڵەتی مافیا و تیرۆرست مامەڵە دەکات

141
0
هاوبەشی :

 

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، کە دەبێت ئەوروپا و ناتۆ تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ببینن و دەشڵێت، “گروپێکی مافیایین، کە دەستیان بەسەر دەوڵەتێکی ستراتیژیدا گرتووە و دەبێت تورکیا لە دەستی ئەم ڕژێمە تیرۆریست و مافیاییە ڕزگار بکرێت”.

نوری مەحمود، وتەبێژی یەکەینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت: بەردەوام دەبین لە ئەرکەکانمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و کۆمەڵگا، با گەل سەبارەت بەم بابەتە بێ خەمبن، وتیشی: “ئێمە داعشمان تێکشکاند و هێرشەکانی ئەمڕۆش تێکدەشکێنین”.

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF قسەی کردووە و تیشك دەخاتە سەر بەشێک لە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک و دەڵێت: هەندێک دەوڵەت بە تایبەتیش تورکیا وەک دەوڵەت مامەڵە ناکەن، بەڵکوو وەک چەتە و گرووپی مافیا مامەڵە دەکات.

وتەبێژی یەپەگە ئەوەش ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورک تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و هێزی ئاسمانی خۆی بەرامبەر ئێـمە بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەرامبەر هێزە سەربازییەکانمان هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت و وتی:”هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن واتە ژێرخانە نوێیەکان بە ئامانج بگرن، ئەو کارەش دەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەوان چاپخانە، کۆگای گەنم، وێستگەکانی کارەبا، کارگە و دامەزراوەکان کە پێداویستییەکانی خەڵکن دەکەنە ئامانج. واتە مرۆڤایەتی دەکەنە ئامانج، ئیتر پێویستە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ ئەمە ببینن.”

نوری مەحمود ئەوەشی وتووە:” ئەمڕۆ گروپێکی مافیا دەستیان بەسەر دەوڵەتێکی ستراتژیکدا وەک تورکیا گرتووە و ئەم عەقڵیەتە لە چوارچێوەی خۆیاندا کەڵک وەردەگرن. لەم ڕووەوە پێویستە یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ و بە تایبەت گەلی تورک لە دژی ئەمە ڕێگایەک بدۆزنەوە. تورکیا دەبێت لە دەست ئەم دەسەڵاتە مافیا و مرۆڤ کوژانە ڕزگاری بێت.”

“داعش مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ناوچەکە”

ناوبراو تیشک دەخاتە سەر مەترسییەکانی داعش و دەڵێت: هەزاران چەتەی داعش لە زیندانەکانی ئێمەدان. نزیکەی ٥٠ هەزار بنەماڵەی داعش لە کەمپی هۆلدان. سەرجەم ئەمانە مەترسییەکی گەورە لە ناوچەکەدا درووست دەکەن. جگە لەمەش بنکەکانی چەتەکان لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدایە. دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە هەرێمەکانی خۆیان وەک تەدمور، ئەمانە لە سەنگەری دواوەن بۆ چەتەکان و بەردەوام ناوچە بۆ داعش بەجێدێڵن. واتە بوونی ئەو ناوچانە، زیندان و کەمپەکان، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ناوچەکە. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕیاری نوێ بۆ داعش ببینێتەوە.

“تورکیا بە پشتگیری لە ناتۆ وەردەگرێت و پشتیوانی داعش دەکات”

ئەو بەرپرسەی یەپەگە سەرنج ڕادەکێشێتە سەر زیندانیە داعشەکان کە ئیستا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زینداندان و دەڵێت: زیاتر لە ١٠ هەزار چەتەی داعش لای ئێمە لە زینداندان، ئەگەر ئازاد بکرێن دەتوانن ١٠ هەزار چەتەی دیکەی داعش ڕێکبخەن. جگە لەوەش زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵ لە کەمپی هۆڵدا هەن. ئەم منداڵانە لەلایەن بنەماڵەکانیان کە خاوەن عەقڵیەتی داعشن پەروەردە دەکرێن و گەورە دەبن. لە ستانداردە جیهانییەکاندا هیچ ڕێگە و دەستوورێک دژی ئەمە دانەنراوە. جگە لەوەش لە ناوچە داگیرکراوەکان بە دەستی دەوڵەتی تورک چەتەکان دەمێننەوە. دەوڵەتی تورک بە پاڵپشتیەک لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ وەردەگرێت، پشتیوانی لە داعش دەکات.

وتەبێژی یەپەگە، نوری مەحمود، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:”بێگومان ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دامەزراوە. ئەرکی سەرەکی هێزەکانمان پاراستنی دەستکەوت و ئامانجەکانی کۆمەڵگایە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و کۆمەڵگا. ئێمە لە بەرامبەر هەموو هێرشێکی فاشیستی و ڕەگەزپەرستانە ئەرکی پاراستنی خۆمان بەڕێوەدەبەین. با گەلەکەمان لەوە خەمی نەبێت.

هاوبەشی :