شاندێکی تەڤگەری ئازادیی و رژاک سەردانی مەسیحییەکانیان کرد
شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و رژاک، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی زایینی، سەردانی کەنیسەی مەسیحییەکانی کەرکوکیان کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان(رژاک) کە پێکهاتبوون لە: کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەر و ئەندامی رژاک مامۆستا دلۆڤان، لە لایەن قەشە میتران یوسف تۆما، پێشوازییان کرا.
هەردوولا باسیان لە ئازادیی و مافەکانی مرۆڤ، پێکەوەژیانی ئاشتییانەى پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک کرد، هەروەها بوونی فرە پێکهاتەیی شارەکە بە سیمایەکی جوانی کەرکوک و دەوڵەمەندی شارەکە ناوبرا.
لەسەردانەکەدا هەردوولا، ئاماژەیان بە گرنگیی پاراستنی مافەکانی ژن و گەشەپێدانی هۆشیاریی کۆمەڵگەدا.
هەروەها هیوایان خواست ساڵی نوێ ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی خۆشیی و بۆ سەرجەم پێکهاتەکاکان، بە تایبەت پێکهێنانی حکومەتی خۆجێ نوێی کەرکووک کە مافی هەموو هاوڵاتییانی شارەکە بپارێزێت.