تۆڕێکی تیرۆریستیی لە سلێمانیی دەستگیرکرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هه‌واڵگریی و ئاسایش له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، به‌هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر له پارێزگای سلێمانیی، تۆڕێكی تیرۆریستییان له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هه‌واڵگریی و ئاسایشی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوە تیایدا هاتووە، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌تیرۆر له پارێگای سلێمانیی، ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان جێبه‌جێ كرد، له ئه‌نجامدا تۆڕێكی تیرۆریستیاین ده‌ستگیركرد، ئەو تۆڕە تیرۆریستییە له چوار كه‌س پێكهات بوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو تیرۆریستانە له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بەشدارییان کردوە، لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دا چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە.