لە شاری سلێمانیی بەرەی پشتیوانیی بۆ رۆژئاوای کوردستان پێکهێندرا

102
0
هاوبەشی :

بەرەی پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەم دەوڵەتە فاشیتەی تورکیا هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو بەکاردەهێێت، هەموو ئەوانەش کە بەناوی ئایین و دیموکراسییەو قسەدەکەن، تەنها سەیر دەکەن و خۆیان لە گێلیی دەدەن! وەک ئەوەی گەلی کورد نە مرۆڤ بێت و نە دیینی هەبێت وەک ئەوەی لە تاقیگەدا داندرابێت هەموو جۆرە چەکێکمان لەسەر تاقیدەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانیی، ئیبراهیم فەرەج ئەندامی بەرەی پشتیوانی رۆئاوای کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند: ئەم دەستدرێژییانەی دەوڵەتی تورکیا لە کاتێدایە رۆژئاوای کوردستان گرێبەستی کۆمەڵایەتیی لەلایەن خۆسەری باکوور و رۆژەڵاتی سووریا راگەیاند.

جەختیکردەوە، بەبەر چاوی رایگشتیی جیهانییەوە، هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنن، هەموو ئەوانەش کە بەناوی ئایین و دیموکراسییەو قسەدەکەن، تەنها سەیر دەکەن و خۆیان لە گێلیی دەدەن! ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە ئەو دروشمە ئایینیی و ئینسانییانەی بەرزیان کردوەتەوە دوو فاقییەتە، وەک ئەوەی گەلی کورد نە مرۆڤ بێت و نە دیینی هەبێت و کەس نەخۆی دەکات بەخاوەنی وەک ئەوەی لە تاقیگەدا داندرابێت هەموو جۆرە چەکێکمان لەسەر تاقیدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەوڵەتە فاشیستەی تورکیا، لەگەڵ هێزە تیرۆریستەکان هێرشەکانی بۆ سەر هەموو دامودەزگا خزمەوتگوزاریی و ئابووریی و تەندروستیی و مەدەنییەکانی رۆژئاوای کوردستان چڕکردوەتەوە و ئەیەوێت درێژەبە سیاسەتی جینۆسایدکردنی گەلی کورد بدات.

بەرەی پشتیوانیی لە رۆژئاوای کوردستان، داوای یەکڕیزیی لەلایەن کوردییەکان و شەقامی کوردیی کرد، هاوکات داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و کۆنسۆڵگەری وڵاتان لەهەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی مافی مرۆرڤ لە جیهان و ناوچەکە دەکەن رێگریی بکەن لەو دەستدرێژییە نامرۆڤانەیە و کاربکەن بۆ ناوچەی دژەفڕیین

هاوبەشی :